پشتگیری تەواوی كوردانی ئێزدی لە پەیامی دەوڵەتمەداردا
August 5, 2017
وتار و بیروڕا
دوای داگیرکردنی ئەو شارە لەلایەن داعشەوە و ڕاکردنی دانیشتوانی، ٣٥٠٠ خانوبەرە لە شەنگال وێرانکرا. داگیرکردنی موسڵ لە لایەن داعشەوە، کارەساتێکی هزر نەکراوی بەدوادا هات و بەگوێرەی ئامارێک کە من لە بەرپرسانی ئێزدی شاری دهۆک وەرمگرتووە، پانتایی کارەساتەکە بەشێوەی خوارەوە بووە:
- ٣٩٠ هەزار کەس ئاوارە بوون. لەو ژمارەیە ٨٠%یان کوردی ئێزدی بوون. جگەلەو ئاوارانە، ١٧ هەزار ئاوارەش چوون بۆ سوریا و تورکیا. لەوانە ٤٣٠٠ کەسیان لە سوریان و ١٢٧٠٠ کەسیشیان لە تورکیان.
- ٥٨٣٨ کەس لەلایەن داعشەکانەوە ڕفێندران کە ژن و منداڵ و پیاوی بەتەمەن بوون.
- ٣٥٠٠ کەس بێ سەروشوێن کران کە هەموویان کوردی ئێزدی بوون.
- زیاتر لە ١٨٠٠ کوردی ئێزدی کوژران.
- ٨٥٠ منداڵ بەبێ دایک و باوک مانەوە.
- ٢٤ زیارەتگەی ئێزدیان لە شەنگال، باشیک و بەحزان "بارزان" لەلایەن داعشەوە تەقێندرانەوە.
- ٢٣٠٢ کەس تا ڕۆژی ١/١٢/٢٠١٥ لە چنگ داعش ڕزگاریان بووە. لەوانە ٨٥٩ کەسیان ژن و ٣١٣ کەسیشیان پیاوی بەتەمەنن. لەو ژمارەیە ٥٥٠ منداڵی نێرینە و ٥٨٠ منداڵی کچن.
- ئاوارەکان لە ٢١ کەمپ دا نیشتەجێ کراون. ١٧ کەمپ لە پارێزگای دهۆک، ٢ کەمپ لە پارێزگای هەولێر و ٢ کەمپیش لە پارێزگای سلێمانی
بە زانینی ئەو بابەتە بە دیار دەكەویت كە بە چ شێوەیەك زۆڵم لە كوردانی ئێزدی كراوە و گەورەیی كارەساتەكە تا چ ئەندازەیەكە هەر بۆیەش پێویستە بە هەموو شێوەیك پشتگیرییان بكرێت و لە هەوڵی چارەسەر كردنی كێشەكانیان بین و لە هیچ ئاسانكارییەك كە تایبەت بیت بە خزمەتگوزارییەكان بۆیان دەریغ نەكرێت ئەوە كۆتایی پەیامی سەركی حكومەت بوو و ئومێد وایە كە گشت لایەنەكان بە دید و بۆچونەكی فراوانتر بۆ بەدی هاتنی ئەو ئامانجە تێبكۆشن
((سود لە زانیارییەكانی:کوردی ئێزدی لە مێژووی کوردستان دا حامد گەوهەری وەرگیراوە))