هیچ هیوایەك بە چاكبونەوەی عێراق نەماوە كە مافەكانمان دابین بكات

هیچ هیوایەك بە چاكبونەوەی عێراق نەماوە كە مافەكانمان دابین بكات
ئەوەی لە ووتارەكەی سەرۆكی حكومەت دەبینرا بێ هیوا بوون لە حكومەتی ناوەندی بوو، ئەو حكومەتەی كە لە سەر بنەمای هاوبەش بوونەوە دروست ببوو بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتەكانی بە یەكەوە لە چوارچێوەی حكومەتی فدراڵەوەدا، بژین تەنانەت گەڵی كورد یەكەك لەو هێزە سەرەكییانە بوو كە وەكوو كۆڵەكەی سەرەكی عێراقی نوێ بنیات نرا..
بەڵام جیاوازی مەزهەبی و تایفی لە عێراق و مڵملانی و سرینەوەی لایەنی بەرانبەر ، هەموو ئەوانە هۆكار بوون بۆ ئەوەی داعش پەڵكێشی عێراق بكەن لە لایەكی ترەوە، نەتوانین لە ئیدارەدانی عێراق و و گوشار خستنە سەر لایەنی سوننە و پەراوێز خستنی كورد و برینی بودجەو موچەی كوردستان لە درێژەی ئەو زوڵم و زۆردارییانەی حكومەتی دەستەلاتداری شیعی لە عێراق بوو.
هەر بۆیەش حكومەتی فیدراڵ مەودایەكی بۆ ئەوە نەهێشتەوە بۆ ئەوەی بە یەكەوە بمینینەوە .
ئەو ووتانەی سەرۆك كۆمارەك لە لایەك و لە لایەكی تریش هەوڵی پەسەند كردنی تۆمار كردنی كۆمپانیاكانی بارزرگانی لە لایەكی تر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو ئەویش ئەو پرۆژە یاسایە بوو كە دەبیت هەموو كۆمپانیایەكی بازرگاتی مۆڵەی فەرمی لە لایەن حكومەتی فدرالییەوە پێ بدرێت و هەموو جۆرە نوێكردنەوەی مۆڵەت و پێبژاردن ،لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بیت ،ئەوەش بە پێچەوانەی دەستورە چوون لە مادەی 114 بە 7فەقەرە باس لە دەسەڵاتە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدرالی و حكومەتی هەرێمەكان دەكات وهەموو ئەو دەستەڵاتانەی كە دەكەونە چوار چیوەی رێكخستنی گومرگەكان،دابەشكردنی سەرچاوە ئاوییەكان و وزەی كارەبا،پاراستنی ژینگە و گەشەپێدان و پلان دانان و سیاسەتی تەندروستی گشتی وپەروەردە و فێر كردن و سامانە ئاوییەكان و رێكخستنەوەیان بە شێوەیەكی هاوبەش دەبیت.
بەڵام ئەوەی كە لە مادەی 115ئاماژە بەوە كراوە كە ئەگەرجگە لە ئەوانەی كە لەسەروو باس كراون بابەتەكی تر بهێتە ئاراوە دەبیتە دەستەڵاتی پارێزگاكان و هەرێمەكان هەر وەكوو دەق هاتووە:" مادەی(115)
هەرشتێك لە سنوری دەسەڵاتە تایبەتەكانی حكومەتی فیدرالیدا ئاماژەی پێ نەكرابێت، ئەوە دەبێتە دەسەڵاتی هەرێمەكان و ئەوپارێزگایانەی ناكەونە سنووری هیچ هەرێمێكەوە. ئەگەر ناكۆكی دروستبوو لەسەر دەسەڵاتە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدرالیو حكومەتی هەرێمەكان، ئەوا پێشینە بۆ یاسای هەرێمەكەیە."
هەر بۆیەش لێسەندنەوەی دەستەڵاتی پێدانی مۆڵەتی بازرگانی یەكەكی ترە لەو دەستەڵاتانەی كە تایبەت نییە بە حكومەتی فدراڵییەوە و بە پێی ئەو یاسایە پارێزگاكان سەرەرای هەرێمەكان بۆیان هەیە مۆڵەتی بازرگانی دەربهێنن و یان نوێ بكەنەوە.
هەر بۆیەش ئەمرۆ پێشەڵ كردنەكی تری دەستوور بوو كە نەبوونی هاوبەشی لە گەڵ حكومەتی ناوەند سەڵماند هەر بۆیەش ئەوە راستی ئەو بابەتەیە كە لە ووتاری سەرۆكی حكومەت بەرجەستە كرا ئەوەش سەڵماندی نەوەك هیچ هیوایەك بە عێراق نەما بۆ ئەوەی مافەكانان دابین بكات بەڵكوو لە هەموو ئەوانەش بنەرەتی تر ئەوەیە كە سەركێشی بۆ زەوتكردنی مافەكانمان دەكات...
Top