هیچ هێزوڵاتێك بۆی نییە لە جیاتی میللەتی كورد ، بریار لە مافی چارەنووسی بدات
August 5, 2017
وتار و بیروڕا
هەموو ئەو وڵاتانەی كە لە پێناو سەربەخۆیی و ئازادی خەباتیان كرد ، پشتیان بە خۆیان بەستبوو ، كەس نەهات و ئەو مافەیان وەك دیاری پێبەخشێت . ئێمەی كوردیش وەك هەموو نەتەوەكانی خاوەن دەوڵەت دەیان ساڵە چەندین شۆرش و سەدان هەزار قوربانیمان بەخشیی بۆ ئەوەی لە ژێر دەستی و داگیركاری و بێ دەوڵەتی رزگارمان بێت .کورد وەک نەتەوەیەکی زیندوو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەرگیز کۆڵی نەداوە جوامێر و میرخاسانە لە مەیدان جەنگاون بۆ دەستەبەرکردنی مافە رەواکانیان. گەر سەیری کوردستانی باشور بکەین ئەم هەرێمە جوانە، چۆن بوونیاد نراوە ئەم هەرێمە بەرهەمی خوێنی سەدان رۆڵەی کوردە هەر لە ئەنفال و زیندەبەچال و دەربەدەری و ئاوارەی ...هتد . سەرەرای ئەوەش لە ئێستادا هەرێمەکەمان باشترین پەناگەیە بۆ هەموو پارچەکانی تری کوردستان، بۆیە دەبێ هەموو کوردێک شانازی بەوە بکەن کە سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمرۆ لە مەیدانی خەبات و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی تایبەتی خۆی هەیە ئەمەش گەورەی کورد نیشاندەدات. ئەم تێکۆشەرە شەورۆژی خستۆتە سەر یەک بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان،ئەوەی جێگای نیگەرانیە کە هەموو دڵسۆزێکی ئەم وڵاتە درکی پێدەکەن ئەوەیە هەندێک لایەنی سیاسی دەستیان خستۆتە ناو دەستی دوژمن بۆ لەناوبردنی دەسکەوت و خەون و ئاواتی نەتەوەکەمان دوژمنانی کورد زۆر بەی پیلانە گلاوەکانیان لەرێگای ئەم حزب و لایەنەکان جێبەجێ دەکەن بۆیە دەبێت لەم بارودۆخە هەستیارە ناو ماڵی خۆمان رێکخەینەوە دەبێت هەموو تاکێکی کورد هۆشیارانە بیرکاتەوە رێگا نەدەن ئەجندای دەرەکی دەسکەوتەکانمان لەناو ببەن. پشتگیری کردنی سەرۆك بارزانی ئەرکێکی کوردانەیە چونکە تاکە سەرکردەیە دەیەوێت ئاواتی کورد بەدی بێنێ. لە هەمانكاتیشدا تەنیا خودی میللەتی كورد بۆیە هەیە بریار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات .
دوای دەیان ساڵ نكۆڵی كردن لە مافێكی رەوا كە ئەویش بەدەوڵەتبوونی كوردستانە ، هەروەها هەوڵی بەردەوامی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی ، لە ئێستا جیهان بە دیدێكی جیاوازتر و كراوەتر دەروانێتە دۆزی رەوای كورد و لە هەمانكاتیشدا دا دەبێ بگوترێ كە ئەركی سەرۆك مسعود بارزانی وا ئاسان نییە ، وەك لە هەزر و خەیاڵی كەسانێكدا وێناكراوە ، لە كاتێكدا لە كوردستان و سەرۆكەكەی بەو پەری باوەرەو ، متمانە بەخۆ بوونەوە لە ناو چەقی ناوچەیەكی پر لە گرفت وكێشەی ئاڵۆز ، هەنگاوی مەزنی وا باوێن تا رێگری لە شەرٍێكی دیكەی سەختر و خوێناوی تر لە شەرٍی داعش ، هەڵبەتە دەبێ بارزانی هەستی بە دەستپێكردنی گۆرانكاری لە سەر نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست كردبێ ودڵنیاش بێ لە لێكهەڵوەشانەوەی ئەو ناوچەیەی ، كە پێدەگوترێت رۆژهەڵاتی ناوەرٍاستی پر كێشە و گرفت بكرێ و گۆڵ بە تایبەتیش لە دوای شەرٍی سەختی موسلً كە ئێران و عێراقی حەشدی شەعبی خۆیان بە برٍاوەی یەكەمی دادەنێن. مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، ئەو پیاوەی بزاڤی سیاسی هەر چوار پارچەی كوردستان چاویان لە هەنگاوەكانیەتی ، ئەو سەرۆكەی رٍٍوایی پرسی نەتەوەیی كە سەربەخۆبوونە بە پرۆسەی ریفراندۆمەوە گەیاندۆتە ناوەندە بریار بەدەستەكانی دونیا .
رژێمی ئێران ، نەیاری سەرسەختی " ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانە"!بە درێژایی مێژوو ، رژێمی ئێران ، یەكێك بووە لە وڵاتە داگیركەرانەی كوردستان ، جگە لەوەی مافی نەتەوەكانی نێو خۆیی ئێرانی پێشڵكردووە و بەهەموو شێوەیەك لە سێدارەیان دەدات و لە ناویان دەبات .
لە هەمانكاتیشدا مێژوو پێمان دەڵێت كە چۆن ئەو رژێمە داگیركەر و تاوانبارە رووبەرووی مافەرەواكانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بۆتە . لەگەڵ ئەوەش دا بە هەموو شێوەیەك دژایەتی كورد و كوردستانی لە بەشەكانی تری كوردستان بۆتەو ە و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین گروپ و لایەنی بە ناو كورد دروستكردووە تا لە كاتی پێوستدا لە دژی ئامانجەرەواكان سوودیان لێوەر بگرێت و دژی كورد بەكاریان بێنێت .
ئەوەی لە ئێستادا دەبینین ، هەندێك تاخم و گروپی دروستكراویی داگیركەران ، لە كاتێكدا كە خەڵكی كوردستان بەرەوە بریاردان بەرەو چارەنووسی خۆی هەنگاو دەنێت ، بە پاڵپشتی ماددیی و میدیایی و هەواڵگری داگیركەرانی ئیقلیمی هەڵمەتێكی چرٍ و پروپاگەندەی زۆر لە دژی ئەو مافەرەوایە لە رێگەی بڵاو كردنەوەی هەواڵی چەواشەكاری و ترساندن و دەیان پیلانی تر لە هەوڵی ئەوە دان كە میللەتێكی شەهیدپەروە و كوردپەروەر لەو پرسە نیشتیمانیی و چارەنوسسازە پاشگەز بكەنەوە .
بە دڵنییاییەوە ئیتر سەردەمی داگیركەرانی و كۆیلەبوون و ژێردەستی كۆتایی هاتووە و میللەتی كورد جارێكی تر ناگەرێگەتەوە سەردەمانی داگیركاری و ژێر دەستی و سەركەوتن مسۆگەری و ئاسۆیی گەیشتن بە لووتكەی سەربەخۆیی نزیكە..