با ئامانجمان تەنیا تەواوكردنی پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان بێت

با ئامانجمان تەنیا تەواوكردنی پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان بێت
لەرابردوو تا ئەمرٍۆ تێكۆشاین و دەیان شۆرٍشمان كرد قوربانیماندا بۆ رزگاربوون لەدەست ژێر دەستی و زولم و ستەم و هەروەها دواتر پێداگری بۆ بەدەستهینانی مافەرٍەواكانی گەلی كوردستان كە خۆی لە گەرٍانەوەی شكۆ و خاكی داگیركراوە بە دەستهێنانی مافی سەربەخۆیی و دروستكردنی دەوڵەتی كوردستانە .لە سایەی خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە و حیكمەت و تێكۆشانی شەو رۆژی سەرۆك مسعود بارزانی، كە ئێستا بە ئاشكرا و بە شێوەی فەرٍمی لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە وەك سەرۆككۆماری وڵاتێكی سەربەخۆ پێشوازی لێدەكرێت .

هەرێمی كوردستان نموونەی ئاشتی و پێكەوەژیان و ئاسایشە، هیوادریشم حزبە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستا بەرەو دەوڵەتبوون هەنگاو بنێن و هیوای لەمێژینەی گەلەكەمان بهێتەدی لە خزمەتی كوردستاندا بن و بەرژەوەندی حزبییان بەلاوە بنێن و پێش كوردستانی نەخەن، كورد لەوەتەی هەیە لە خەباتی بەردەوام و چەوساندنەوەی بێ حەسانەوەدا بووە، لە راستیدا هەرێمی كوردستان خۆی لە چوارچێوەیەكی یاسایی و رامیاری و ئابوری و كۆمەڵەیەتی نوێدا دەبینێتەوە و پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و زۆربەی دەوڵەتانی جیهاندا بنیات ناوە و رۆژ لە دووای رۆژ پشتیوانی زیاتری بۆ پەیدا دەبێت. لەم كاتەشدا كۆمەڵێك لایەنی بەهێز هەن بۆ راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان كە لە ژمارەیەكی كەم لەم ووڵاتانەدا هەبووە لە كاتی راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان و یان تائێستایش هەندێكیان لێ بەهرەمەند نین، كە لە هەمووی گرنكگتر بەرێز سەرۆك بارزانی بە سوور بوونی لەسەر سازدانی راپرسی و پێكهێنانی دەوڵەتی كوردی و سەربەخۆیی كوردستان و مانەوە لە ناوچە دابراوەكان خزمەتێكی گەورەی بە كورد گەیاند، سەركەوتنی مرۆڤیش لەوەدایە كە ڕێز لە خۆیی و ئیرادەی گەلەكەی بگرێ، پێویستە كورد بەراشكاوی بریاری لە ئایندەی خۆیان بدەن و سەرخەرانی ئایندەش بكەنە سمبولی خۆیان نەفرەتیش لەو كەس و لایەنانەی دژی ئەو دەسكەوتە مێژووییە دەوەستنەوە.

لە ئێستادا ئەرك و بەرپرسیاریەتی سەرۆك مسعود بارزانی ‮" ‬لە ئەوسای‮ "‬ مستەفا بارزانی‮ ‬نەمر‮" ‬گرانترو قوڕسترە،‮ ‬شەڕی‮ ‬دژواری‮ ‬داعش و ئایندەی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد،‮ ‬لەلایەك،‮ ‬هەژموون و گێچەڵی‮ ‬ناوخۆ بەپیشتوانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكە،‮ ‬باری‮ ‬خراپی‮ ‬ئابووری‮ ‬لەسایەی‮ ‬بەغدای‮ ‬ئالولبەیتدا گرنگترین بەرپرسیارەتین‮. ‬گەرچی‮ ‬هەندێ حزب و سەركردەی‮ ‬حزبەكانیش هەن نەك هەرخۆیان لەو بەرپرسیارەتییە لادەدەن و دەدزنەوە،‮ ‬بەڵكو هەوڵیش دەدەن،‮ ‬لەئێستاوە بە شكستی‮ ‬بارزانی‮ ‬وێنای‮ ‬بكەن و بۆ مەرامێ سۆزیان بۆ بەغدا هەڵدەستێ و دڵیان بۆ‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق لێدەدات و سەرۆك بارزانیش بەتێكدەری‮ ‬عێراق دەناسێنن.لەبەرامبەر ئەم هەموو هاوكێشە دژە ناوخۆ و دەرەكییانە سه رۆك بارزانی‮ ‬كوڕ‮ ‬لەهیچ كاتێ و لەبەردەم هیچ ئاستەنگ و لەمپەرێك بۆ گەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬نەتەوەكەی‮ ‬سڵ لەئەستەم ناكاتەوە،‮ ‬چۆك دانانوێنێ و دۆشداماو سەیری‮ ‬رووداوەكان ناكات‮. ‬ئەو وەك باوكی‮ ‬رووداو دروست دەكا،‮ ‬وەك باوكی‮ ‬سایكس پیكۆ دەبەزێنێ و سنووری‮ ‬تازە بەخوێن دەنەخشێنێ،‮ ‬بۆ كۆبانێ دەبێت بەفریادرەس و ئەفسانەی‮ ‬داعش تێكدەشكێنێ،‮ ‬بۆ ناوخۆش بارزانی‮ ‬كوڕ‮ ‬سەرۆكێكی‮ ‬بێ ركابەرە،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬نێو سەنگەرە،‮ ‬هەر فریاد رەسە‮. ‬

ئێستا لە كوردستان دەرفەتی باشمان بۆ رەخساوە هێزێكی گەورەی وەكو داعش كە لەسەر دەستی پێشمەرگە تێكشكێنرا، دیارە فاكتەری هاریكاری ئەم سەركەوتنە، لە رێگەی ئەو پێوەندییە نێودەوڵەتییە بووە كە بارزانی لەناو وڵاتانی زلهێزی دنیا هەیەتی كە وایكرد ئەو وڵاتانە یارمەتی و پشتیوانی سەربازی و كۆمەكی چەك و تەقەمەنی بگەیەننە پێشمەرگە، ئەمە لە كاتێكدا بەغدا و حكومەتی عێراق بەو قەبارە و هێزە سەربازییە گەورەیە و هاوكارییەكانی ئێران و بگرە هاوپەیمانەكانیش نەیانتوانیوە سەركەوتنی گەورەی هاوشێوەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بەسەر داعش تۆمار بكەن. ئەمە پێمان دەڵێت كورد لە ئێستادا پێویستی بە كەسایەتی بارزانی هەیە، بارزانی كەسێكی بەئەزموون و سەرۆكێكی دیار و بەحیكمەتە و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكان سوود لە ئەزموون و تواناكانی وەربگرن لە پێناو خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بۆ هەر چوار پارچەكەی كوردستان و پرسی كورد، من دڵنیاشم هەوڵەكانی لە پێناو بەدیهێنانی خەونی گەورەی كورد بۆ سەربەخۆیی بە رێگەیەكی راست و دروست دەچێت و لە داهاتوودا كوردستانی سەربەخۆ دەبینین.
Top