ڕیفراندۆمەکەی میللەتی کورد

ڕیفراندۆمەکەی میللەتی کورد

پێش هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆز بۆ پێغەمبەری ئیسلام محمد(د،خ)نیمچە دورگەی عەرەبی دەوڵەتێکی سەنتەری نەبو. ژیانی تاک لەناو کۆمەڵگا و هۆز لەم دورگەیە لە ژیانی ناو ڕووبار و ئۆقیانوسەکان دەچو بەومانایەی مانەوە بۆ بەهێزەکە( البقا للاقوی). عێراق لە ژێر سایەی ئیمپراتۆریەتی ساسانی بو و شام یش(سوریا –لوبنان-فەلەستین) لە ژێر سایەی ئیمپراتۆریەتی ڕۆم دەژیان.
ژیانی تاک لە ناو کۆمەڵگا بەند بو بە پێگەی بەو مانایەی چینی کۆیکە هەبوو لەگەڵ خانەدانەکان وجۆڕەکانی تری چین.ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بو ووشەی بەزەیی و ویژدان لە قاموسی کۆی گشتی هاووڵاتی ئەم دوورگە نەبو چونکێ لە کاتی هێرش و شەر ئەوەی پیاوبوا دەکوژرا و ئافرەت وەک کۆیلە یان جاریە دەبرا ئینجا بۆ کار یان بۆ فرۆشتن. لەڕووی ئەدەبی نیمچە دوورگەی عەرەبی ئاستیان بەرز بو چونکێ نوسەر و شاعیری ناوداریان هەبوو.
دوای هاتنی پەیامی ئیسلام بۆ پێغمەبەر محمد (د-خ) دەستی کرد بە بڵاو کردنەوەی پەیامەکەی و لە هەوڵێکی چوە( تایف)لەوێ هەوڵیدا هاووڵاتیان هۆشیار بکاتەوە تا بێنە سەر ئاینی ئیسلام و ببن بە موسڵمان. وەک لە سەرچاوەکان خوێندومەتەوە دوایی ئەوەی پێغەمبەر محمد(د-خ)هەوڵێکی زۆری دا جگە لە چەند کەسێک کەژمارەیان لەژمارەی پەنجەکانی دەست تێناپەڕێت کەسی تر لەخەڵکی تایف نەهاتنە ڕێزی ئاینی ئیسلام.
کاتێکیش لە تایف هاتە دەرەوە بەهۆی ئازاری لێدان وەک دەڵێن خوێن لە گیانی دەهاتە خوارەوە و کەوتە سەر زەوی ئا لەم کات و ساتە سەختە فریشتەکان لە پێغەمبەری ئیسلام محمد(د-خ) پرسی ئەگەر دەتەوێت وەک تۆڵە ئەزر و ئاسمانی تایف بەسەر یەکدا دەڕوخێنین؟؟ پێغەمبەر موحەمەد (د-خ-)ووتی: لێێان گەڕێن ئەمانە نازانن..
دوای ئەوە ئاینی ئیسلام گەشەی کرد توانیان: سنورەکان بشکێنن تا گەیشتننە چین.
ئێستاش دوای زیاتر لە ١٤٠٠ هەزار و چوار سەد ساڵ لە بڵاو بونەوەی ئاینی ئیسلام هاووڵاتی(عەرەبی-تورکی-فارسی)لە ناوەڕۆکی ڕاستی ووشەکانی قورئان نەگەیشتون چونکێ ئەم ئاینە هەموو مافێکی یەکسانی بە تاک لەناو کۆمەڵگا داوە. هەر لەم ئاینە داوای کردوە(حەز بە چی دەکەی بۆ خۆت حەز بەوەش بکە بۆ براکەت).
ئیمڕۆ لەسەر ڕووی زەوی دەیان کەمینە لەگەڵ زۆرینەی(عەرەبی-تورکی-فارسی)دەژین و هەر هەموو کەمینەکانی ئەم ووڵاتانە کێشەی جۆراجۆریان هەیە لەگەڵ زۆرینەی (عەرەبی شیعی- سونی-تورک).
ئەگەر دەسەڵات دارانی هەرسێ پایتەختی(عێراق-ئێران-تورکیا) بڕوایان بە ئاینی ئیسلام هەیە ئێمە وەک میللەتی کورد کێسی میللەتەکەمان دەخەینە بەر دەست سێ زانای ئاینی ئەوان بڕیاری خۆیان بدەن ئێمە چۆن بژین. ئەگەر ئەوان علمانین و دەیانەوێت بە ئاشتی و دیموکراتیانە کیشەی میللەتی کورد چارەسەر کەن ئەوا ئێمە میللەتێکی ئاشتیخواز و دیموکرات خوازین ئەوەی لە سیستەمی دیموکراتی هەیە ئێمە وەک میللەتی کورد پێییەوە رازین بەڵام ئەگەر مەسەلەکە ئەوەیە دان بە بونمان نەنێن و دان مە مافی ڕەوای ئێمە نەنێن ئەوا سەردەم گۆڕاوە و یاساکای نوێی نێو دەولەتی کێشەکان یەکلایی دەکاتەوە.
ئێمە وەک میللەتی کورد مێژووی گەورەمان هەیە چونکێ بەڵگە هەیە پێش زیاتر لە(٥٠٠٠) پێنج هەزار ساڵ لە هەرێمی کوردستان ژیاوین و لەگەڵ ڕۆژگار ئەگەر چی زۆرترین غەردمان لێکراوە و توشی مەترسی لەناو چون بوینەوە بەڵام توانیومانە خۆمان لەگەڵ گۆڕانکاریەکان و پێشکەوتنەکان بگوبجێنین.
ئەگەرچی لە سەرەتای سەدەی پێشو لە ڕێکەوتنامەی(لۆزان)کوردستانی گەورە لەسەر چوار ووڵات(عێراق-ئێران-تورکیا-سوریا)دابەش کرا؟ئەگەر چی هەموو هەوڵێکی شۆڕشیکان بە ئاگر ئاسن چارەسەر کرد بەڵام لەگەڵ یەکەم هەناو ئاواتەخوازی خۆمان بۆ ئاشتی و بەیەکەوە ژیان نیشانداوە.سێ نمونەی جوانمان هەیە.
١-کۆماری مهاباد:
وەک وەزیری یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکات(مۆلۆتۆڤ)لە لاپەڕەی یادگاریەکانی نوسیوە تی دەڵێت: کۆمارێک بو لەبەر بەرژەوەندی باڵای خۆمان و نێودەوڵەتی نەمانتوانینی پشتگیری بکەین. بەهەموو کەم و کوڕیەکەوە کۆمارێک بو.
٢-لەساڵی(١٩٧٠) ڕێکەوتنامەی ١١ ئازار ڕاگەیاندرا. میللەتی کورد جارێکی تر خۆشەویستی خۆی بۆ ئاشتی و بەیەکەوە ژیان دوپاتکردوە. حکومەی ڕوخاوای پێشو لە شوێنی ئەوەی ڕێکەوتنامە ەک خۆی جێ بەجێ کات لەساڵی ١٩٧١هەڵسا بە هەوڵی تیرۆر کردنی خوالێخۆش بو بارزانی نەمر. دوای چوار ساڵ لە دانیشتن لەپێناو چارەسەر کردنی کێشەی میللەتی کورد حکومەتی ڕووخاوی پێشو هەموو دەرگایەکی ئاشتی بەرامبەر شۆڕش و میللەتی کورد داخشت ئینجا بەناچاری دووبارە شەڕ دەستی پێکردوە.دوای ئەوە لەشوێنی بەکارهێنای هۆش وئەقڵ هەڵسان بەسازدانی ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی شوم لە(جەزائیر)دژی میللەتی کورد و خودی بارزانی نەمر.
٣-دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ میللەتی کورد لە بەشی عێراق( خوارو)هەلێکی بۆ ڕەخسا و توانی هەڵبژرادنێک ئەنجام بدات. لای هەموو لایەک گرنگ نیە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە چونکێ لە ئەنجامی هەڵبژاردن تەنیا میللەتی کورد بردیەوە. ئەوەی زۆر گرنگ بو لە یەکەم هەڵبژاردن چوار کەس کاندین بون بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
ڕاستە شەڕی ناوەخۆ کرا. ڕاستە دوو ئیدارەیی دروست بو بەڵام میللەتی کورد لە پێشکەوتنی جیهانی دوا نەکەوت.
دوایی ڕوخانی حکومەتی عێراقی پێشو هەردوو حزی سەرەکی( پارتی و یەکێتی)لە ئیتفاقێک هاوبەش بون و شتی زۆر زۆریان بۆ میللەتی کورد کرد. هەرێمی کوردستان لەهەموو بوارێک زۆر پێشکەوت تا وای لێهات کوردستان بوە دوورگەی ئارامی نەتەوەکانی تری ناوچەکە. دوای هاتنی داعش بۆ ناو خاکی عێراق هەموو نەتەوەکان(کورد-سونی-شیعی-ئێزیدی-کاکەی-ئاشوری-تورکمان –مەسیحی ...)بەیەکەوە ژیان بێ ئەوە کێشەی یەکی گەروە هەبێت؟
چەکدارانی داعش دوو سوپای نیزامی بەهێزیان شکاند یەکێکیان(سوپای)سوری و ئەویتر سوپا گەورەکەی عێراقی سەردەمی(مالكی)بو.ئەم چەکدارە تیرۆریستە بەربەریانە هێرشیان کردە سەر هەرێمی کوردستان و چەند سەرکەوتنێکی کاتیان بەرسەر هێزی پێشمەرگە هێنا کەچی دوای خۆ ڕێکخستنەوە لەژەێر دەستی پێشمەرگە ئەفسانەی داعش شکا.هێز و بڕوای پێشمەرگە وایکرد هەموو جیهان سەرسام بن بە ئازایی و خۆڕاگری ڕٶڵەی کورد کە پێشمەرگەن.هەموو جیهان گەواهی بەوەدا بە چەکی سادە پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی شکاند.
ئێستاش لەڕووی ئاینی و یاسای نێو دەوڵەتی میللەتی کورد هەقی خۆیەتی دوای هەقی خۆی بکات ئینجا هەر چی بێت؟؟؟
ئەگەر دەسەڵات(دارانی ناوەند و تەهران و ئەنقەرە)بڕوایان بە پێغەمبەری ئیسلام محمد(د-خ)هەیە و ئەوان دەیانەوێن ببن بە ( ال الرحمە)ئەوا دەبێت پشتمان بگرن بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم؟؟.
ئەگەر دەسەڵاتدارانی(ناوەند و تەهران وئەنقەرە)نایانەوێت ببن بە(الا الرحمە)ئەوا یاسای نێو دەوڵەتی مافی گەلانی یەکلایی کردۆتەوە ڕیفراندۆم مافاێکی یاسایی میللەتی کوردە.
لە کۆتایی-
میللەتی کورد زۆر قوربانی داوە لە پێناو ٢٥ی ٩ لە( ڕوخانی ٥٠٠٠گوند-ئەنفالی بارزانیەکان-ئەنفالی ساڵی ١٩٨٨-کیمیا باران ......)هەموو تاکێکی کورد خەونی بە مافی چارەی خۆنوسی خۆی دەبینی.
ئەو کەسەی نەیهێشت قوربانیەکان بە فیڕۆ بچن؟؟
ئەو کەسەی نەیهێشت چیتر کورد ببێتە قوربانی؟؟
ئەو کەسەی نەیهێشت چی تر هاووڵاتی کورد وەک پلە دوو لە عێراق سەیر بکرێت؟؟
ئەو کەسەی خاڵی لە کۆتایی زۆر پرسیار دانا.
ئەو کەسەی خاڵی لە کۆتایی زۆر ڕستە دانا.
ئەو کەسەی خەون دەکاتە ڕاستی(واقع).
ئەو کەسە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک مەسعود بارزانیە و کوڕی خوا لێخۆش بو( مەلا مستەفا بارزانیە).
Top