پرسی بودجەونەوت لە نێوان كارشكێنییەكانی بەغدا وبریاری كۆتایی كورددا
August 12, 2017
وتار و بیروڕا
لە سەرتایی ئازادی عێراق جۆرەك لە كۆدەنگی لە سەر پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان هەبوو هەر بۆیەش هەموو كات حكومەتی ناوەندی ناچار بوو مڵ بۆ مافەكانی گەڵی كورد كەج بكات، ئەوەش هۆكاری سەركەوتنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەر حكومەتی ناوەند بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانی بوو ،بەڵام ئەو مەترسییە ئەو كات بۆ حكومەتی عێراق زیاتر بوو كاتەك كە حكومەتی هەرێم ویستی بە سەربەخۆیی ئابوری بگات و لەو بوارەش توانی سەركەوتنی زۆر مسۆگەر بكات.
سەرەتای بابەتەكە لەوە دەست پێدەكات و حكومەتی ناوەنی هیچ كات ئامادە نەبووە دان بە هیچ یەك لە برگەو مادەكانی دەستوری هەمیشەیی عێراق دا بنێت هەربۆیەش چوون پێكەوە ژیان لە گەڵ عێراق پێكەوە ژیانەكی ئیختیارییە كورد ئەو مافە بە خۆی دەدات كە بریار لە سەر چارە نووسی خۆی بدات.هەر بۆیەش بە پێی ماددەی 112 لە دەستووری هەمیشەیی عیراق، هەروەها 115 و 121 و 141 هەموویان ڕوونن كە ماف بە هەرێمی كوردستان دەدات بۆ ئەوەی كاری وەبەرهێنانی سەربەخۆی نەوت بكات هەر وەكوو لە مادەی 112 دا هاتووە:
یەكەم: حكومەتی فیدرالی لەگەڵ هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان نەوت و غازی بەرهەمهێنراوی كێڵگەكانی ئێستا بەڕێوە دەبات بەمەرجێك داهاتەكانیان بەشێوەیەكی دادپەروەریو بەگوێرەی دابەشبوونی دانیشتوان لەسەرجەم پارچەكانی وڵاتدا دابەش بكرێت لەگەڵ دیاریكردنی پشك بۆ ماوەیەك بۆ ئەو هەرێمە زیانلێكەوتوانەی ڕژێمی پێشوو بێبەشی كردبوون و ئەوانەش كەپاشتر زیانیان لێكەوت بەجۆرێك گەشەسەندنێكی هاوتەریب بۆ ناوچە جیاوازەكانی وڵات مسۆگەر بكات و ئەمەش بە یاسا ڕێكدەخرێت.
دووەم: حكومەتی فیدرالیو حكومەتی هەرێمەكان و پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان بەیەكەوە هەڵدەستن بە ڕەنگڕێژكردنی سیاسەتی ستراتیجی پێویست بۆ بەرەوپێشبردنی سامانی نەوت و غاز بەجۆرێك كەببێتە مایەی دەستخستنی زۆرترین سوودو كەڵك بۆ گەلی عێراق ئەویش بە پشتبەستن بە نوێترین تەكنیكی بنەماكانی بازاڕو هاندانی وەبەرهێنان
سەرەرای هەموو ئەو بابەتانە تەنانەت پێش بەرهەم هێنانی نەوت بەغدا هەموو كات هەرەشەی برینی بودجەی لە هەرێمی كوردستان كردووە و هەموو جارێكیش ئەو بابەتەی وەكوو كارتی فشار بە كار هێناوە یان بودجەی هەرێمی كوردستانی وەكووقیست پێداوە بۆ ئەوەی كە هەرێمی كوردستان نەتوانیت لەو بە شە بودجەیەی كە پێی دەدرێت وەكوو یەدەك سوودی لێ ببینیت، تەنانەت هەروەكوو ئەوەی كە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان 17% دیاری كراوە، هیچ كات ئەو بودجەیە لە 13% تێپەری نەكردووە تاوەكوو چوار ساڵ لە مەوبەر بە یەك جاری بودجەو موچەی كوردستانی بڕی بەم شێوەیەش ویستی كە هاوڵاتیانی كوردستان بەرەنگاری حكومەتی هەرێم ببنەوە.
سەرەرای ئەوەی كە لە مادەی 114ی دەستوری عێراقدا هاتووە:
دەسەڵاتە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدرالیو حكومەتی هەرێمەكان ئەمانەن:
یەكەم: بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی گومرگ بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمەكان و ئەو پارێزگایانەی ناكەونە سنووری هیچ هەرێمێكەوە.ئەمەش با یاسا ڕێكدەخرێت.
لە گەڵ ئەوەشدا حكومەتی ناوەندی هیچ كات ئامادە نەبووە دان بەو مافانەی هەرێمی كوردستان دا بنێت و هەموو جار پێشەڵی دەستوری كردووە