سیاسەتی بەرهەم هێنان و هەناردەكردنی نەوت و كاریگەری لە سەر سەربەخۆیی كوردستان

سیاسەتی بەرهەم هێنان و هەناردەكردنی نەوت  و كاریگەری لە سەر سەربەخۆیی كوردستان
نەوت وغاز یەكەك لە بەرهەمە هەرە سەرەكییەكانی جیهانە ،كە لە هەموو بوارێكەوە، كاریگەری لە سەر سیاسەتی ووڵاتان دەبیت ، سیاسەتی نەوتی هەر ووڵاتەكیش ،بەشێك دەبیت لە سیاسەتی نیشتمانی ئەوووڵاتە و سیاسەتەكانی ئابوری ،سیاسی و نێودەوڵەتی هەر ووڵاتەكیش بە ئەو پێوەرەوە دادەرێژرێت..
كوردستانیش كە دەوڵەمەندە بە نەوت ،دەبیتە فاكتەرێكی سەرەكی بۆ ئەوەی لە رووی نێودەوڵەتی و ناوچەییەوە رۆڵی هەبیت..
هەرچەندە كە ئەوە تەنیا كاریگەری نەوت لە پەیوەندییەكاندا نییە بەڵكوو پارسەنگی هێز لە هاوكێشە سیاسییەكاندا دەگۆریت هەر بۆیەش بوونی سیاسەتەكی نەوتی گونجاو لە كاتی ئێستادا گرینگی خۆَی هەیە كە باسی لێوەدەكەین.
ئەگەر بۆ كەمتر لە پانزە ساڵ لەمەو بەر بروانین، دەبینین كە كوردستان لە رووی ئابورییەوە جێگەی بایەخی ووڵاتان نەبووە ،ئەوەش هۆكارەك بووە بۆ ئەوەی كە كوردستان لە رووی سیاسییەوە گەشە نەكات و بە بایەخەوەلە لایەن ووڵاتانەوە سەیری كوردستان نەكرێت سەرەرای ئەوەی كە حكومەتی هەرێم رۆویای خۆی هەبووە بۆ ئەوەی لە بواری خۆشگوزەرانی ووڵاتەكەی هەنگاو بنێت.
لە كاتی ئێستاشدا كە كوردستان بەرەوسەربەخۆیی هەنگاو دەنێت ،سیاسەتی نەوت زیاتر لە هەموو كاتەك كاریگەری خۆی دەبیت و ئەوەش بە ئاشكرا لە سیاسەتی ووڵاتان و بێدەنگییان لە هەمبەر ر ریفراندۆم بەرجەستە بووە ، سەردەمایەك بوو كە هەموو ووڵاتان بە ووڵاتانی كەنداویشەوە بە بەردەوام باس لەیەك پارچەی عێراق دەكرا وبە هەموو شێوەیەك دژی ئەوە بوون كە كورد بە مافە بنەرەتییەكانی خۆی بگات.
بەڵام گۆرانكاری ناوچەكەو شەری تیرۆر ولە هەموویان گرینگتر نەوت ،هۆكارەك بووە بۆ ئەوەی كە زۆربەی ووڵاتان لەو بارەیەوە بێدەنگی بنوێنن و ئەو دەنگۆیانەی كە هەن، تەنیا لەو چاورچێوە نێو دەولەتییەیە كە هەر ووڵاتەك كە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەندام بیت ناتوانیت بە ئاشكرا پشتگیری لە پارچە پارچە بوونی ووڵاتێكی تر بكات و ئەوەش شتێكی ئاساییە و ناكەویتە خانەی دژایەتی دەوڵەتی سەربەخۆ.

لێرەدا بۆ ئەوەی كە ئەو بابەتە باشتر روون بكەینەوە و گرینگی بە رۆوڵی نەوت بدەین، ئاماژە بەكۆربەندی ئابووری سانت بترسبێرگ و كاریگەرییەكانی بە سەر كوردستاندا دەكەین. كۆمپانیای زەبەلاحی ڕوسنەفتی روسی و حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە كۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانت بترسبێرگ زنجیرەیەك ڕێككەوتنیان بۆ فراوانكردنی هەماهەنگی نێوانیان واژۆ كرد لە بوارەكانی بەدواداگەڕان و بەرهەمهێنانی هایدرۆكاربۆن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لۆجیستی.
ڕێككەوتنەكان پێش كۆبوونەوەی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئیگۆر سێچین بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ڕوسنەفت و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئیمزا كراوە.
لە ڕێككەوتنەكەدا هەردوولا ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی هەماهەنگییەكانیان پەرە پێبدەن لەڕووی بەدواداگەڕان و وەبەرهێنان.
هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر بەفەرمی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆری نەوتەوە، هەروەها ئەنجامدانی چەند ڕێككەوتنێكی دیكەی وەبەرهێنانی هاوبەش.
ڕێككەوتنەكە مەرجە سەرەكییەكانی پرۆژەكەی دیاریكردووە، بۆ دامەزراندنی پرۆژەیەكی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی گرێبەستەكان بۆ ماوەیەكی درێژخایەن كە پەیوەندییان بە سیستمی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستانەوە هەیە
كۆمپانیای روسنەفت كە خاوەنی نیوەی ووڵاتی رووسیایە گرینگییەكی تایبەتی بۆ كوردستان هەیە بە تایبەتی كە یەكەم جار دەبیت كە حكومەت یاداشتی لە یەك تێگەیشتن لە گەڵ دەوڵەتێك واژوو دەكات و نەوتی خۆی راستەوخۆ بەو ووڵاتە دەفرۆشیت ئەوەش لە زۆر بوارەوە كاریگەری هەیە لەوانەش پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسییەكان لە گەڵ رووسیا كاریگەری ئەرێنی دەبیت وەكوو ووڵاتەكی زڵهێز لە ئەگەری هەر جۆرە هەرەشەیەكی ووڵاتانی دراوسێ‌ لە بوارەكی ترەوە دەبیتە هۆی گەشەسەندی سیستەمی ئابوری ووڵات ودروستبوونی مەجالی كار كردن و هەروەها پاڵپشتییەكی بەهێز دەبیت بۆ ئەو دەوڵەتە سەربەخۆیەی كە لە داهاتوو دروست دەبیت
Top