سەرۆك بارزانی بە پشتیوانی خوا و میللەت كورد ئاواتی شەهیدان دێنێتە دی
August 9, 2017
وتار و بیروڕا
دوای ئەوەی هیچ رێگەیەك جگە لە دیاریكردنی چارەنووسمان لە بەردەم مان نەما و سەرۆك مسعود بارزانی بە پشتیوانی هێزی لە بن نەهاتوویی میللەتی كورد و دوای بەخشینی خوێنی هەزاران شەهیدا و ماڵوێرانی و جینۆسایدكردنمان بریارێكی چارەنووسساز و مێژوویی بە ئامادەبوونی دڵسۆزان و خەمخۆرانی كورد و كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی بەرفراواندا دەرخست . بۆ ئەوەی داهاتوویەكی گەش بۆ نەوەكانمان دابین بكەین و خوێن و فرمێسكی شەهیدان بە فیڕۆ نەڕوات، دەبێت كێشەكانی ناوخۆمان وەلا بنێن و هەموومان بیر لەم نیشتیمان و گەلە چەوساو و زەلیلە بكەینەوە، بیر لە ئایندەیەكی ڕووناك بۆ منداڵە كانمان بكەینەوە، بیر لە تەبایی و یەكڕێزی نیشتیمانی بكەینەوە ، تاكەی میللەتی كورد خەڵكی كوردستان ببێتە قوربانی ناتەبایی ناوماڵی كورد؟!. دەبێت هەموو كورد بەلایەنە سیاسی و نەتەوەكانیشەوە كە لە كوردستان دەژین، ئەگەر نیشتیمانەكەمان خۆش دەوێ و ئینتیمای نیشتیمانیمان گەرەكە، دەبێت هەموومان بە ئاڕاستەیەك كاربكەین و سیاسیەت بكەین كە لە خزمەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دابێت و هەموو بەستەڵەكە سیاسیە چەق بەستووانە تێك بشكێنن، چیتر بوارنەدەین دوژمن و نەیارەكانمان پێمان خۆش بن . دیاركردنی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ ئەوەیە لەم كاروانەی پڕ گورانكاری خێرا لە سنوورەكەمان یانی رۆژ هەڵاتی ناوەراست دەكرێت، با ئێمەش دانە بڕێین. هەوڵبدەین چرایەك هەڵبكەین و مێژووی خۆمانی پێ رەوشەن بكەینەوە و دواروژی خومان بنەخشێنین و پەلە بكەین خۆ رێكخستن و ئامادە كردن و بەدەنگی بەڵێ بەرەو پیری رۆژی 25/9/2017 بچین بۆ ئەوەی ئایندەیەكی روون و گەش بۆ خۆمان و نەوەی داهاتوومان فەراهەم بكەین.هەستی ناسكی مندالانی شەهید كە دورە لە سۆزو نازی باوك. داوامان لێ دەكات بەشداری بكەین لە ریفراندۆم ..چونكە ئەوان لە هەمووان زیاتر هەست بە سوزی باوك دەكەن لە جەژندا ..؟ ئاهی دایك وباوكی جەرگ سووتاولە سەر گڵكۆی رۆلە كانیان با زیاتر هانما ن بدات وگۆشترمان بكەن بە بە شداری كردنمان بەدەنگی بەڵێ . لاوێكی خوێن گەرم لە سەنگەردا هەڤاڵێكی ئازیزی گیان لە دەست دەدات لە شەرێكی دەستەو یەخەدا، بەلێنی پێدەدات، هەڤالەكەم لەگۆریشدا ئارام بە، ویستەكەت ویستمە ئامانجت ئامانجمە.
سەرۆك بارزانی، بەرپرسیاریەتییەكی میژوییی هەیە و ئەم سەردانەی بۆ بەغدا ئەركێکی میژویی و هەنووكەیی بوو؛ سەردانەكە دەرخەری ئەم ڕاستییە بوو كە سەرۆك مسعود بارزانی بۆ هەر دیدارێكی سیاسی و دیپلۆماتیک بچێ گومانی تێدا نییە، هەگبە دیپلۆماتیکەکەی، بابەتی سەربەخۆییشی تێ خستووە و، هەوڵی بۆ دەدات. بارزانی ئێستا لە هەوڵدایەمافی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بگەیێنێتە ئاستی لووتكەئەوەی ئەمڕۆ تێبینی دەكرێت لەهەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی باش كار لەسەر سیستمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان كراوە، بەسیاسەتی حەكیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێز سەرۆك مسعود بارزانی، توانراوە سیستمێكی پتەو بۆ بنیادنانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت و ئێستا زۆر لە وڵاتانی جیهان خوازیاری ئەوەن كە لەبری عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا پەیوەندی بونیاد بنێن.سەرۆك مسعود بارزانی هەر لەتەمەنی لاوییەوە كە هاتۆتە ناو بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستان پێشمەرگە بووە و لەسەنگەری بەرگریكردن لە كورد وكوردستان و خەباتكردندا بووە لە پێناوی ئازادی و بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی كوردستاندا، هەر بۆیە ئەگەر لەبری ئەو كەسێكی دیكە هەمان پەیامی بەرزبكردایەوە، ئەوا من قەناعەتم بەو جۆرەیە چۆن جەنابی مەلامستەفا بارزانی بۆ پشتگیری لە كۆماری كوردستان چووە مهابادو بووە سەربازی كۆماری كوردستان، سەرۆك بارزانی هەمان هەڵوێستی دووبارە دەكردەوە، من چەند جارێكیش لە خۆیم بیستووە كە گوتوویەتی: هەر كەسێك ئامانجە سەرەكییەكەی كورد كە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە بگەیەنێتە جێ، سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستان ئامانجی هەموو تاكێكی دڵسۆز ونیشتیمیانپەرەوە، بۆیە ئێستا كاتی ئەوە نییە بە هەندێك مەسەلەی لاوەكی خۆمان خەریك بكەین، ئەركی هەموو لایەكمانە هەوڵبدەین ناوماڵی كوردستان رێك بخەینەوە، بارودۆخی ئێستا كە هەنگاوهەڵگرتنە بۆ ئامانجە گەورەكە كە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە، داوای ئەم هەوڵانەمان لێدەكات. ڕیفراندۆمەی هەرێمی كوردستان بابەتێكی نەتەوەییە و دەبێ بۆ سەرخستنی هەموو حزب و لایەنەكان یەكڕیز بن و ناكۆكییەكانیان وەلا بنێنن، ئەوكات ڕیفراندۆم زیاتر بەهێز دەبێت.''
هەموو ئەو سەردەمانە بە سەر چوو كە چیتر بوون و واقیعی كوردستان بشارێتەوە و رێگری لە داخوازییەكانی میللەتی كورد بگیرێت . دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتە دراوسێ یەکانی کوردستان، دژی پێکهاتنی هەرێم بوون، بەڵام ڕاستییەکانی ژیان و گۆڕانی بارودۆخی عێراق و ناوچە، ئەوانی ناچار کرد کە دان بەم ڕاستییە دابنێن و تەنانەت هەوڵ بدەن پێوەندیی بازرگانی و سیاسی لەگەڵ بگرن. لەلایەکی دیکەوە، دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ماوەی 25 ساڵە بوونی هەیە و تەنیا ماوە قۆناخە فەرمییەکەی بۆ گۆڕانی ستاتوسی خۆی ببڕێ و ببێتە وڵاتێکی نوێ و بچێتە نیو بنەماڵەی دەوڵەتەکانی جێهانەوە. لە ڕاستیشدا دەوڵەتی عێراق لەمێژە زۆرتر لەسەر لاپەڕەکانی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتەدا بوونی هەیە هەتا لەسەر عەرزی واقیع. ساڵیانی ساڵە کە بەشی عەڕەبی "بە سووننە و شیعەوە" و هەرێمی کوردستان وەکو دوو دەوڵەتی جیا دەجووڵێنەوە و پەتی پێوەندیان گەلێک لەرزۆکتر لەوەیە کە بیری لێدەکرێتەوە. لەلایەن خەڵک و زۆرینەی حیزبەکانی باشووری کوردستان، پێشوازی لە ئیدەی ریفراندۆم کراوە و دەکرێ ئەم بزاڤە وەکو ویستێكی مێژوویی لەبەرچاو بگیرێ، تەنانەت ئەگەر ئەم ڕەوتە بەهەر هۆیەک سەرنەکەوێ، نەفسی کارەکە بۆ مێژووی کورد گەلێک پڕبایەخە. ئەم کارە دۆزی ڕزگاریخوازانەی کورد هەنگاوێک بەرەو پێشتر دەبا. پاش چەندین دەیە، ئەمڕۆ کورد لە بەشێک لە وڵاتە دابەشکراوەکەی بە جێگای ئۆتۆنۆمی ، حوکمی زاتی و هتد، باس لە سەربەخۆیی دەکات و توانیویەتی بیروڕای جیهانیی بۆ ئەم پرسە ڕابکێشێ و ئەو فیکرەی بباتە نێو ڕەوانی کۆمەڵگای کوردییەوە. ئەم ڕەوتە لە دواڕۆژدا کاردانەوەیەکی مێژوویی لەسەر بەشەکانی دیکەی کوردستانیش دەبێ.