بێبەشكردنی كوردستان لە خەرجی سیادی هۆكارەكی تر بۆ بریاری جیابونەوە

بێبەشكردنی كوردستان لە خەرجی سیادی هۆكارەكی تر بۆ بریاری جیابونەوە
ئەگەر بەراوەردەك لە هەموو ئەو بودجانەی كە بە شێوەی قیست بە هەرێمی كوردستان دراون كوردستان ،كوردستانیان لە هەموو ئەو شایستە داراییانەی كە هەیبووە بێبەش كردووە بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان بە درایەت و پێشبینی خۆیەوە توانیویەتی بە هەر شێوەیەك بیت كۆمەڵەك پرۆژەی ستراتیژی جێبەجی بكات و پێشوەچوونی هەرێمی كوردستان لە هەموو ئەو چرۆژانەی كە تایبەت بە رێگەو بان و پاڵاوگەو ئۆتوبان بوونە ئەو راستییە دەسەڵمێنن بەڵام ئەوە تەواوی بابەتەكە نییە بەڵكو ئەوە لە قۆناغی یەكەم لە چوارچیوەی دەستەڵاتەكانی حكومەتی هەرێمە بۆ ئەوەی لە جێبەجێ‌ كردن و دەست نیشانكردنی پرۆژە سیادییەكان هاوكارو هەماهەنگی كوردستان بیت.
خەرجییە سیادی‌و حاكیمیەكانی ئەگەر بێت و بە شێوەیەكی گوزەرا ئەو سێكتەرانە ببینی كە تیاندا خەرجی سیادی و حاكیمەی لە ئەو بودجەیەی كوردستان دەبرن بە بێ ئەوەی كە هەرێمی كوردستان سوودی لەو بابەتانە وەرگرتبیت بۆ نمونە بودجەی ساڵی 2014 دوایین ئەو بودجەیە بوو كە بە شێوەیەكی رواڵەتی پشكی هەرێمی تێدا جێگیر كرا سەرەرای ئەوەی كە حكومەتی ناوەند پابەند نەبوو بەڵام گشت خەرجییە سیادی و حاكیمەی لە سەر كوردستان هەژمار كرد بە بێی ئەوەی كە كوردستان خۆی سوود لەو خەرجییانە ببینیت و ئەو خەرجییانەش بۆ تێكگەیشتنی زیاتر بە داتا بۆ نمونە لە بودجەی 2014 دەخەینە روو كە تیدا پشكی حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستانی تیدا ئاماژە پێكردووە

ز یەكەكان كۆژمە/ ملیون دینار پشكی هەرێم
كۆی گشتی بودجەی عـــیراق 170411663.415 27780808.060
1 ئەنجوومەنی نوێنەران 281074 47782.58
2 كۆمیسونی بالای مافی مرۆڤ 27298.7 4640.779
3 دەستەی نەزاهە 86345 14678.65
4 سەرۆكایەتی كۆمار 92443.2 15715.344
5 ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران 111923.883 19027.060
6 سەرۆكایەتی وەزیران و لەگەل 9600 ملیون دینار پرۆژەی سیادی جگە لە لێژنەی دەستپێشخەری كشتوكالی 508683.4 86476.178
7 نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ووزە 5146.6 874.922
8 نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری 9731 1654.27
9 نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری خزمتگوزاری 14687 2496.79
10 ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی 300358.1 51060.877
11 دەستەی عیراق بۆ سەرچاوە تیشكدارەكان 4159.6 707.132
12 نوسینگەی سەركردەی گشتی 70471.8 11980.206
13 دەزگای هەوڵگری نیشتمانی لەگەل ن.پشكێنەری گشتی 330798.1 56235.677
14 وەزارەتی دەرەوە 581703.1 98889.527
15 ناسنامە و سنور لەگەل (79750) ملیون دینار پرۆژەی سیادی، هەروەها مووچە و دەرماڵەی پاسەوانانی ئەندامانی پەرلەمان (134000) ملیون دینار 1533156 260636.52
16 وەزارەتی بەرگری 11411425 1939942.25
17 زیادەی سەر قەرزی بانكی نێودەوڵەتی 8106 1378.02
18 زیادەی سەر قەرزی سەندوقی دڕاوی نێودەوڵەتی 17939 3049.63
19 زیادەی قەرزی بیانی تر 29131 4952.27
20 زیادەی سەر سەنەداتی كوژاندنەوەی قەرزی بیانی لەسەر كەرتی تایبەت 188892 32111.64
21 زیادەی سەر سەنداتی حەوالاتی گەنجینە 252500 42925
22 زیادەی كەوتووە سەر دووبارەكردنەوەی هەیكەلی قەرزی بیانی بە گوێرەی رێكەوتنی وولاتانی یانەی پاریس و وولاتانی دەرەوەی یانەی پاریس 874500 148665
23 دانوستان و داواكاری یاسایی بۆ قەرزە بیانیەكان 11664 1982.88
24 ووردبینی و بەدواداچوون و گەڕان بەدوای قەرز لە دەرەوە 6368 1082.56
25 لێژنەی شارەزایانی دارایی 5113.8 869.346
26 بەشداریكردن لە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو/جگە لە هەرێمی كوردستان 2353500 400095
27 كرێی گواستنەوەی نەوت لە رێگای توركیا 270000 45900
28 پشكداریكردنی عەرەبی و جیهانی جگە لە ئەنجوومەنی وەزیران وپەرلەمان و وەزارەتی دەرەوە و بەرگری و كۆمسیونی مافی مرۆڤ 175944 29910.48
29 قەرەبۆی جەنگی كوەیت 6511527 1106959.59
30 تەسویەی نەختینە بۆ قەرزە بیانیەكان 816200 138754
31 قستی رێكەوتنە دوو قۆلیەكان لەگەل وولاتانی یانەی پاریس و وولاتانی دەرەوەی یانەی پاریس 1399200 237864
32 خەرجی تەمویلكردنی هاوبەش 50000 8500
33 دانەوەی دەركردنی حەوالاتی گەنجینەی كۆن 400000 68000
34 تەسویەی نەختینە بۆ قەرزە بچوكەكانی كەرتی تایبەت لە دەرەوە 40810 6937.7
35 موستەحەقاتی سەندوقی دڕاوی عەرەبی تایبەت بە رێكەوتنی دووبارەكردنەوەی هیكەلی قەرزەكانی لە عیراق 46640 7928.8
36 قستی قەرزی سەندوقی دڕاوی دەولی 986442 167695.14
37 قیستی قەرزی بانكی دەولی 13876 2358.92
38 پرۆژەكانی هێلی ئاسنی 483215 82146.55
39 پرۆژەكانی بەندەرەكان 433499 73694.83
40 پرۆژەكانی كەشناسی 1350 229.5
41 پرۆژەكانی بەنداو و سوودی گشتی 175000 29750
زۆرێك لەم خەرجیانە لەكاتی خەرجكردنی ڕەچاوی پشكی هەرێم ناكرێت، وەك پێویست لە بوارەكانی ( بەنداو و سوودی گشتی، كەشناسی، پرۆژەی هێڵی ئاسن، كرینی چەك، چونگە هێزی پاراستنی سنور لە هەرێم بەشێكە لە سیستمی بەرگری عێراق بە پێی دەستور. هەروەها قەرز‌و سوودی سەر قەرز كە هەرێم بەشدارە لە دانەوەیان بەهەمانشێوە پێویستە لەو قەرزانە هەرێم پشكی 17% وەربگرێت،
Top