بۆ ئەوانەی دەلێن پارتی شنگالی بۆ داعش چۆلکرد .

بۆ ئەوانەی دەلێن پارتی شنگالی بۆ داعش چۆلکرد .
لەڕۆژی۹ /۲۰۱٤/٦کاتێک داعش موسلی کۆنتڕۆڵ کرد سوپایەکی زەبەلاحی کە بە بەهایی (۱۰۰ ) ملیارد دۆلاری ئەمریکی پڕچەک و ڕاهێنان پێکراو بوو . تەنها یەک ڕۆژ بەرگری نەکرد لە هەمان کات دوای نزیکەی دوو مانگ داعش ئاراستەی بەرەو کوردستان گۆڕی کە بەنیاز نەبوو ئەم کارەبکات بەلام بەڕای من پێیان کرد سەرەتا بە شەڕێکی دەرونی دەستی پێکرد چەند پێشمەرگەیەکیان بە دڕندەترین شێوە سەربڕی و دواتر پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان دا . پێشمەرگە ئەو چەک تەقەمەنیەی نەبوو کە داعش دوومانگ پێشوو تر لەموسل لەسوپای عیراقی کۆنتڕول کردبوو کەبەرگری بکات ناچار بە کشانەوەکرا .دواتر داعش پەلاماری شنگال و زومار و ڕەبیعەی دا توانی داگیری بکات جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بەرپا بکات ـ بەسەدان کوردی ئێزدی شەهیدکران و بەهەزارەها ئێزدی وەکوو دەسکەوتی شەڕ مامەلەیان لەگەل کرا ـ ئەوەی جێی هەلوێستە لەسەرکردنە ئەو قەلەمە قورمیش کراوانەن کەدەنوسن پارتی شەنگالی تەسلیم بەداعش کرد ـ ئەرێ خۆ پارتی موسلیشی تەسلیم نەکرد خۆ جەلەولا و سەعیدیە و ئامرلیشی تەسلیم نەکرد بۆ جارێک شتێک نا نوسن هۆکاری ئەو شوێنانە چی بوو ئایا دەزانن کە نەخشە رێگای هیلالی شیعی لەوێ دەستی پێکرد بەتەمابوون لەشنگال کۆتای پێبهێنن بەلام رێگریان لێکراو بۆ یان نەچوەسەر ـ هوکاری سەرەکی دژایەتی کردنی ڕیفڕاندۆم لەلایەن نەخشەسازی هیلالی شیعی ئەم ڕێگریەبوو کە لە شنگال لێکرا
Top