بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەرەو قۆناغێکی نوێ و تازە وێنادەکرێت ، ئەکتەری نوێ و هێزگەلی جیاواز لەم ناوچەیە لەدایک دەبن.

بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەرەو قۆناغێکی نوێ و تازە وێنادەکرێت ، ئەکتەری نوێ و هێزگەلی جیاواز لەم ناوچەیە لەدایک دەبن.
ئاڵۆزی و تێکهەڵکێشبوونی هێزەکان و گەمەی وڵاتە ئقلیمییاکان و گۆرینی دیموگرافیاو بەرژەوەندی زلهێزەکان لە ئێستادا حەتمیەتێکی حەقیقییە.
کوردستان تەنها داوای ئازادی دەکات ، داوای ئازادبوون دەکات لە حەپسێک کە بەبێ هیچ تاوانێک تێیدا قەتیسکراوە ، جیۆگرافیای کوردستان تاکە شوێنە لەسەر خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست توانی بە قارەمانی ڕۆڵەکانی داستانی پرسەروەری تۆماربکات بۆ مرۆڤایەتی ، کوردستان تەنها داکۆکی لە مانەوەی خۆینەکرد ، کوردستان شکۆی مرۆڤایەتی پاراست و بووە دەنگی حەقی مرۆڤسالاری لەسەرتاسەری جیهان.
بە زمانێکی زۆر سادە ، کوردستان نایەوێت بەشێک بێت لە خاکی بەزۆر لکێندراوی (عیراق). کوردستان خاوەنی کلتور و شارستانییەتی خۆیەتی ، خاوەنی مێژوو و سەروەری خۆیەتی ، خاوەنی خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی خۆیەتی.
ئەوانەی دژی سەربەخۆیین مرۆڤگەلێکی بێشکۆن ، بێئاگان لە مێژووی کوردستان و عروبەت خوێنی داگیرکردوون ، پلانگێر و سەربازی بەکرێگیراون.
سەروەری کوردستان بەندێکی قەدەغەکراوی هیچ یاساییەک نییە ، تاوانێکی مرۆڤایەتیش نییە ، سەروەری کوردستان گەرانەوەی سەربەستی و پێناسی تاک بە تاکی کوردستانیانە.
Top