سەربەخویی ئامانجی سەد ساڵەی گەلی کوردستانە بویە ێیڕادەی گەلەکەمان سەردەکەوێت
August 5, 2017
وتار و بیروڕا
سەردەمی قاسم لە ۱۹٥۸ز ئینجا سەردەمی بەعسی فاشی لە۱۹۷۰ز و لەدواجاریشدا قوناغی دوای ۲۰۰۳ز هاوکات لە گەڵ ڕوخانی ڕژێمی بەعسی گوڕ بەگوڕ ویستمان لە گەڵ عیڕاق بژین و بەشداری سیاسیمان کرد لەم وڵاتەدا بەڵام ئەقڵیەتی سیاسی عیڕاق لە هیچ ڤوناغێکدا گەلی کوردستانی قەبوڵ نەکردووە تنها ئەوکاتانە نەبێت کە لەو پەڕی لاوازی دا بووە و هەرکاتێکیش بە هێز بوبێتەوە پاشگەز بوتەوە لە هەمو بەڵێن و ڕێککەوتنامە کان و پەلاماری گەلی کوردستانیان داوە جا چ لە سەردەمی ڕژیمەکانی عیڕاق پێش ۲۰۰۳ یان دوای ۲۰۰۳واتە نوخبە سیاسیەکانی عەڕەبی سوننە و عەڕەبی شیعە لە دژایەتی کردنی دوزی ڕەوای گەلی کوردستان هیچ جیاوازیەکیان نەبووە و هاوشێوەی یەکتر مامەڵەیان لە گەڵ گەلی کوردستان دا کردووە.، کەواتە لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئەرێ گەلی کوردستان لەم عیڕاقە بە درێژایی ئەو هەمو ساڵانە چی دەستکەوتووە؟
بە مانەوە لە گەڵ عیڕاقی ێیستا چی دەست دەکەوێت ؟
بو وەڵامی ئەم دوو پرسیارە مێژووی سەدەی ڕابڕدوو کە پڕە لە کارەسات و مەینەتی و تراژیدیا بەڵگەی حاشا هەڵنەگرە لە سەر ئەوەی کە مانەوەمان لە گەڵ دەوڵەتێکی لەم چەشنە کە ئەزمونێکی یەکجار زورمان لە گەڵی دا هەیە دوبارە بونەوەی هەمان مێژووی خوێناویە وهیچی تر،
بویە پێویست ناکات بیر لە مانەوە لەگەڵ دەوڵەتێک بکەینەوە کە بە هەمو شێوەیێک ێێمەی ڕەتکردوتەوە و ڕەت دەکاتەوە وئامادەش نیە و نابێت سادەترین مافی ئەم گەلە دانی پێدابنێت .
ڕۆڵەکانی گەلەکەمان هەرگیز ئەوستەمکاریە ی کە دەرحەقی کراوە ودەکرێت لەبیر ناکات خاکی کوردستان سەد ساڵە وەک ڕوبارێک بەردەوام خوێنی لەبەر ڕویشتووە و دەڕوات تا حالی حازر بویە دڵنیام لە ڕوژی دەنگداندا هیچ کوردستانیەکی دڵسوز و نیشتمانپەروەر ئامادە نابێت بە نەخێر دەنگ بدات بو سەربەخوبوونی باشوری کوردستان بەڵکو ێیڕادەی گەلی کوردستان سەردەکەوێت بەسەر ێیڕادەی دوژمنانی دەرەکی و ناوخویی بە دەنگی بەڵێ بو سەربەخویی بە کوێرایی چاوی هەمو ئەو نەیارو ناحەزانەی کە هەوڵ دەدەن ئەم دەرفەتە لە گەلە ستمدیدەکەمان تێک بدەن .
ئەجندای سیاسی دوژمنانی گەلی کوردستان بریتیە لە شکەست هێنان بە ێیڕادەی سیاسی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان هەمو هەوڵ و تواناکانی خویان خستوتە گەڕ بولێدانی ئامانجی پیروزی گەلەکەمان کە ئەویش سەربەخوبوونی باشوری کوردستانە و پشتگیری مادی و مەعنەوی دەست و پەنجەکانی حویان دەکەن لە باشوری کوردستاندا بو ئەم مەبەستە وە ئەمە پیلانێکە هی ئەمڕو نیە بەڵکو پیلانێکە قوناغ بو قوناغ جێبەجێییان کردووە هەر لە پەلاماری داعشەوە بو سەر باشوری کوردستان وتا دەگاتە بڕینی بودجەو موچەی فەرمانبەران و پشتگیری کردنی ئەو باڵ وتاقمە خوفروشانە بو تێکدانی ئاشتی و ئارامی و ئەولەهی لە باشوری کوردستاندا و هەوڵدان بو لاوازکردنی ورەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هاتنی شەپوڵی ئاوارەکان بێ ئەوەی عیڕاق هیچ جورە یارمەتیەکیان بدات بە ئامانجی دروستکردنی بارگرانی بو سەر حکومەتی باشوڕی کوردستان وێستاش بە دروستکرنی کەمپین بو دژایەتی کردنی ڕیفڕاندوم هەمو ئەمانە ئاماژەن بو ئەو نەخشە داڕێژڕاوەی کە نەیارانی کوردستان و ناحەزانی ناوحومان بە شێوەیێکی مەدروس و قوناغ بو قنوناغ پڕاکتیزیان کردووە و مەبەستی سەرەکیشیان دور خستنەوەی گەلی کوردستانە لە بە کارهێنانی ێیڕادەی سیاسی خوی بو سەربەخویی و دواتر ڕوخاندنی ئەزمونی باشوری کوردستانە.
لە کوتایی دا دەڵێم دوژمن هە ر دوژمنە و دوژمنیش چونکە دوژمنە گلەیی لێناکرێت بەڵام کارەسات ئەوەیە ئەو باڵ و کەسانە ی کە سەنگەریان لە دژی گەلەکەی خویان گرتووە و بونەتە کوێلەی دوژمنانی کوردستان ئەمڕو ئەوەی دوژمنان پێییان ناکرێت بیکەن ئەمانە بە شانازییەوە فەرمانی ئەوان جێبەجێ دەکەن بویە بەگومانم لە کوردبونیان و توبڵێی ئەمانە کورد بن ؟