بەشداری كورد لە سوپای عێراقی ئێستادا
August 10, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی لە ئێستا دا لە ناو سوپای عێراق دەبینرێت و بە شێوەیەكە كە ئەویش هەستی پێناكرێت ،كەمترین بەشداری كوردە لە سوپای عێراق و بەرە بەرەش ئەو رێژەیە كەمتر دەبیت بە شێوەیەك كە لە هندەك شوێن تەنیا چەند ئەفسەرێكی كورد دەبینرێن كە لە ژمارەكانی دەست تێپەر ناكات.
ئەوەش یەكەكی ترە لەو هۆكارانەی كە وا لە كورد دەكات چیتر پەیوەست بە بەغدا و حكومەتی ناوەندی نەبیت چوون ئەگەر سەردەمایەك شەر لە سەر جێگیر كردنی 17% رێژەی دانیشتوانی عێراق بۆ بودجەو و هەموو شایستە داراییەكان و تەنانەت هاوبەشی لە هێزی ئاسایش و بەرگری دەكرا ئیتر ئەوە نەماوە، چوون حكومەتی ناوەندی بە ئاشكرا دژایەتی خۆی راگەیاندووە ئەوەش بە كەمكردنەوەی رێژەی كوردە لە هێزی بەرگری عێراقدا ئەوەش بە پێچەوانەی دەستوری هەمیشەیی عێراق لە بەندی یەكەم لە بنچینەی گشتیییە كە لە مادەی نۆیەم لە برگەی یەكەمدا هاتووە:"
ڕ- هێزە چەكدارەكانی عێراق و دەزگاكانی ئاسایش لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق پێكدێت بە ڕەچاوكردنی هاوسەنگیو ڕێژەی نوێنەرایەتیكردنیان بەبێ جیاوازی یا دوورخستنەوەی هیچ لایەك و لە ژێر ركێفی دەسەڵاتی مەدەنیدا دەبێت و بەرگری لە عێراق دەكات و نابێتە دەزگایەك بۆ داپڵۆسینی گەلی عێراق و دەست وەرناداتە كاروباری سیاسیەوەو ڕۆڵی نابێت لە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتدا ".
بەڵام لە كاتی ئێستادا و بە پێی دوایین ئامار:" بەپێی ئەو لیستی مووچەیەی لە بەشە بودجەی عێراقدا بۆیان دیاری كراوە، ژمارەی كارمەندانی وەزارەتی بەرگریی عێراق 250 هەزار كەسە، پێویستە لەو رێژەیە سێ هەزار و 500 كەسیان كورد بن بۆ ئەوەی رێژەكە ببێتە 1% بەڵام بە پاسەوانەكانی سەرۆك كۆماریشەوە ئینجا رێژەی كورد 1% دەبێت ".
و ئەوەی كە دبیت بوترێت ئێستا بە پێچەوانەی ئەوەی كە لە دەستور ئاماژەی پێكراوە ئیتر شتەك بە ناو هێزی هاوبەش لە چوارچێوەی عێراقی فدراڵدا نەماوە ئیتر چ جای ئەوەیە كە كورد خۆی لە چەو چواچێوەیەدا ،كورت بكاتەوە هەربۆیەش باشتر ئەوەیە بوترێ سوپای عەرەبی عێراق چوون ئەوە گونجاوترین ناوە كە دەكرێت لە سەر پێكهاتەی ئێستای سوپای عێراقدا دابنرێت.