مامۆستا تاکە سوارچاکی گۆڕەپانی پەروەردەیی و پرۆسەی پەروەردەیە

مامۆستا تاکە سوارچاکی گۆڕەپانی پەروەردەیی و پرۆسەی پەروەردەیە
مەلیک فەیسەلی یەکەم کە لە ساڵی (١٩٢١-١٩٣٣)یەکەم مەلیکی عێراق بوو ووتی " ئەگەر من مەلیک نەبام، مامۆستایەتیم دەکرد".
ئەو قسەیە ئەوە دەردەخات کەوا مامۆستایەتی چەند پیرۆز و گرنگە کە یەکەم مەلیکی عێراق دەلێ ئەگەر مەلیک نەبام مامۆستا دەبووم واتە مامۆستایەتی لە حکوم ڕانی ھەر ووڵاتێک کەمتر نییە و کەس ناتوانێ حاشا و نکۆلی لە گرنگی و پیرۆزی رۆڵی مامۆستا بکات کە پێی ھەڵدەستێت لە پێناو گەشەسەندن و پەڕەپێدانی کۆمەڵگا، ھەر مامۆستایە سەرکردەی ڕاستەقینە و پێشڕەوی بەردەوامی قوناخە جیاوازەکانی نەتەوەیی و نیشتیمانی ھەر میللەتێک لە ووتارەکانی پێشوو باسمان کردووە ھەستانەوەی میللەتان لە سەر شانی مامۆستاوەدەبێت.
ئەگەر ووردتر تەماشای گرنگی ڕۆلی مامۆستا بکەین دەبینین ھەر مامۆستایە یارمەتی قوتابی دەدات بۆ گواستنەوەی زانین و زانست بۆی، ھەرگیز مامۆستا تەلقین دەرنییە ، وە گەیەنەریش نییە بەڵکو یارمەتی دەرە لە پرۆسەی فێربوون و فێرکردن کە ھەردەم ھاوکاری و یارمەتی دەری قوتابییە بۆ تێ گەیشتن لە بابەتەکان و وانەکان و ئامۆژگاری بەردەوامیان دەکات ، ھەر مامۆستایە تاکە سوارچاکی گۆڕەپانی پەروەردەیی و پرۆسەی پەروەردە و بەرپرسیارە لە جێ بەجێ کردنی ئامانجەکانی پەروەدەیی بە گشتی کە ڕۆڵی چاودێری کردنی بەردەوام دەبینێ لە گەشەکردنی قوتابییان ، ناکرێ ڕۆڵی مامۆستا وەکو شارەزا و لێزان نا دیدە بگرین لەوانە ووتنەوە و فێرکردن کەپێویستە مامۆستا ھەردەم پەرە بەتوانا زانستیەکانی خۆی بدات و نوێگەری و نوێخوازی پێشکەشی قوتابیەکانی بکات، جگە لەوانەش ڕۆڵی مامۆستا لە رێکخستن و دیسپلینی و پاڕاستنی و جێ بەجێ کردنی یاسا و رێنمایی پەروەردەییەکان نابێ فەرامۆش بکرێن کە ھەردەم مامۆستا وەکو پەروەردەکارێک ڕەفتار و ھەڵسوکەوت لەگەڵ قوتابیەکان دەکات، نەک توند و تیژی و چاوسۆرکردنەوە و تۆقاندنی قوتابی کە ھەردەم مامۆستا کەسێکی پەروەردەیی و دیموکراسی خواز دەبێت لە قوتابخانە و بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئاستی قوتابیەکان دەکات ، چونکە مامۆستای سەرکەوتوو چەندەھا تابلۆی پەروەردەیی پەیوەندیدار بە بەھێزکردنی تواناکانی قوتابیان دەخاتە ڕوو لە ھەموو بوارەکانی زانست و زانین و پەروەردە و ویژدان بە شێوەی ئاراستەکراو و کاریگەر . نابێ ئەوەش لە بیر بکەین کە مامۆستا بەردەوام چاودێری ھەموو ھەلس و کەوت و ڕەفتاری قوتابییەکانی دەکات بۆ ئەوەی یارمەتیدەری کرداری بێت لە ئاراستەکردنیان بە شێوەیەکی تەندروست تا بتوانن ڕۆڵی نموونەیی و سەڕەنج ڕاکێش لە کۆمەڵگا بنوێنن و جێگای ڕەزامەندی کۆمەڵگا بن کە مامۆستا خۆی ھەردەم ڕۆڵی نموونەیی و کاریگەری کۆمەڵایەتی ھەیە لە ناو کۆمەڵگا بە شێوەیەکی گشتی.
ئەوانەو و چەندەھا و چەندەھای تر کە باسمان کرد بریتین لە ئەرک و ڕۆڵی مامۆستا لە پرۆسەی پەروەردەدا ، بەڵام لە بیرمان نەچێت لە بەرامبەردا مامۆستا کۆمەلێک مافی جێگیر و ڕەوا و بەردەوامی ھەیە کە تایبەتن بە خودی خۆی و پەیوەندیدارانی خۆی، کە مامۆستا ئەو کەسە سەرکردە لێھاتووە نەبڕاوە کاریگەرەیە لە ناو پرۆسەی پەروەردە و کۆمەڵگا پێویستە مافەکانی لە بەرچاو بگیرێت و بۆی دابین برکێت و رێزی لێ بگیرێت و شکۆی مامۆستا چۆن بپارێزین دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە پرۆسەی پەروەردە تا چەند ئەرکی خۆیان جێ بەجێ کردووە لە پاڕاستنی شکۆ و متمانە و کەسایەتی مامۆستاکانمان و سەرجەم کەناڵە پەروەردەییەکان لە وەزارەتی پەروەردە تا دەگاتە قوتابخانە تا چەند رێزیان لە شکۆ و کەسایەتی و متمانە و مسداقیەتی پیشەیی مامۆستایەتی و مامۆستا گرتووە چ وەکو پیشە یان وەکو کەسێک بۆ ئەوەی پەروەردەیەکی تەندرووست و بێ گرفت ھەبێ پێویستە سەرەتا مامۆستا ئاسوودە بێت و مافەکانی دەستەبەر بێت باری گوزەرانی ژیانی مامۆستا چاک بکرێت و کە پەیوەستە بە مافی منداڵەکانی و قوتابیەکانی مامۆستا تەنھا فەرمانبەرێک نییە لە فەرمانگەیەک دەوام بکات، مامۆستا نەوەیەک تێ دەگەیەنێ پێ دەگەیەنێ و ووشیاری دەکاتەوە بەو جۆرەی کە ئێستا ھەیە گومانی تێدا نییە ناتوانێ ئەو ڕۆڵە بەرجەستەبکات، پێویستە وەزارەتی پەروەردە ھەموو ھەواڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ چاکتر کردنی گوزەرانی مامۆستا و باشتر کردنی ژیانیان کە ئەرکی بەرپرسیاریەتی لە سەر وەزارەتی پەروەردەیە جگە لەوەش مامۆستا لە دام و دەزگاکانی پەروەردەیی رێزی لێ بگیرێ و شکۆی بپارێزرێ و ناداد پەروەری و ناعەدالەتی لە کارەکانیان نەکرێ و ھەست بە داڕمان و داڕووخان نەکەن و دەروونیان ماندی نەکرێ و بەڵکو ماندووبوون و ڕۆڵەکانیان لەبەر چاو بێت و دڵسۆزانە کارەکانیان ڕاپەرێنرێ خۆیان بە نامۆ و پەراوێز خراو نەزانن و سەرجەم دام و دەزگا پەروەردەییەکان بە ھی خۆیان بزانن و جیاکاری لە نێوانیان نەکرێ و ھەر ھەموویان مافیان لەو دام و دەزگا پەروەردەییانە ھەیە لە سەرجەم ئیش و کارەکانی ڕۆژانە و تایبەت بە پیشەکانیان ، ھەر مامۆستایە خاوەنی سەرجەم دام و دەزگاکانی دەوڵەت ئەوجا چ جای پەروەردەییەکان چونکە سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگا بە دەروازەی مامۆستادا ڕەت بوون و مامۆستا پەروەردەیی کردوون.


Top