كورد ، بەرە قۆناغی سەربەخۆیی ودەوڵەتداریی هەنگاویی ناوە

كورد ، بەرە قۆناغی سەربەخۆیی ودەوڵەتداریی هەنگاویی ناوە
مێژووی رابردوومان سەڵماندی كە سەرٍەرایی گشت كۆسپەكان كورد توانیوێتی قۆناغی بەرێوەبردن وحوكمرانی بە سەركەوتوویی ئەنجام بدات و متمانەی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی بەلایی خۆیدا رابكێشێت.میللەتی كورد قۆناغه‌كانی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی بڕیووه‌ له‌وه‌ی كه‌ هێزێكی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر په‌رته‌وازه‌ش بێ خۆ به‌رگری كاره،‌ خۆدان پیادانراوه‌ له‌لایه‌كی تر خاك و ئاو ‌و ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆشی هه‌یه‌، قۆناغێكی گرنگتر ئه‌ویش دیبلۆماسییه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ زۆر زیاتر له‌ هه‌مووشی گرنگتره‌ قۆناغێكی باشی بڕیووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ جارانی سفر ده‌كرێت ده‌ی خۆ له‌سه‌روبه‌ندی هاتنی داعش عێراق هێزێكیشی نه‌بوو بۆ به‌رگری وه‌ دواتر ناچار به‌ده‌م و ده‌ست ئه‌و جۆره‌ له‌ میلیشیاییه‌ی دروست كرد به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ پرسی ڕێفراندۆم بۆ لادانی سه‌ره‌نجی جیهان نیه‌ له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپای عێڕاق، كورد به‌هه‌ردوو شێوازه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دووبه‌ره‌ی سوونی و شیعیدا موماره‌سه‌ی ده‌وڵه‌تداری عێراقی كرد هه‌ر له‌سه‌رەتای دروست بوونی عێراقه‌وه‌ وڵاتێكی سووننه وه‌ له‌پاش پرۆسه‌ی ئازادییشه‌وه‌ موماره‌سه‌ی ده‌وڵه‌تداری كرد چ له‌نوسینی ده‌ستوور ڕێكخستنه‌وه‌ی ئابووری سیاسی دیبلۆماسی. هتد. هەروەها له‌پاش پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه‌ بوو ئه‌و كات ئه‌وه‌بوو هه‌وڵێكی درا بۆ گشت پرسی له‌ 2005 نزیكه‌ی 98% ڕێژه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ به‌ڵێ درا، به‌ڵام ئه‌وكات جیاواز بوو، ئێستا كورد قۆناغه‌كانی حوكمرانی به‌باشی بڕیوه‌ ته‌نها ماوه‌ راگه‌یاندنی وه‌ مه‌حاڵه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ یاخود ڕاوه‌ستانی شه‌پۆلی داواكاری كورد وه‌ بیرتان بێ ئه‌وكات كه‌سانێك پێیان وابوو كه‌ 2005 ده‌بوو سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نرایه‌ ئه‌ی پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌ی خۆ ئێستاشمان له‌ده‌ست بچێ دواتریش ده‌ڵین 2017 كاتی سه‌ربه‌خۆی بوو، ده‌بوو ڕابگه‌یه‌نرایه‌ جا ئه‌م پرسه‌ مه‌حاڵه‌ ڕابوه‌ستێ هۆكاره‌كان په‌یوه‌ستن به‌یه‌كێك له‌و قۆناغانه‌وه‌ كه‌ باش ده‌زانن ئه‌وه‌ش دوا قۆناغه‌ كه‌ ڕیفراندۆمه‌ وه‌ دواتریش سه‌ربه‌خۆییه‌ جا په‌له‌قاژێ كردن كاری دوژمنانه‌ وه‌ ڕێگری كردنیش به‌هه‌ر شێوازێك بێ كوردبوون ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، بۆیه‌ منیش ناڵێم باپه‌رله‌مان كارانه‌كرێته‌وه‌ یان ئه‌و هۆكارانه‌ی تریش چاره‌سه‌ر نه‌كرێ به‌ڵام قۆناغه‌كه‌ قۆناغی سه‌ربه‌خۆییه‌.
مێژوو و واقیعی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بەهەموو جۆرە سیستمەكانییەوە سەڵماندی كە هیچان لە قازانجی كورد و كوردستان نەبووە و نابێت .هیچ لایەنێكی عێراقی نییە، هەتا یەك ڕۆژیش ئێمە لە ئەوان دوور بین ئەوە قازانجی ئێمەیە، بۆیە ئەو لایەنانەی كە ئێستا لە دەسەڵاتدان هیچ جیاوازیەكیان لەگەڵ سەدام حوسێن نییە، دەسەڵاتیان هەر یەكە، لە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو زۆر خراپتر بە گەلی كوردستان دەكەن، بۆیە بەڕاستی وەكو حزبێكی سیاسی لەگەڵ دیالۆك نیم، ئێمە دەبێت ناو ماڵی خۆمان ڕێك بخەینەوە، كار بكەین بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، دواتر كار بكەین بۆ تەواوكردنی پرۆسەكانی بە دەوڵەت بوون، بەدەر لە مەسەلە عێراقییەكان، چونكە عێراق هیچ كات بۆ كوردی نەبووە، ئێمە هەشتا ساڵ حوكمی سونەمان تەجروبە كرد، جگە لە ماڵوێرانی و گوند خراپ كردن و سیاسەتی تەعریب كردن و ئەنفال و كیمیاباران هیچی دیكەمان نەبینی، لە 2003 تا ئێستا حكوومەتی شیعەمان بینی، جگە لە سیاسەتی پەڕاوێزخستن و برسی كردن هیچی دیكەی بۆ ئێمە نەبووە، بۆیە هەر هەوڵێك لەگەڵ بەغدا كات بەفیڕۆدانە، ئەو لێدوانەی بەرپرسەكانی عێراق لای من فلسێكی سووتاویش ناهێنێت، وەكو یەكێتی نەتەوەیی، ئێمە هیچ كاتێك ئەو لێدوانەمان بە هەند وەرنەگرتووە، بۆیە پێویستە گرنگی بە خۆمان بدەین و یەك بین و هەنگاو بەرەو داهاتوو بنێین. بێگومان پرۆسەی ریفراندۆم سەركەوتوو دەبێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی خەڵگی كوردستان لەگەڵ ئەوەیە لە ناو ماڵی خۆی بە ئاشتی بژیت، خاوەن دەوڵەتی خۆی بێت، باوەڕناكەم كوردێك هەبێت حەزنەكات دەوڵەتی خۆی هەبێت.

پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان ، سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، سەقامگیری و ئاشتەوایی نێوان پێكهاتەكان ، پێداگریی سەركردایەتی سیاسی كورد لە سەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی وەك مافێكی رٍەوا و رٍەتكردنەوەی گەرٍانەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی بەغدا ، وایانكردووە كە جیهان بە دیدێكی واقیعبیانەتر بروانێتە دۆزی كورد و پشتیوانی بكات . هەروەها بوونی دەیان كۆنسوڵخانە ، كۆمپانیایی گەورەی بازرگانی ، كاردانەوەی خێرایی سەربازی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی كوردستان لە دەستی هەر هێرشێكی تیرۆریستی ، پرس و راوێژی وڵاتانی جیهان لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی كورد و سەخشی سەرۆكی كوردستان ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی وڵاتانی ناوچەكە و جیهانن بۆ پشتیواننیكردنی گەلی كورد لە هەر پرسێك بە تایبەتی مافی چارەی خۆنووسین و لە نێویاندا سەربەخۆیی كوردستان . ئەو پڕۆتۆكۆڵە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ گەلی كورد، ئەوەیش لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە حەكیمانەی سەرۆك بارزانی دێت. كێشەی كورد هەنگاوی زۆر گەورەی ناوە، هەر لەبەر ئەوەیش بۆ تاكی نیشتمانپەروەر ئامانجی ئەوەیە كوردستان ببێتە دەوڵەت، هەتا بۆ ئەو لایەنانەی كە رقیان لە پارتی و سەرۆكایەتی هەرێم دەبێتەوە و حەزناكەن ئەو دەستكەوتانە لەسەر دەستی ئەوان بە دەست بهێن، ئەوانیش ناچارن بەخۆیاندا بچنەوە، چونكە دەبێت بزانن سیاسەتی ئەوان بەرامبەر بە پارتی و سەرۆكایەتی هەرێم هەڵەیە، ئەمڕۆ پێویستە هەموومان لە چوارچێوەی هەرێم لەژێر سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی كۆببینەوە بۆ ئەوەی كێشەی كورد بچێتە پێشەوە و بتوانین هەندێك شتی دیكە بەدەستبهێنین، بۆ ئەوەی بۆ قۆناغی داهاتوو كە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیەیی كوردستانە خۆمان ئامادە بكەین.
Top