بارزانی ، واتا سەربەخۆیخوازی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی كرد ...
August 12, 2017
وتار و بیروڕا
هاتنی دەیان كۆنسولخانە، كۆمپانیایی گەورەی بازرگانی و سەركردە و باڵیوزی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بە ئاسانیی نەهاتۆتە ئارٍاوە ،بەڵكو لە ئەنجامی هەوڵ و تێكۆشانی بەردەوام و دپیلۆماسیی سەركەوتوویی پێشمەرگە،سەرۆكی كوردستانە بۆ ئەوەی میللەتی كورد ،چیتر تەنیا چیاكان دۆستی نەبن و پشتیوانیی بۆ دۆزە رەواكانی ، خاك و ئاڵاكەی بەدەست بێنێت .ئەمڕۆكە لە سایەی سیاسەتی راست و دروستی خویەتی توانیویەتی میللەتی كورد زۆر لە مافە رەواكانی نزیك بكاتەوەو ئەو ڕوژە نزیكە كە خەلكی كوردستان بە یەك جاری سەر بەخوبێت بە گەواهی ئەوەی ئەمڕۆ دهبینین لە بروكسل ئالای كوردستان لە تەك ئالای پەرلەمانی ئەوروپا دادەنرێت ئەمە دان پێدانانە بە ئالای نەتەوەیەك ،بەرهەمی خەباتی میگگەتێك و سەركردەكەیەتی ،كە لە پێناو دوزە ڕیووێێیكیێ كڕدوویانە . سەرۆك مسعود بارزانی ، پێشمەرگە قارەمانەكان ئەو دارەی كە چەندین سالە چاندویانە بە خوێن ئاویان داوە ئێستا هاتوتە كاتی خواردنی بەرهەمەكەیەتی،بەرهەمەكەی زور بە باشی پێگەشتووە تەنها ماوە ئێمە وەك خەلكی كوردستان ئەم بەرهەمە بخوین بە فیرووی نەدەین و نەی دەین بە دوژمنەكانمان ، چونكە هەموو دوژمنانی كوردستان كوردستان بە هەمو توانای خویانەوەلە هەوڵی ئەوەدان تا كورد نەگاتە بە ئامانج ،بەڵام ئیرادەی لە بن نەهاتوویی میللەتی كورد و بە پشتیوانی خوا و سەرۆك بارزانی گەیشتن بە لووتكە نزیك بۆتەوە . سەرۆك بارزانی، لە پایتەختی ئەورووپا، نەخشەی كوردستان و سنوورەكانی دەخاتە ڕوو.وێنهیهكی مێژووییه كه تهژیمان دهكات لهئایندهیهكی گهش پردهبین لههیوا ئاسۆ روونه وسهربهخۆیی مافی رهوایه ونزیكه...
شەرٍمەزارییە كەس و لایەنێك بە زمانی كوردی قسە بكەن ودژایەتیی گەل و سەربەخۆیی كوردستان بكەن ئەوانەی ئێستا دژایەتی گەلی كوردستان و سەربەخۆیی كوردستان دەكەن و سەرۆك بارزانی بە گەورەترین بەربەست لە بەردەم جێبەجێی كردنی مەرٍامەكانیان دەزانن ، جێی داخە و شەرمەزارییە كە بە زمانی كوردی قسە دەكەن و خۆیان بە كورد دەزانن ، كە لە رٍاستیدا ئەو كەس و لایەنانە بە بەرٍین لە ناوی پیرۆزی كوردایەتی و چونكە خوێنی خیانەت و ژێردەستبوون لە نێو خوێنبەرەكانیان دێت ودەچَت ..بەراستی داخە كەسانێك لەسەر خاكی كوردستان دەژین و بە زمانی كوردی قسەدەكەن، كەچی خیانەت لە زمان و خاك و نەتەوەكەیان دەكەن، بەوەی دژایەتی خواست و ویست و دەستكەوتەكانی گەلەكەیان دەكەن، ئەو گەلەی رۆژانە گەنجەكانیان شەهید دەبن و هەزاران قوربانی بەخشیوە لە پێناو بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان. من تێناگەم چۆن سیاسەتمەدار، یان كەسی یەكەمی حزبی وا هەیە كە وا بێباگانە دژی ریفراندۆم و سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستان قسە دەكەن، ئەوان شەرمیان لە كوڕ و كچ و خێزان و دایك و باوكی شەهید نییە، ئەو شەهیدانەی كە لە پێناو پاراستنی شەرەف و نامووسی ئەوان جوانەمەرگ بوون. یەكڕیزی و تەبایی گەورەترین چەكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو كەسانەی كە زۆرجار نیشانەی پرسیاری خیانەتیان لەسەرە، پێویستە ئەمڕۆ كە رۆژی دڵسۆزان و نیشتمانپەروەران و خەمخۆرانی نەتەوەكەمانە، دەستی یەك بگرن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەڵگری پرۆسەی سەربەخۆییە، ئەو سەربەخۆییەی مافی شەرعی و یاسایی نەتەوەی