ئازاد كردنی شنگاڵ بە سەرپەرەستی راستەو خۆی بارزانی لە ووتارەكەی نێچیروان بارزانیدا
August 5, 2017
وتار و بیروڕا
ئەو فەرمانەی سەرۆك بارزانی لە كاتەكدا بوو كە تەواوی جیهان قەناعەتی وا بوو كە چیتر ناكرێت پشت بە سوپای تەقلیدی عێراق ببەسترێت ئەوەش بووە هۆكارەك بۆ ئەوەی ووڵاتە یەكگرتووەكان و تەواوی ئەو ووڵاتانەی كە لە هاوپەیمانەتی شەڕی داعش دابوون ئامادە نەبوون هێزی پیادە رەوانەی شەری داعش بكەن و هەموویان بە شێوەی ئاسمانی و یان لۆجستیك ئامادەی بەشداری شەری داعشدا بوون.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 سەرۆك بارزانی ئیستراتیژی شەری گۆری و توانی داعش رابگریت و لە هەندەك شوێنیش پاشەكشەی پێبكات.ئا لەو كاتە سەرۆك بارزانی بریاری مان و نەمانی دا.ئەوە ئەو كاتە بوو كە كە بەشەكی گرینگی كوردانی باشوور تووشی كارەساتەكی ترسناك ببوون و بە هەزاران كوردی ئێزدی و شەبەك و توركمان ئاوارە ببون تەنانەت ئاوارەكانی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانیش لە كوردستاندا نیشتەجێ ببون ،سەرەرای هەموو ئەو ناخۆشییانەی كە بەرۆكی كوردستانی گرتبوو سەرۆك بارزانی ئەركە ئەخڵاقی و ئینسانییەكەی خۆی بەجێ هێنا و بەدەر لە هەموو سەركردەیەكی جیهان راستەوخۆ لە بەرەكانی شەردا سەرپەرەشتی پیلانی شكاندنی هێزی تیرۆریستی داعش و رزگار كردنی شنگاڵی كرد،ئەوە ئەو پەیامە گرینگە بوو كە لە ووتاری نێژیروان بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داگیر كردنی شنگاڵ بەرجەستە كرا.
ئەوەی لێرەدا دەتوانین هەڵوێستەی لە سەر بكەین ئەوەیە كە لەو بارودۆخە دژوارەدا نەوەك شنگاڵ و ئەو ناوچە كوردستانیانەی دەرەوەی هەرێم ئازاد كران بەڵكوو ،وای لە جیهان كرد كە قەناعەت بەوە بهێنن كە دەبیت وەكوو تاكە هێزكە بتوانیت گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی تێك بشكێنیت ،پێشمەرگەیە ئەویش بە سەرپەرەستە سەركردەیەك كە خۆی پێشمەرگە بوو ئەوەش بوو بوە هۆكاری ئەوەی كە كوردستان ببیت بە سەنتەری دووبارە بونیاد نانەوەی سیستەمەكی نوێی جیهانی كە هەر لەم سیستمە نوێیەدا بیر لەوە كرایەوە كە بناغەكان توند و تۆڵتر بكرێن و سنورەكان بەرفراوانتر بۆ ئەوەی بیرۆكەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان كە بیرۆكەیەكی كۆن و خەونی لەمێژینەیە بێتە ئاراوە..