ئەوەی لە بەهاری سالی ۱۹۹۱ هەبوو لە پایزی ۲۰۱۷ دوبارە دەبێتەوە ؟

ئەوەی لە بەهاری سالی ۱۹۹۱ هەبوو لە پایزی ۲۰۱۷ دوبارە دەبێتەوە ؟
ئەوەی لەسالی ۱۹۹۱ هەبوو لە گرانی بازاڕ کەڕوی لە کوردستان و عێراق کردبوو لە هزری هەموو تاکێکی کورد دەمێنێتەوە . چونکە گرانی بازاڕ نەبوونی ئازوقە لەبازاڕەکاندا تەنگی بەخەلک هەلچنی بوو . بەلام ئەوکاتە چەند هۆکارو هەلومەرجێک هەبون نابێت بەرچاویان نەگرین . ئابلوقەی un لەسەر عێراق ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلی کوردستان و شەڕی خەلیج و داڕخانی بلۆکی سۆڤیەت سەرەکی ترین هۆکار بوون بۆ ئەم قاتوقڕیە . دوای ئەوە بڕیاری ۹۸٦ ئەنجومەنی ئاسایش کەناسراو بوو بە نەوت بەرامبەر خۆراک بارو گوزەرانی خەلک باشتر بوو . ئەوەی شایانی گۆتنە باسی بکەین کاردانەوەکانی ئەنجام دانی ڕیفڕاندۆمن کە هەندێ بازرگانی چاوچنۆک بۆ گرانکردنی کالاکانیان بازاڕیان شێواندوە بە قسەو قسەلۆکی داخستنی دەروازەکانی وولاتانی تورکیا و ئێران . لێرەدا دەبێ خەلکی کوردستان ئەوە باش بزانن بارودوخی ۲۰۱۷ زۆر جیایە لەگەڵ ۱۹۹۱ بەپێیەی ئێستا نزیکەی ۳۰۰۰ کۆمپانیای تورکیا و زیاتر لە ۳۰۰۰۰ کرێکاری تورکیا لەهەرێمی کوردستانن وە نزیکە ۱۰۰۰ کۆمپانیای ئێران چەندین کرێکاری ئێران لە هەرێم هەن . وەهەروەها نزیکەی ٤۰ کونسلگەری وولاتان لەناویان هەر پێنج کونسلی وولاتە زلهێزەکان لە هەرێمی کوردستان هەن . وەهەروەها کوردستان لەڕوی کوشتوکاڵ لەسالی ۱۹۹۱ زۆر پێشکەووتنی بەخۆیەوە بینیوە لەزۆربەی شتەکان گەیشتووتە خۆبژێوی وەک گەنم ـ پەتاتە ـ جۆ ـ تەماتە ـ مریشک ـ هێلکە چەندین میوەی جۆراوجۆر .هەروەها هەبوونی ژێرخانێکی پێشکەوتوو لە بۆڕی نەوت و غاز و دوو فڕۆکەخانەی نێودەولەتی . هەر لەم بارەیەوە ناکۆکی نێوان تورکیا یەکێتی ئەوروپا لەبەرژەوەندی کوردستانن بۆ نمونە %55 هاوردەی ئەلمانیا لەتورکیا وە بوو کە ئێستا ساردیەک لەپەیوەنیەکانی ئەم دوو وولاتە هەیە کە تورکیا ناچارە بیر لە بازاڕێکی تر بکاتەوە بۆ کالاکانی چونکە تورکیا وولاتێکی پیشەسازیە و ئەندامی G20 .بۆیە ئەمانە هۆکارن مەحالە جارێکی تر کوردستان توشی گەمارۆی ئابووری ببێتەوە بۆیە داوا لەخەلکی کوردستان دەکەم ڕۆژی 25سێپتەمبەر رۆبکەنە بنکەکانی دەنگدان و دەنگ بەبەلێ بدەن چونکە تاکە ئاواتی شەهیدانمان تەنها سەربەخۆیی بوو ـ بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ نەچێت تەنها و تەنها لێک جیاواز بوونەوەمانە لەم عێراقە بەزۆر بەیەکەوە لکێنراوو .

عزت سبری
Top