بە سەر کەوتنی پڕوژەی سەربەخویی لە گوماوی خوێناوی عیڕاق و ناوچەکە ڕزگارمان دەبێت

بە سەر کەوتنی پڕوژەی سەربەخویی  لە گوماوی خوێناوی عیڕاق و ناوچەکە ڕزگارمان دەبێت
ڕوژهەڵاتی ناڤین ناوچەیێکی قەیراناوی و پڕ لە ئاشوب و خوێن ڕشتن و بە شێوەیێکی بەردەوام بە قەیرانەکاندا گوزەری کردووە تاکو ێیستا ،

بویەش هیچ کات سەقامگیری سیاسی و کومەڵایەتی و هتد بە خویەوە نەبینیوە چونکە لە سەر ژێر خانێکی سیاسی ئەوتوو بونیادنراوە هەر خودی ئەو ژێرخانە سیاسیە هوکاری سەرەکی دروستبوونی ئەم هەمو ئاڵوزی و نائارامی بووە لەم دەڤەرەدا و هەتا ئەمڕوش گەلانی ئەم ناوچەیە ڕزگاریان نەبووە و باجی ئەو ژێر خانە سیاسیە دەدەن کە لە سەر بنەمایێکی هەڵە و زاڵمانە سەپێندرا بەسەر گشت ناۆچەکەدا بێ ئەوەی هەمو ڕەهەندە سیاسی و کومەڵایەتیەکانی ئەم دەڤەرە فرە نەتەوە و ئایین و مەزهەبە بە هەند وەربگرن.


شایانی باسە پەیماننامەی سایکس بیکو لە ساڵی ۱۹۱٦ ز لە دوبارە داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی ڕوژهەڵاتی ناڤین دا بە شێوەیێکی زور نادادپەروەرانە پڕاکتیزە کرا لە ئەرزی واقع و مافی زورێک لە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمانەکان پێخوست کرا ئەمەش وەک غەدرێک ئاسەوارەکانی ڕەنگی دایەوە لە سەر گشت ئەو پێکهاتانەی کە پەراوێز خرابون و مافی دەوڵەتبون بو هندێ نەتەوە حەلال کرا و بو هندێکی تریش حەڕام نمونەی هەرە دیاریش نەتەوەی کوردە کە نەک هەر ڕازی نەبون کوردیش وەک ئەوانی تر دەوڵەتی خوی بونیاد بنێت بەڵکو لە دوو لەتەوە ئەمجارەیان بە سەر پێنج بەش دابەش کرا بەسەر دەوڵەتە ڕەگەزپەرەستەکانی دەڤەرەکەدا تاوەکو زیاتر لە سەردەمی ێیمبڕاتوریەکان گەمارو بدرێت و لەنێو ببردرێت
بویە سایکس بیکو لە ڕاستی دا گەوەرەترین خیانەتی لە نەتەوەی کورد کرد بە گشتی لەو ئان و ساتەدا و هەتا ئەمڕوش هەرچی زوڵم و ستەمکاری کە دەرحەق بە کورد کراوە و دەکرێت هوکاری سەرەکی سایکس بیکویە چونکە ئەگەر کورد دەوڵەتی خوی هەبوایە دەوڵەتە داگیریکارەکانی کوردستان هەرگیز نەیاندەتوانی ستەم دەرحەق بە کورد بکەن .


کورد لە ئەنجامی نەبونی قەوارەیێکی سیاسی سەربەخو بە خوی سەرباری ئەوەی کە بەرپەرچی زوڵم و ستمکاری ئەو دەوڵەتە سەردەستانەی دایەوە و دەستی لەسەر دەست دانەناوە تا ئەمڕو بەڵام گومانی تێدانیە گەر دەوڵەتی خو هەبوایە زور جیاوازتر دەبو بویە سەربەخویی بو ێێمە ئەگەر لەو ئان و ساتەدا زەرور بووە بوڕزگاری نەتەوەیی و نیشتیمانیمان ئەمڕو زور زیاتر لە و سەردەمە کورد پێویستی بە دەوڵەت هەیە تاکو ڕزگاری بێت لەو گوماوە خوێناویەی کە عیڕاق و دەوربەری عیڕاقی تەنیوەتەوە .


تا پێش ساڵانی نەوەدەکان هیچ دەرفەتێکی گونجاو نەڕەخسا بو کورد بێجگە لەوەش دوزی کورد لە سەر هەمو ئاستەکاندا گەمارو دەدرا چۆنکە ڕەوشی سیاسی ئەو سەردەمە لە بەرژەوەندی دوزی ڕەوای کورد دا نەبو ئەمەش کومەڵێک هوکاری خوی هەبوو بەڵام ێیستا ئەو سەردەمە نەماوە و وەرجەرخانی سیاسی ئەمڕو تا ڕادەیێکی باش لە بەرژەوەندی کورد دایە و دە رفەتێکە بو کورد هاتوتە پێش ئەگەر بێتۆ لەم دەرفەتە سود وەرنەگرێت دەگەڕێتەوە سەر هەمان دوخی پێش نەوەدەکان چونکە مەترسی ئەو ئەقڵیەتە سیاسیەی دەوڵەتانی ناوچەکە نەک هەر نەگۆڕاوە بەڵکو زور سەر سەختانەتر لە جاران دوژمنایەتی مافەڕەواکانی گەلی کوردستان دەکەن .


ئەوانەی کە ئەمڕو خەریکی پڕو پاگەندەن لە دژی ڕیفڕاندوم وەستاونەتەوە وهەوڵ بو سەرخستنی دەنگی نەخێر دەدەن مەبەستیان بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خویانە و بەس
ئەمانە چەند باڵ و کەسێکین هەوڵ دەدەن دوخەکە هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهێت چونکە بەرژەوەندیان نامێنێت و جێگایان نابێتەوە لەم وڵاتە .


بویە لە کوتایی دا وا باشە هاونیشتیمانیان مەرامی ئەو باڵ و کەسانە بزانن چیەو بوچ مەبەستێک ئەم دژایەتیە دەکەن وکێ لە پشت ئە م هەوڵانەی ئەواندایە و باگراوەندیان چیە؟

لەکوێ دا دوزی کورد هەنگاو بنێت بەرەو سەرفەرازی ئەمانە سەنگەریان لێگرتووە و سەنگەری لێدەگرن ئەمڕوش گەلی کوردستان هەنگاوی گەورەی ناوە و لە ئامانجی کوتایی خوی نزیک بوتەوە بویە هەمومان ئەرکێکی نیشتیمانیمان لە پەردەم دایە ئەویش بریتیە لە دەنکدان بە بەڵێ بو ڕزکاری یەکجاریمان لەو گوماوە خوێنڵویە ی عیڕاق و دەوروبەر و وەڵامێکیش بوهەمو ئەو کەس و باڵانە کە دە یانەوێت جارێکی تر گەلی کوردستان پەلکێشی نێو ئەو گومە خوێناویە بکەن.
Top