کورد هەمیشە باجی خۆفرۆشی و ناکۆکیە ناوخۆییەکان دەدات

کورد هەمیشە باجی خۆفرۆشی و ناکۆکیە ناوخۆییەکان دەدات
هەرنەتەوەیەک خەمی خۆی نەخوات تاگورگ ئەیخوات ، ئەونەتەوە شایەنی ژێردەستەی و کۆیلەبوونە ،
هەرنەتەوەیەک بەژێردەستەی و کۆیله بوون قایل بوو شایەنی تەفربوون و لەناوچوونە .....

هیوادارم تاکی کورد بەئاگابێتەوە و بیر لەداهاتوو بکەنەوە ، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی دوادەرفەت لەپێشمان ، ئەگینا چاوچنۆکانی دەوروبەرمان ، بۆمان دەبنە زەروو ،،
نابێت لە هەنگاونان بترسێین ، ئەوەی لەدەستیان هاتووە بەزیادە لەئاست نەتەوەی کورد کردوویانە ، ئەنفالیان کردووین ، کیمیا بارانیان کردوین ، زیندەبەچاڵیان کردووین ، کۆمەڵ کوژیان کوردوین ، لەسێدارەیان داوین ، ڕاویان ناوین ، برسیان کردووین هەقی مروڤ بوونیان لێ سەندوین ....هتد

لەمەزیاتر دەبێت چیمان بەسەربێنین ، دووای ئەم هەموو زووڵموو زۆرە دەبێت لە چی بترسێن ؟
سەربەخۆی تاکەدەرفەت و ڕێگایە بۆ رزگاربوون لەم زوڵمەی لە ئاست نەتەوەکەمان دەکرێت ،
بۆیە گرنگە بەئاگابیت لەبریار دان ، دووای خۆفرۆشان نەکەون ، هەرکەسێک ویستی خیانەتی نەتەوەی و نیشتیمانی بوو بەرنگاری ببینەوە و لەناوی بەرین ، نەک هەرخۆی بەڵکو وەچەشی نەهێڵین ....

بەدرۆ و پیلانی نەیاران فری و نەخۆین ، دووژمن هەرکە شتێکی پێدای گومانتان نەبێت یان ژهراویە یان دووشتی لێتان ئەوێت ، هیوادارم چیتر ساویلکە و گەمژە و شێتانە ڕەفتار نەکەین و نەجوڵێینەوە و بەقسەی کەس باوەرنەکەین ، بۆ سەربەخۆی نەتەوەکەمان با هەندێکمان ببینە قووربانی ، گرنگە ئەوەیە زۆرینەمان چیدی بەسەر شۆری و سوک و رسوای لە ژێردەستەیدا نەمرین ....

هەرنەتەوەیەک جاش و خۆفرۆش ببێتە دەم ڕاستی خەڵکی و چەپلەی بۆ لێبدرێت ، ئەونەتەوە پێش لەدایک بوونی تیاچووە ، ئێمە کورد خۆفرۆشمان لێ نابرێت ، هەمیشە باجی خۆفڕۆش و ناکۆکی نێوخۆیمان داوە ، تکایە بابەس بێت ، بابۆساتێک بەرژەوەندیە تایبەتێکان وەلاوەنێین و دەست لەناو دەست هەنگاو بۆ پرسە نەتەوەی و نیشتیمانیەکان بهاوێین ، باپێکەوە دەرسێکی وای خۆفرۆش و داردەستی دوژمان بدەی ، لەمێژوودا هاوشێوەی نەبووبێت ، بابیان کەین بەپەندێ هیج کەس جورئەتی ئەوەنەکان چیتر بیر لەخۆفرۆشی بکاتەوە .
Top