حەقیقەتی نەخێر

حەقیقەتی نەخێر
هەموو ئەوانەی بانگەشە بۆ سەرخستنی (نەخێر) و شکستپێهێنان بە (بەڵێ) دەکەن ، مرۆڤی دۆراون. ئەوان عەمیل و کاربەدەستی ئەو هێزە تاریکپەرستەن کە چاوی توانای بینینی سەرکەوتنەکانی کوردستان ناکات ، خودان ووتاری حقد و کینن ، سیاسی ناخ بەتاڵ و بزنسمەنی دۆراون.
ئەوانەی کاردەکەن بۆ سەرخستنی (نەخێر) کۆیلەی عەیار بیست و چوارن و شەرم لە جاشایەتی خۆیان ناکەن ، بە ڕۆژی ڕۆشن ئیعترافی سیاسی خۆیان کەشفکردووە.
قیادەکردنی بەرەی (نەخێر) بەمانای ژێردەستی تا ئەبەد و ڕازیبوون بە تەعریب و تەبعیس و ئەنفال دێت ، لەقەبی (کۆیلـە) دەبەخشێتە تاکی کوردستان ، تەلاعوب بە خوێنی شەهیدان دەکات ، فەرهەنگ و کلتوری کوردستان زەربی سفر دەکات و باڵایی دەبەخشێتە وڵاتانی داگیرکەر.
کوردستان ئێستا هەڵگری ئەرگیۆمێنتێکی خۆیی و حەقیقیە ، خاوەنی جیۆگرافیاو دیموگرافیایێکی دیاریکراوە ، قیادەی بەرەی (نەخێر) نەیانتوانی و ناتوان دژی موقەدەساتی کوردستانییان بوەستنەوە ، ئەوان ئێستا ڕۆڵی سەربازێکی بەکرێگیراو دەبینن و هیچیتر نە...
Top