ریفراندۆم لە پەیامەكەی سەرۆكی حكومەت بە بۆنەی ساڵیادی شنگاڵدا

ریفراندۆم لە پەیامەكەی سەرۆكی حكومەت بە بۆنەی ساڵیادی شنگاڵدا
هەرچەندە شنگاڵ برینەكی زۆر قوڵی لە سەر جەستەی تاك بە تاكی مرۆڤایەتی جێهێشت و خەم و پەژارەیەكی زۆری تووشی مرۆڤایەتی كرد بەڵام ئەو برینە لە سەر جەستەی كوردستان بە درێژای مێژوو وەكوو پێناسەیەك لە مەزڵوومیەتی گەڵی كورد بە گشتی دەمینیتەوە ئەوەش كاتەك سارێژ دەبیت كە كورد لە هەوڵی نەمانی هۆكارەكانی بیت هەر بۆیەش لە پەیامی سەرۆكی حكومەت ئەو راستییە بەرجەستە كرا، ئەویش نەهێشتنی هەموو ئەو مەترسییانە بوون كە هۆكاری زۆڵم و زۆرداری بۆ سەر گەڵی كورد بە گشتی و كوردانی رەسەنی ئێزدی بە تایبەتین ..
لە لایەكی ترەوە غەم و ئازاری كوردانی ئێزدی چارەنووسی ئەو براو خوشك و مناڵانەن كە لە چەنگی دوژمنانی مرۆڤایەتی دان، ئازارێكە كە ناشێت بشاردرێتەوەكە لە سەرەتای سەرژمێری كردنی ئەو كەسانە ی كە كەوتونەتە دەستی تیرۆریستانی داعش بە ژن و مناڵ وپیر بە هەموو جۆرە تەمەنێك 6هەزارو 417 كەس بوو.
ئەو نوسینگەیەی كە راستەوخۆ لە لایەن نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ،تەمویل دەكرێت و بودجەی تایبەتی بۆ دەست نیشان دەكرێت و بە پاڵپشتییەكی تەواوی سەرۆكی حكومەت ،تاوەكوو ئێستا توانراوە 3 هەزار و 56 كەس ڕزگار بكرێن و بە پێی دوایین زانیاری لە نوسینگەی كاروباری رفێنراوەكان،3 هەزار و 363 كەسیش لە دەست تیرۆریستاندا ماون .
هەر بۆیەش پشتگیری تەواوی خۆی بۆ مەبەستی دۆزینەوەی و بەدوا گەرانی هەموو ئەوانەی كە ماون دووپات كردەوە و راستی بابەتەكەو بریاردان لە سەر چارەنووسی گەڵی كورد لێرەوە دەست پێدەكات كە لە ووتاری سەرۆكی حكومەت بەرجەستە بوو ئەویش بریاردان بوو بۆ گەیشتن بە ئامانج.
هەموو ئەوانە ئاماژەیەكن بۆ ئەوە كە ئەگەر دەوڵەتەكمان هەبیت كە خاوەن سیادەی خۆی بیت دەكرێت لە رووی نێو دەوڵەتییەوە پارێزراو بین،فەرمانەكان تاوەكوو گەیشتن بە فەرمانی 74 لە نەتیجەی نەبوونی دەوڵەتە هەربۆیەش گەڵی كورد بریاریدا كە بە گەرانەوە بۆ رای جەماوەر بریاری راستەقینەی خۆی بدات .
هەر بۆیەش تەنیا سەر بەخۆیی كوردستانە كە لە هەموو ئەو فەرمانانە كە بۆ كوشتن و برین و قەتڵۆعام كردنی كوردن رزگار مان دەكات
Top