شەپۆڵی ئاوارەكان و خزمەتگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكان

شەپۆڵی ئاوارەكان و خزمەتگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكان
سەرەرای ئەوەی كە داعش بەرۆكی كوردستانی گرتبو و خەرجی شەری داعش كلفەیەكی زۆر بوو و نرخ نەوت لە بازارەكانی نێو دەوڵەتی داتەپیبوو و قەیرانی دارایی نەوەك لە ناو چەكە لە تەواوی جیهان دروست بووە هەر بۆیەش ئەگەر ئێراق بۆ نمونە بهێنینەوە بە شێوەیەكی سەرسور هێنەر قەرزاری بانكی نێو دەوڵەتییە ،ئەوە لە لایەك لە لایەكی تریش شاڵاوی ئاوارەكان بۆ لا كوردستانیش ئەو قەیرانەیچەند بەرابەر كردبوو بە شێوەیەك كە بواری پەروەردە لە دهۆك بە هۆی جێگیر كردنیان لە ناو 700 قوتابخانە پەكی كەوتبوو.
لە لایەكی ترەوەھاتنی ئاوارەكان بەردەوامە ورۆژانە نزیكەی‌ 10000 كەس لە بەشی رۆژئاوای موسڵ ئاوارە دەبون وژمارەیەكی زۆر لەو ئاوارانە خۆیان دەگەیاندە سەنگەرەكانی پێشمەرگە ولەوێشەوە بۆ ناوەندی پێشوازی و كەمپەكان دەگوازرانەوە لە لایەكی ترەوە بە هۆی گوشاری حكومەتی ناوەند و نەناردنی پێداویستی و چارەسەری پزیشكی كە لایەنەكی تری خزمەتگوزاری بە ئاوارەكان بوو بە شێوەیەك تەنیا لە سێ مانگی یەكەمی شەری داعشدا 35 هەزار كەس لە بریندارانی شەری داعش لە پارێزگای دهۆك و هەولێر چارەسەر یان وەرگرتبوو.
كوردستان لە رەوشەكی ئاوارتەدابوو بە شێوەیەك كە توانای لە خۆگرتنی شەپۆڵی دیكەی ئاوارەی نەمابوو، بەتایبەتی بەھۆی بوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە ئاوارە وپەنابەر لە هەرێم وكەمبوونی شوێن لە كامپەكان وزۆری خەرجی دابینكردنی ئاسایش وپاراستن وخزمەتگوزارییەكان لەوانە شوێنی حەوانەوە، ئاو وخۆراك وتەندروستی وپەروەردە.
لە رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 تەنیا كەمپی حەسەن شام رێژەی ئاوارەكانی بۆ 165هەزار كەس بەرز ببوە ، هۆشەنگ محەمەد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە لێدوانیكی بۆ ماڵپەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە:هاوكارییەكی ئەوتۆ لەلایەن بەغدا وكۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێشكەش بە هەرێم نەكرابوووە، حكومەتی عێراق لە ساڵی 2016 لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی موسڵ تەنها 43 ملیار دیناری بە هەرێمی داوە بۆ دروستكردنی چوار كەمپ لە هەولێر ودهۆك و961 ملیۆن دیناریش لە ساڵی 2017 بۆ بەڕێوەبردنی كەمپەكان
ئەوەی كە زۆر گرینگ بوو بە هاوكاری لایەنی ناو خۆیی توانراوە بە شێوەیەكی باش خزمەتی ئاوارەەكان بكرێت و هاوكاری تەواویان لە بواری ئاسایش و پاراستن و خزمەتگوزارییەكانی تریان بۆ دابین بكرێت بەڵام ئەوەی كە زۆر گرینگە ئەگەر بێت و هاوكاری حكومەتی هەرێم نەكرێت بۆ ئەوەی كە خزمەت بە ئاوارەكان بكات ز بە هۆی وێرانبوونی ناوچەكان و خاپوربوونی ناوچەكە پێناچیت ئاوا بە زوویی ئاوارەكان نیازی گەرانەوەیان هەبیت هەربۆیەش ئەوە بارقورسیییەكی یەكجار بۆ سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئابورییەكەی دروست دەكات
لە خۆ گرتنی ئاوارەكان تەنیا شوێنی نیشتەجێبوون لە خۆ ناگریت بەڵكووبریتییە لە:
دابینكردنی دەرمان و كەلوپەلی نەشتەرگەری پزیشكی ، هاوكاریكردنی راستەوخۆی دارایی حكومەتی هەرێم بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی بودجەی مرۆیی، خۆراك و خواردەمەنی، جلو بەرگی هەموو تەمەنەكان، ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی پزیشكی، پرۆژەی ئاوی نوێ و نۆژەنكردنەوەی وێستگە وبیرەكانی ئاو،
چارەسەركردنی كێشەی زبڵ وخاشاك لە كەمپەكان، ،كردنەوەی بنكەی تەندروستی ونۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانە وبنكە تەندروستییەكان
نۆژەنكرنەوە ودروستكردنی ژێرخانی كەمپەكان وگۆڕینی خێوەتەكانیان‌، كه ئێستا‌ پێویستیمان بە نزیكەی 22 هەزار خێوەتی نوێ هەیە دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی قوتابخانەكان ودابینكردنی مامۆستا دروستكردنی قوتابخانە بۆ منداڵی ئاوارەكان.گەڕانەوەی ئاوارەكان.
"بۆ زیادكردن وباشتركردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئاوارە وپەنابەران، هەرێم پێویستی بە پاڵپشتی دارایی هەیە. ئەو هاوكارییەی تا ئێستا لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە رێگای ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ورێكخراوە نێودەوڵەتیەكان پێشكەش بە هەرێم كراوە تەنها نزیكەی 22 لەسەدی پێداویستییە مرۆییەكانی هەرێم دابین دەكات. ئەوەی دیكە كەوتووەتە سەر شانی حكومەتی هەرێم كە مانگانە بە 91 ملیۆن دۆلار مەزندە دەكرێت. جگە لە خەرجی بەڕێوەبردنی كەمپەكانی ئاوارەكانی موسڵ و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆیان، هەر ئاوارەیەك رۆژانە 3.7 دۆلاری پێویستە كە مانگانە دەكاتە زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلار
Top