تەریقبوونەوەیێکی کوردیانە
August 9, 2017
وتار و بیروڕا
حەدەسێکی سەیر!
صوتفەیێکی ئازاربەخش!
عەجەب غەرقی عارەقەی شەرمەزاری نابن کاتێک دەبینن هۆزی (عەرەب)هەن، داوای ئەوە دەکەن لەژێر ئاڵای دەوڵەتی کوردستان شوێنێکی ژیانییان هەبێت و ئەوانیش تەحالوف لەگەڵ ئەژدیهاو مارە ژەهراوییە دژە کوردەکان دەکەن ، ئێستا (تورکمان و ئاشور و کلد و سریان و ئەرمەن) کوردانەتر لە بعزێک ئەولاد حەرامی کورد بۆ سەرخستنی پرۆژەی (ڕیفراندۆم) کاردەکەن و تێدەکۆشن بۆ ئەوەی لە دەوڵەتێکی مرۆڤسالاردا گوزەری ژیان بکەن نەوەک لەژێر سێبەری ئاڵایێکی بەرهەمهێنی دیکتاتۆرانەدا بژین.
دەوڵەتبوون کۆتایی بە ژیانی مرۆڤە لاشی و شەرانگێزەکان دەهێنێت ، دەوڵەت سنورەکان لەسەر ئەرز و ئاسمان دەنەخشێنێت و کلتور و شارستانییەتی جیۆگرافیایەک دیاردەکات ، ئەوانەی دژی دەوڵەتی کوردستان پلاندەگێرن مرۆڤی بێمۆراڵ و ئەندامی تەحالوفی نەیارانی کوردستانن ، ئەوان تەقەبولی دۆخی حەقیقی کوردستان ناکەن ، هەر ئەوەشە وایکردووە ببن بە بەشێک لە سوپای بەکرێگیراو و بۆ ئەجێندای دوژمن تێبکۆشن و خاک و نیشتیمانی خۆیان لەبیر بکەن.