هەرەشەكانی سەر بودجە و رێژەی راستەقینە بۆ هەرێمی كوردستان
August 12, 2017
وتار و بیروڕا
بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوەكوو ساڵی 2014 ساڵانە لە لایەن بودجەی گشتی عێراقەوە دابین كراوە و ئەو رێژەیەی كە بۆ كورد دابین كراوە 17%بودجەی گشتی بووە بەڵام ئەوە راستی بابەتەكە نییە و هەموو ئەو بودجەیە رەوانەی كوردستان نەكراوە و ناكرێت ئەوەش بۆ هندەك لە بنەماكانی ئیدارەدان لە رووی ئابوری و سیاسییەوە دەگەرێتەوە ئەویش گەرانەوە بۆ خەرجییەكانی سیادی هەر چوار دەستەڵاتەكەی دەوڵەتی عێراق دەگەرێتەوە بەوەش بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەوەی كە بۆی دابینكراوە كەمتر دەكات بە شێوەیەك كە ئەو بە شەبودجەیە لە 17% بۆ كەمتر لە 13% ،هەندەك كاتیش بۆ 11%ی بودجەی گشتی عێراق دەكات.
بۆ ئەوەی باشتر بابەتەكە شی بكەینەوە باشترلە بابەتەكە ورد دەبینەوە. پڕۆژە یاسای بوودجە كۆمەلێك خەرجی لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش بریتین لە خەرجیی سیادی و حاكمییە و خەرجی گشتی و داهاتی گشتی و، هەر یەك لەو خەرجیانەش كۆمەڵێك بەش و سێكتەر لە خۆ دەگرێت و، ساڵانە لە بوودجەی گشتی پارەیان بۆ دابین دەكرێت، لەوانەداهاتی گشتی بریتیە لە هەموو ئەو داهاتانەی لە فرۆشتنی نەوت و وەرگرتنی باج و كەرتی گەشتیاری و سنوورەكان دەست دەكەوێت.
لە بوودجەی 2015ـی عێراق ئەولەویەتی خەرجییەكان بۆ كەرتی سەربازی و ئەمنی و ئاوارەكان و وزە تەرخانكراوە.
خەرجی سیادی كە خەرجی هەر سێ سەرۆكایەتی و سەربازی و ئەمنی و دانەوەی قەرزەكان و پڕۆژەی گەورە و كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و دەستەی نەزاهە لە خۆ دەگرێت، لە بوودجەی عێراق 30% تا 40%ی بۆ دانراوە، تەنیا بۆ بەرگری 14 ترلیۆن دینار دابین كراوە.
هەرچی خەرجی حاكمیەیە، بریتیە لە كۆی ئەو خەرجیانەی لە بوودجەدا بۆ دروست كردنی فۆرمی خۆراك و پڕۆسەی هەڵبژاردن و دابینكردنی سووتەمەنی و كڕینی دەرمان و هاوردەكردنی گەنم و جۆ و دەستەی حەج و عومرە تەرخان دەكرێن.
هەرچی خەرجی گشتیشە، هەموو خەرجییەكانی بەكاربردن و پارێزگاكان لە خۆ دەگرێت
ئەگەر بەراوەردی ئەو داتایانی بودجەی گشتی عێراق و ئەو رێژەیەی كە بۆ نمونە بۆ پێشمەرگە وەكوو هێزی بەرگری دەبیت لە چوارچێوەی سوپای عێراق دا بیت و خەرجییەكانی دەبیت لە چوارچێوەی خەرجییەكانی سیادی دابیت بەڵام نەوەك ئەوە نەكراوە بەڵكو لە پێدانی ئەو برە پارەیە وەكوو شایستەی دارایی حكومەتی هەرێمی خۆی دەپارێزیت.
حكوومەتی عێراق 19 ترلیۆن دینار بوودجەی پێشمەرگە قەرزارە، كە لە 2007ـەوە تا ئێستا بوودجەی پێشمەرگە لای حكوومەتی بەغدایە و نەیداوە، لەو كاتەوە ساڵانە مووچە و پڕچەككردن و تەسجیلی پێشمەرگە دێتە ناو بوودجە، بەڵام یەك دینار نەدراوە، بەپێی دەستوور و یاسا وەزارەتی بەرگری دەبێت بوودجەی پێشمەرگە بدات. لە ساڵی 2015بۆ یەكەمجار بوودجەی پێشمەرگە خراوەتە ناو بوودجەی گشتی و وەك سەربازێكی عێراق مامەلە لەگەڵ پێشمەرگە بكرێت و بڕەكەشی ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار دەبیت بەڵام ئەو جارەش وەكوو ساڵانەكانی تر سەرەرای شەڕی دژی داعش نەوەك ئەو پارەیە نەدرا تەنانەت تەواوی بودجە و موچەی كوردستانیشی بری و ئەوەی پەیوەست بە كۆمەڵەك برگە و بابەتی لاوەكی كرد بۆ ئەوەی بودجەی هەرێمی كوردستان نەدات.
ئەوە ئەو راستییە یە كە كورد بریاری خۆیداوە بۆ ئەوەی چیتر لە چوارچێوەیە ئەو عێراقە نەمینیت كە هەر جارە و پێی خۆش بیت بە شێوەیەك لە شێوەكان هەرەشەی برینی بودجەو شایستە داراییەكانی لێ بكات.