(جاشایەتی وەک دیاردەیەکی دوبارە)

(جاشایەتی وەک دیاردەیەکی دوبارە)
کەمێژووی ئەم نەتەوە ژێر دەستەیەی هەزاران ساڵە دەخوێنیتەوە تەنها یەک گۆشە یەک پنت یەک زەمەن نیە دیاردەی جاشێتی و نۆکەرێتی تێدا نەبێت،بەپێچەوانەوە مێژووی دورودرێژی ئێمە لێوان لێوە لەم دیاردە ناشرین و دزێو قێزەونە�بێگومان ئامانجی یەکەم لەخوێندنەوەی مێژوو بۆ سودوەرگرتنە لەهەڵەکانی ڕابردوو وە دوبارە نەکردنەوەی هەمان ئەوهەڵانەیە کەکراون هەنگاونانە بەرەوباشتر�بەڵام ئاخۆ بۆچی ئێمە دوای خوێندنەوەی ئەم هەموو مێژووە تاڵ و شەرم هێنەرە هێشتا لەسەر هەمان ڕەوتی جاشێتی بەردەوامین؟�بێگومان چەنین هۆکاری هەیە کەمن هەندێکیان لێرە دەخەمەڕوو:�۱/لەبەرئەوەی ئێمە میلەتێکی داگیرکراوبووین کەهیچ شتێکی خۆمان بەشەرەف وناموسیشمانەوە بەدەست خۆمان نەبوە بۆیە هەمیشە هەستی خۆ بەکەم زانینمان هەبوە بەجۆرێک دوژمنەکانی خۆمان لەخۆمان پێ باشتربوەو بەردەوام جۆرێک لەدژایەتی دەسەڵات یاخودئیرادەی خۆمان وەستاوینەتەوە باشترین بەڵگەش بۆ سەلماندنی ئەم خاڵە تائێستاش لەزۆر شوێن ئەو ڕستەیە دەوترێتە کە دەڵێ( کوردو حوکمڕانیان نەوتووە!!!) دڵنیاشتان دەکەم داگیرکەرانی کوردستان ئەم ڕستەناشرینانەیان بەجاشەکاندا بۆ کوردستان و ناو زیهنی نەتەوەکەمان ناردوە�۲/لەلایەدیکەوە دوژمنان و داگیرکەرانی نەتەوەیی ئێمە زۆر زیرەکانە خوێندنەوەیان بۆ هەستی گشتی تاکی کوردی کردوە بەبەرنامە سایکۆلۆژیای میللەتی ئێمەیان خوێندوەتەوە بەردەوام خاڵی لاوازی ئێمەیان پێزانیوە زانیویانە چۆن ناخمان داگیربکەن کەباشترین وئاسانترین ڕێگاش پارەو سەرمایەی زۆرو زەوەندە کەتاکی وردی لەئاستیدا زۆر لاوازە �۳/تەنها بەرژەوەندی شەخسی؛�لەهەموو زەمەنێکدا دوژمنانی کورد توانیویانە لێزانانە ڕەوایەتی بەو جاشایەتی و خیانەتکردنە بدەن تاوای لێبێت تەنانەت خەڵک شانازی بەجاشایەتی خۆیەوەبکات ،نەک هەر ئەوەندە ئێستا مۆدیلی ئەوە هاتوە کە خەڵکێک دەستیان کردوە بە بڵاوکردنەوەی ووێنەو لێدوان و ڤیدیۆی دڕەندەترین وخوێن ڕژترین کەس کەئەویش صدام حسین ی دیکتاتۆرەو تەرویجی بۆدەکرێت و هەوڵدەدرێت وەک پاڵەوان نیشان بدرێت وپەیج وسایتەکانیش هی هێزێکی دیاری کوردستانن ئەمە ڕێک پشتڕاستی ئەوەمان بۆدەکاتەوە هەست وشعروری تاکی ئێمە چەند کارتێکراو ئاراستەکراوە بەجۆرێک ناخوێنێتەوە بەڵکو لەبەر دەکات وتەنها لەگۆشەی بەرژەوەندی کەسیەوە تێڕوانینی هەیە نەک تێڕوانینی گشتی وبەرژەوەندی گشتی ونیشتیمانی�۳/لەمێژووی نزیکیشدا دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان بڕیارێکی هەڵە تایبەت بەجاشەکان درا لەلایەن بەرەی کوردستانی ئەوکات کە ئەویش لێخۆشبوونیان بوو، من لەگەڵ ڕۆحی تۆڵەکردنەوەدانیم بەڵام دەبوو بڕیارەکە گشتی نەبوایە بەڵکو خەڵکانی دیاروکاربەدەست وسەرۆک جاشان دادگای بکرابایان و بەسزای گەل بگەشتنایە لەشوێنەگشتیەکاندا ئەو موستەشارو ڕەفیقحیزبیانەی دەستیان بەخوێنی ڕۆڵەکانی ئەم میللەتە سورە بپەتی سێدارەیان بۆهەڵخرایە بۆئەوەی ببونایە بەپەند و خەڵک تا جارێکی دیکە کەس زاتی نەکردایە ڕەوایەتی بەجاشایەتی و خیانەتکردن بدات و دژی ئازادی میللەتەکەی بوەستێتەوە�نەک هەرئەمەیان نەکرد بەڵکو تەنانەت هەرزوو مونافەسەی ناشەریفانەی حیزبی جێگای بۆئەوجاشانە کردوەو زۆرێکیان ژیان وموچەیان لەپێشمەرگەکانی شاخ زۆرتروخۆشتربوو بگرە بەرپرسیارێتیشیان پێدرا تاوای لێهات زۆرێک لەوانەی پێشمەرگەی شاخ بوون یاخود ڕێکخستنی نهێنی حیزبەکان بوون بڵێن خۆزگە جاش بوینایە نەک شۆڕشگێڕ کەئەمەش سەرجەم هێزەکانی ناوبەرەی کوردستانی لێی بەرپرسن�٤/ئەگەرلەسەر ئاستی و هونەری و فەرهەنگی تێڕوانینێک بکەین دەبینین هەوڵدان بو ناشرینکردن یاخود ڕەشکردن و قێرەونکردنی خیانەکردن و جاشایەتی چەن لاوازە بۆنمونە�تۆسەیرکە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو لەڕاپەڕینەکەوە تاەوتنی یەکجارەکی لەساڵی (۲۰۰۳) بزانە دووسرودی نیشتیمانی دژی جاشایەتی و خیانەتکردن وخۆفرۆشی دەبینیت؟ �٥/لەسەرئاستی فیلمی سینەمای و زنیجرەفیلم بزانە دەرهێنەرێکی کورد دەبینیت کە ڕۆڵی ناشرین وقێزەونی فەوجەخەفیفەو،جاشەکانی کردبێتە فلیمێک نیشانی نەوەی نوێی وجیهانی بدات کەچۆن ئەم جاش و زۆڵەکوردانە پێش سوپا دوژمنەکەی ڕژێمی پێشوو دەکەوتن لەپرۆسەی ئەنفالداو کچ وکوڕو مناڵ وژن وپیاوی کورد ڕاپێچ دەکەن بۆمەرگ؟ نەک هەرئەوە بەڵکو هەموو ئەو مەڕو ماڵات و پەلەورانە هەیە چۆن جاشی نەفس نزم دەیاندزین کەل وپەلی ماڵەکوردەکانیان توڕدەدایە دەرەوەو بۆدزینی پارەو ئاڵتون؟ ئەوانیش هەروەک غەنیمەتی جیهاد سەیری ماڵە کورەکەی برای خۆی دەکرد!��٦/لەسەر ئاستی نوسەرو ڕۆژنامەنوس و میدییاکاری کوردی کەمتەرخەمیەکی ئێجگار گەورە هەیە کە جگەلەیەک دووکەس لەسەر کەیسی چیرۆکی ئەنفال هەوڵێکی بچوکیان هەبوە هیچ هەوڵێکی ئەکادیمی بۆ نوسینەوە تۆمارکردنی تاوانی جاشەکان نیەو ڕنگەچەن ساڵێکی دیکەش چیرۆکە ئامادەکانی ئەمڕۆ نەمێنێت و بۆئەبەد کۆتای بێت�هیچ ڕوماڵێکی مەیدانی ڕۆژنامەنوسی دەبینیت لەسەر ئەم زەویە زامدارو خوێناویەی میلەتی کورد؟�بزانە ئامارێکی دروستت دەست دەکەوێت لەسەر گوندی ووێران و ژمارەی شهید و هەروێرانەیەکی دیکە �هەرکۆمەڵێک ژمارەمان لەبەرکردوە کەمن دڵنیام زۆر لەوەزیاتر قوربانیە جۆراوجۆرەکانی میللەتی ئێمە لەکاتێکدا ئەم هەموو ڕۆژنامەنوس و میدییاکارو نوسەرەمان هەیە!�۷/لەسەرئاستی هونەری گۆرانی وسروودبزانە سرودێک یاگۆرانیەکەی وەها دەبینیت کە دژی جاشایەتی و خیانەتکردن بێت بزانە ئەو هەموو چیرۆکەتاڵەی جینۆسایدی کورد؟هەیە سودی لێبینراوە تابکرێت بەکلیپ و بەشێوەی گۆرانی و سرود ئەم جۆرە دیاردەناشرینە ڕەجم و ڕجێوبکرێت�۸/دوای دروستکردنی پەرلەمان وحکومەتی هەرێمی کوردستان نەتوانرا پرۆژە یاسایەک بۆتەحریم کردن و قەدەغەکردنی جاشەیەتی و خیانەتکردن دابنرێت بەسزای قورسەوە بەجۆرێک هەرگیز خەڵک نەوێرێت دەست بۆ جۆرەکارێکی وا خۆفرۆشانەو دوژمنکارانە بەرامبەر میللەتەکەی خۆی بەرێت�کەواتە لەسەر هەموو ئاستە سیاسی و حوکمڕانی و هونەری و ڕۆشنبیریەکان کەتەرخەمی جدی هەبوەو هەیە�٭لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی بڵێین ئێمە ئەو هەموو کەم کوڕی و هەڵانەمان کردوەولایەزالیش دەیکەین بۆیە ئێستا بەسەرپەرشتی دووژمنانی سەربەخۆیی گەلەکەمان جارێکی دیکە دیاردەی جاشایەتی و خیانەتکردن سەرهەڵدەداتەوەو تەنانەت بەشێکی زۆر لەقەڵەم بەدەست و قسەبەدەم و سەرمایەدار سەرکردایەتی ڕەوتێکی دیکەی جاشایەتی و فەوجەخەفیفەکەی جاران دەکەن و بێ شەرمانە دژی خواستی ڕەوای میللەتەکەیان دەوەستنەوەو کەمپین وکەناڵ دژی سەربەخۆیی نەتەوەکەیان دەکەنەوەو داواما لێدەکەن لەچوارچێوەی عێراقی عروبەو فاشیست و تائیفیدا بمێنینەوە !�کەواتە جاشایەتی بوە دیاردەیەکی دوبارە بۆمیللەتی ئێمە هەرجارەو بەناو نیشانێک سەر هەڵدەداتەوە�ڕێکارەکانی ڕاگرتنی ئەم دیارە ناشرینەش لەناوەرۆکی نوسینەکەدا بوونی هەیە.


�ڕێبین رحیم.�.
Top