جولانەوەی نەخێر لە ئێستادا بە ئاشکرا خزمەتی دوژمنانی کورد دەکات

جولانەوەی نەخێر لە ئێستادا بە ئاشکرا خزمەتی دوژمنانی کورد دەکات
لە بارودۆخی ئێستای کوردستاندا ، دروستکردن، یاخود راگەیاندنی جولانەوەیەک دژی سەربەخۆیی لەلایەن نەوەکانی شێخ مەحمود لە شاری هەلمەت و قربانی هیچ گومانی تێدا نیە کە ئەم جولانەوەیە لە لایەن دوژمنان و ناحەزانی کورد پالپشتی دەکرێت و جەنابی نا موبارەکی شاسوار وەک دەجال لە سلێمانی دەرکەوتووە وسەرکردایەتی دەکات، لەپشت باگراوندە رەشەکەی ئەم حەرەکەیە دا دنیایەک پارە لە ێران و مالیکی وەردەگرێت و بە ئاشکرا بازرگانی بە خەلکی سلێمانی دەکات ، ئەو خەلکە نەفامە رۆشنبیرەش فیتکەو چەپلەی بۆ لێدەدەن وا دەزانن نەوەیەکی شێخ مەحمود دەرکەوتووە و ئەیەوێت دەولەتەتێک بۆ کورد دروست بکات، جولانەوەی نەخێر لە ئێستا دا واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئێمە حەزناکەین ئازادبین حەزمان لێ یە هەر کۆیلەی ژێر دەستی عەرب و عەجەم بین ئەگەر نا ئەم جولانەوەی ئێوە لە بارودۆخی ئێستای کوردستان خزمەت بەهیچ تاکێکی کورد ناکات تەنها دوژمنان نەبێت چونکە ئێوە ئەگەر لەگەل سەربەخۆییدا نین بۆچی دژی ئەم پرسە چارەنوس سازە دەوەستنەوە ئەگەر ئێوە خۆ فرۆش و خاک فرۆش نەبن،بۆیە منیش لێرەوە ئەلێم ئەی کوا کورانی نیشتیمانپەروەر ی شاری هەلمەت و قوربانی، ئەی کوا دایکی شەهیدانی کیمیا بارانی هەلەبجە ئەیکوا گەرمیانی ئەنفاڵ کراو ئێوە لەکوێن بۆ لە دژی ئەو جولانەوە بێگانە پەرستە بێ هەلوێستن یاخود ئێوەش چونەتە ژێر سیبەری دوکەلی شاسوارو دارو دەستەکەی باشە هەر عەرەب نەبوون گازی خەردەلیان لە هەلەبجە داو ٥۰۰۰ کور و کچ و پیرو منالیان شەهید کرد ئەی هەر ئەوان نەبوون هەزاران مرۆڤی بێ تاوانیان ئەنفال و زیندە بەچال کرد ئەی هەر ئەوان نەبون ئێمەیان برسی کردوو بە بریارێک قوتی خەلکی کوردستانیان بری ئەی بۆچی ؟ لەبەرچی؟ تاکەی ؟ حەزدەکەن لە ژێر دەستی عەرەب و عەجەمدابن.
Top