شۆرشی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ، نەیارانی كوردی شپرزە كردۆتەوە
August 10, 2017
وتار و بیروڕا
ئەو شۆرشەی كە بە ناوی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانە و سەرۆك بارزانی ئاڵاهەڵگرێتی ،جیاوازتر لە بەرخۆدانەكانی تر، بۆیە نەیارانی كوردی كردۆتە حاڵەتێكی هیستریا و شپرزەییەوە و گشت توانا و نەخشەكانیان خستۆتەگەر بۆ ئەوەی رێگری لێبكەن . هاوئاهەنگی دوژمنان ،پاساو بۆ رٍەتكردنەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دێنەوە .. نەیارانی كورد بە درێژایی مێژووی خەباتی رزگاریخوازیمان هەمیشە دژی خواست و ئاواتەكانمان وەستاونەتەوە و نەك لە ئێستا بەڵكو لە رابردووش هەموو جۆرە نەخشە و پیلانێكیان دەگێرا تا كورد یەكریز نەبێت و نەگاتە بە ئامانج ، ئێستا هەمان پیلانی شووم بە پاڵپشتی داگیركەران جێبەجێی دەكەن و پەرلەمانیان كردۆتەوە بنێشتی نێو دەمیان و دەیانهەوێت فێرە یاسا و دەسەڵاتداریمان بكەن . پرسیار ناكەن كە 25 ساڵە خۆیان لەگەڵ ئەو رەوشە گەورە نەبوونە ، خۆ ئەوان لە هەسارەیەكی تر نەهاتووە بۆ سەر هەرێمی كوردستان . لە جیھاندا بە ھەردوو شێوەی پەرلەمانی و لەنێو خەڵكدا، ریفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دراوە و نموونەیش لە بەردەستن، لەبەر ئەوە دەكرێ بەبێ بڕیاری پەرلەمانی كوردستانیش ریفڕاندۆم لە ھەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت و، دەشكرێ لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدرێت، بەڵام ئەگەر باسی بە یاساییبوونی پڕۆسەكە بكەین، ئەوە ھیچ گومانی تێدا نییە بڕیاری لایەنە سیاسییەكانی كوردستان شەرعیەتی یاسایی ھەیە و دەتوانن بەو بڕیارە ریفڕاندۆم بكرێت، چونكە ئەو پارت و لایەنانەی ئامادهی كۆبوونەوەی 7ی حوزەیران بوون، ھەموویان بەشدارن لە پەرلەماندا و زۆربەی ھاووڵاتیان لە ھەڵبژاردنی رابردوو دەنگیان بەو پارتە سیاسیانە داوە بۆ ئەوەی نوێنەریان بن و نزیكەی ھەشتا كورسیی پەرلەمانییان ھەیە.كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ھیچ پەیوەندییەكی بە شەرعییەتدان بە ریفڕاندۆمەوە نییە، تەنھا بۆ كۆدەنگییە لەبارەی پڕۆسەی ریفڕاندۆمەوە و، داخوازیی دوو لایەنی سیاسی ئەوەیە پەرلەمان كارا بكرێتەوە ئینجا بەشداری پڕۆسەكە دەكەن، ریفڕاندۆم ھیچ كێشەی یاسایی نییە، بەڵكوو كاراكردنەوەی پەرلەمان زیاتر بۆ ئەوەیە ھەموو حزبەكان بەشدار بن و رێژەیەكی زیاتری ھاووڵاتیان بەشداری لە ریفڕاندۆمدا بكەن. بۆیە دەخوازێت بە هەمووان بە رووحییەتێكی كوردانەتر و نیشتیمانپەروەریتر لە جاران تێبكۆشین و پشتیوانی سەرۆك بارزانی بین بۆ رزگاربوون لە ژێر دەستی وڵاتێكی دروستكراویی وەك عێراق ..
دوای ئەوەی هیچ رێگەیەك جگە لە دیاریكردنی چارەنووسمان لە بەردەم مان نەما و سەرۆك مسعود بارزانی بە پشتیوانی هێزی لە بن نەهاتوویی میللەتی كورد و دوای بەخشینی خوێنی هەزاران شەهیدا و ماڵوێرانی و جینۆسایدكردنمان بریارێكی چارەنووسساز و مێژوویی بە ئامادەبوونی دڵسۆزان و خەمخۆرانی كورد و كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی بەرفراواندا دەرخست . بۆ ئەوەی داهاتوویەكی گەش بۆ نەوەكانمان دابین بكەین و خوێن و فرمێسكی شەهیدان بە فیڕۆ نەڕوات، دەبێت كێشەكانی ناوخۆمان وەلا بنێن و هەموومان بیر لەم نیشتیمان و گەلە چەوساو و زەلیلە بكەینەوە، بیر لە ئایندەیەكی ڕووناك بۆ منداڵە كانمان بكەینەوە، بیر لە تەبایی و یەكڕێزی نیشتیمانی بكەینەوە ، تاكەی میللەتی كورد خەڵكی كوردستان ببێتە قوربانی ناتەبایی ناوماڵی كورد؟!. دەبێت هەموو كورد بەلایەنە سیاسی و نەتەوەكانیشەوە كە لە كوردستان دەژین، ئەگەر نیشتیمانەكەمان خۆش دەوێ و ئینتیمای نیشتیمانیمان گەرەكە، دەبێت هەموومان بە ئاڕاستەیەك كاربكەین و سیاسیەت بكەین كە لە خزمەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دابێت و هەموو بەستەڵەكە سیاسیە چەق بەستووانە تێك بشكێنن، چیتر بوارنەدەین دوژمن و نەیارەكانمان پێمان خۆش بن . دیاركردنی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ ئەوەیە لەم كاروانەی پڕ گورانكاری خێرا لە سنوورەكەمان یانی رۆژ هەڵاتی ناوەراست دەكرێت، با ئێمەش دانە بڕێین. هەوڵبدەین چرایەك هەڵبكەین و مێژووی خۆمانی پێ رەوشەن بكەینەوە و دواروژی خومان بنەخشێنین و پەلە بكەین خۆ رێكخستن و ئامادە كردن و بەدەنگی بەڵێ بەرەو پیری رۆژی 25/9/2017 بچین بۆ ئەوەی ئایندەیەكی روون و گەش بۆ خۆمان و نەوەی داهاتوومان فەراهەم بكەین.هەستی ناسكی مندالانی شەهید كە دورە لە سۆزو نازی باوك. داوامان لێ دەكات بەشداری بكەین لە ریفراندۆم ..چونكە ئەوان لە هەمووان زیاتر هەست بە سوزی باوك دەكەن لە جەژندا ..؟ ئاهی دایك وباوكی جەرگ سووتاولە سەر گڵكۆی رۆلە كانیان با زیاتر هانما ن بدات وگۆشترمان بكەن بە بە شداری كردنمان بەدەنگی بەڵێ . لاوێكی خوێن گەرم لە سەنگەردا هەڤاڵێكی ئازیزی گیان لە دەست دەدات لە شەرێكی دەستەو یەخەدا، بەلێنی پێدەدات، هەڤالەكەم لەگۆریشدا ئارام بە، ویستەكەت ویستمە ئامانجت ئامانجمە.