شیكردنەوەیەكی یاسایی بۆ پێشمەرگە وەكوو بەشەك لە سیستەمی بەرگری عێراق
August 4, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوە گرینگی ئەو بابەتەیە كە لە ووتارەكەیدا باسی لێوە كرد كە پێشمەرگە وەكوو بەشەك لە پێكهاتەی كوردستان هەڵسوكەوتی لە گەڵ بكرێت و بە پێی مادەی (9 )بەشی یەكەم لە فەقەرەی (ڕ) دەبیت بە پێی رێژەی پێكهاتەی كورد هەڵسوكەوت لە گەڵ كورد كرابایە، بەڵام ئەوەی لە راستیدا كە كورد 20 لە سەدی پێكهاتەی عێراق پێك دەهێنیت ئەو رێژەیەی پێ نەدراوە تەنانەت بە پێی دوایین ئامار كەمتر لە یەك لە سەدی ئەو رێژەیە بۆ كورد دەست نیشان كراوە .
حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە جعفری و ماڵكی و عبادی هیچ كات ئامادە نەبوونە پێشمەرگە وەكوو هێزەك لە چوارچیوەی هێزی بەرگری عێراق بناسن و بە هەموو شێوەیەك پێشمەرگە یان پەراوێز خستووە و لە هەموو كات دژایەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كردووە تەنانەت بەوەش نەوەستاون بەڵكوو بە هەموو شێوەیەك رێگرییان لەوە كردووە كە پێشمەرگە پرچەك بكرێت.
سەرەرای هەموو ئەو ئاستەنگانە بە سەر پەرەستی و سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی توانی خاكەكەی خۆی لە ناو جەر گەی گەورەترین دەڵەتی تیرۆریستی بپارێزیت و سەرەرای بوونی نەتەوەی جیاواز و ئایینی جیاواز توانرا نمونەیەكی زۆر جوانی پێكەوە ژیان لە جیهاندا نمایش بكات كە بێ گومان ئەوەش بە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە دی هاتووە.
ئیتر ناتوانرێت لە رووی نێو دەوڵەتییەوە وەكوو نەتەوەیەكی بێ دەوڵەت سەیر بكرێت بەڵكوو كورد خاوەن هێزەكی بەهێز و سەرۆكەكی بە هێز و حكومەتەكەشی پلانی بە هێزی هەبووە لە چارەسەر كردنی قەیرانە جۆراوجۆرەكان كە بەرۆكی كوردستانیان گرتووە.هەر بۆیەش بۆ ئەوەی كە ئاشتی و سەقامگیری لەو ناوچەیە پەرە بەسەنیت دەبیت سەرەرای دان پێدانان بە دەوڵەتی كوردستان ،پێشمەردوای شەری داعش رۆڵی ئاشتی لە ناوچەكە دەبیت و بە پێی ئەو پرەنسیب و ئەخڵاقەی كە هەیەتی دەكرێت وەكوو دیسپلینی سوپاكانی تری جیهان لە هێزی بەرگری و ئەخلاق سوودی لێ ببینرێت.