پشتیوانیی سەرۆك بارزانی، ,واتا بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدان و ئامانجی گشت شۆرٍشەكانی كوردستان ..

پشتیوانیی سەرۆك بارزانی، ,واتا بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدان و ئامانجی گشت شۆرٍشەكانی كوردستان ..
هەڤاڵایی بەرێز .. قۆناغی ئێستامان بە كاتێكی زۆر چارەنووسسازدا گوزەر دەكات ، بە شێوەیەك كە چاویی هەر تاكی كوردستانی لە هەموو خاكی كوردستانی گەورە و گۆشە و كەناری جیهان لەوەیە كە باشووری كوردستان بە هیمەت و ئیرادەی میللەتی كورد و پێشمەرگە،سەرۆك مسعود بارزانی ئەو ئاواتە لە مێژینەیە و كاروانی خەباتی دەیان ساڵە كە هەڵگری پەیامی سەربەخۆی خوازی و رزگاریخوازی گشت شۆرش و راپەرینەكانی كوردستانی لە خۆ گرتووە بگەێێنتە لووتكەی سەركەوتن .

ئەوەی لەو كاتەدا لە هەموو پێوست ترە و دەبێ‌ پشتیوانی بكرێ ، هەموو و هیمەتە بەردەوامەكانی سەرۆك مسعود بارزانییە كە شەو رۆژی خستۆتە سەر یەك تا چیتر نەتەوەی كورد بە هۆی بێ‌ دەوڵەتییەوە تووشی كارەساتی وەك " ئەنقال ، حەلەبجە و كیمیاباران و شەنگال ، مووچە برین و دەیان زوڵم و زۆرداری تر نەبێتەوە .

پێوستە گشت لایەنەسیاسییەكان بەرژوەندییە شەخسییەكانیان وەلاوە بنێن و كوردایەتی و بەرژوەندی ئایندەی میللەتەكەمان پێش حزبایەتی بەرتەسك بخەن و هەمووان لە پێناو بەدیهێنانی ئاواتی لە مێژینەمان كە دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە تێبكۆشین . بەدڵنییاییەوە ئەو كاتە رۆحی شەهیدان ئاسوودە دەبێت و ئایندەیەكی گەش لە چاوەروانیی ماندایە و سەركەوتوو و سەرفراز بن هەمیشە ..
Top