تا نەیاننا لە تەبەق، نایانگوت سەددەق

تا نەیاننا لە تەبەق، نایانگوت سەددەق
زۆر جار بە هەڵسووڕاوە گەنج و پیر و رێکخەری گشتی بزووتنەوەى گۆڕان گوتراوە سیاسەت بزاڤێکی واقغ بینییە و دوورە لە تەشهیر و هەڵەوەڕی و جنێوفرۆشی، دەیانگوت: نەخێر.. ئێمە نوێخوازین و مۆدێاێکی تازەی سیاسەت پەیڕەو دەکەین، دواجار بە هەڵەکانی خۆیاندا چوونەوە و لە هەڵبژاردنەکان نەیان هێشت یەک هەڵسووڕاوی دەمشڕو هەڵەوەڕ و جنێوفرۆش دەربچێت بۆ خانەی راپەڕاندن.
زۆر جاران بە هەڵسووڕاوە گەنج و پیر و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان گوتراوە دیمموکراسی یەکتری قبوڵ کردن و رێز گرتنە لە یەکتری، دەیانگوت: نەخێر.. دیموکراسی بەرەڵڵایی و پەلاماردان و هەڵبەستنی تۆمەتە بۆ نەیارەکان، ئەوەتا دەرکەوت و بە هەڕەشە کردن پاشەکشەیان بە هەڵسووڕاوە پەلاماردەر و تۆمەتچییەکان کرد و تەنانەت نەیان هێشت بۆ خانەی راپەڕاندن خۆیان کاندید بکەن، کورد دەڵێ: تا نەیاننا لە تەبەق، نەیانگوت سەددەق، ئەوانیش تا مەترسیەکان نەگەیشتنە سەر خۆیان نەیان ویست لە مانای سیاسەت و دیموکراتی بگەن.
Top