وەڵامێك بۆ حشمت اللە فلاحت پیشە ئەندامی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران:" ئیتر ئەو سەردەمە بەسەرچوو "

وەڵامێك بۆ حشمت اللە فلاحت پیشە ئەندامی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران:
ئەوە جاری یەكەم نییە كە دەستەڵاتدارانی ئێرانی بیانەوێت بە شێوەیەك لە شێوەكان بەربەست بۆ بەدیهاتنی مافەكانی گەڵی كورد دروست بكەن بۆ ئەو مەبەستەش دەرێغییان لە هیچ شتەك نەكردووە و بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی دروستكردنی ناكۆكییەكان بوونە و لە هەر شوێنەك كە بۆیان لوا بیت، گرفتیان بۆ یەكەك لە پارچەكانی كوردستان دروست كردووە .
ئەوەی كە جێگەی گومانە كۆماری ئیسلامی ئەمجارەیان لە رێگەی ئەندامێكی پەرلەمانی ئێران كە لە ئەسڵدا كوردەو خەڵكی ئیسلام ئابادی غەرب و داڵاهۆیە بەناوی (حشمت اللە فلاحت پیشە)دژی بریاری ریفراندۆم دەوەستیتەوە و لە نامەیەكی كراوەدا داوا لە سەرۆك بارزانی دەكات دوبارە بەو بریارەیان دا بچنەوە و لە هەمان كاتدا هۆشداری ئەوە دەكات كە ئەوە بۆنی خوێنی لێدێت.
ئەوە جاری یەكەم نییە و پێشتریش لە كۆبونەوەیەكی داوا كراو لە لایەن سروە عبدالواحید ئەندام پارڵمانی گۆران لە بەغدا لە ماڵی عەممار حەكیم كۆببونەوە بە هەمان شێوە و بە هەمان گفتاری هەرەشە ئامێز ئاراستەی كورد كراوە و پێشتریش لە لایەن بەرپرسە سەربازییەكانی ئێران لەوانەش( سەردار محمد جەفەری و محسن رزایی) هەمان ئەو هەرەشانە ئاراستەی كورد كراون.
سەیرتر لە هەموو ئەوانە فرمێسكی تیمساحە كە بۆ گەڵی كورد ی باشوردەرێژیت لە هەمان كاتدا باس لە پیڵانی ئەمریكاو عەرەبستان و ئیسرائیل لە ناوچەكە دەكات گوایە كە كورد دانیشتەكانی بە ناو (بغدا-تاران-دمشق ئانكارا) یان پیلانەكانی نەوەدەكانی لە كوردستانی باشوور بە تیرۆری كوردانی رۆژهەڵات و یان هێرشی قەرارگای رەمەزان و قودسی بە سەركردایەتی باڵوێزی ئێستای بەغدا(مسجدی) و یان لە بیر چۆتەوە كە هەر دوو لایەنی ناكۆكی لە شەری ناوخۆیی بە چەك و جبەخانە هان دەدا بۆ ئەوەی دژ بە یەكتر شەر بكەن چوون ئەوە گرینگ نەبوو كە كێ‌ دەگوژرێت گرینگ ئەوە بوو كە شوێنەكی ئارام بۆ كوردەكان دروست نەبیت بۆ ئەوەی لە رۆژەكی وەكوو ئەمرۆ بیر لە سەربەخۆیی نەكەنەوە.
هەرچەندە كە ،حشمت اللە فلاحت پیشە نوێنەرەكی كوردە بەڵام ئەوە رای كوردەكانی رۆژ هەڵات نییە چوون هەموو كوردەكی رۆژهەڵات بە دڵەوە بە بوونی كوردستانەكی سەربەخۆ هەست بە خۆشی دەكات و پێشتریش بینیومانە كە بە سەركەوتنەكانی كورد لە باشور چەندە خۆشحاڵ دەبن و ئەو ئومێدەی كە قازی لە دڵی كوردی لە رۆژ هەڵات چاندووە هەمان ئاوات لە دڵی كوردانی باشوریشدا هەیە.
هەر بۆیەش دەبیت جەنابیان لە بری بیر كردنەوە لە نوسینی ئەو نامەیە ئاگاداری هەموو ئەو شاندانە بوو بن كە لە هەوڵی راگرتنی ئەو پرۆسەیە بوونە لە راستیدا ئەوە بریارەك نییە كە تازە درابیت بەڵكوو ئەوە لە ئاكامی سەد ساڵ زوڵم و زۆرداری لە هەر چوار پارچەی كوردستانە.
وەكوو ئەوەی كە لە نامە كەیان باس لە بە یەكەوە ژیان لە گەڵ هەر چوار ووڵاتی توركیا و سوریا و عێراق و ئێرانن و داوا دەكەن كە بە هاو بەشی لە گەڵ عێراق بمیننەوە لە راستیدا جەنابیان لە كوێ‌ بوون كە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سنورەكانی كوردستان بۆردومان دەكران و ساڵانە زەرەری گیانی و ماڵی بەر دانیشتوانی ئەو سنوورە دەكەویت،جەنابیان بۆ ئەو نامەیەیان ئاراستەی ماڵكی و دەستەڵاتدارانی شیعی لە بەغدا نەدەكرد ئەو كاتەی كە بودجەوقووتی خەڵكیان دەبری ،جەنابیان بۆ ئەو نامەیە ئاراستەی دەستەڵاتدارانی ئێران ناكەن بۆ ئەوەی دژی پرۆتۆكۆڵەكانی نێو دەوڵەتی نەوەستنەوە و ئاو كە سەرچاوەی ژیانە و مافەكی سروشتی هەر تاكەكی كوردە،ئەو مافە لە دانیشتوانی ئەو هەرێمە زەوت نەكەن.
ئیتر منتی داعش و بەرەنگا بونەوە بە سەرمان دەكەن لە كاتەكدا كە كورد وەكوو قەڵغانەك لە بەرانبەر تیرۆریستانی داعش وەستابویەوە و ئەگەر بەرژەوندی خۆیان نەبوایە بە هیچ شێوەیەك وەكوو ئەوەی كە باسی لێوە دەكەن بە هانای كوردوە نەدەهاتن.
ئیتر لە بری ئەوەی بیر لە دڵسۆزی بۆ كوردانی باشور بكەن ،غەمی كوردانی رۆژهەڵات بخۆن و چیتر كۆڵبەران و كاسبكارانی سنور مەكەنە ئامانجی گوڵەكانتان.
ئەوەی كە ئێوە باسی لێوەدەكەن دوبارە مانەوە لە كۆیلایەتییە بۆ ئەوەی كە هەتا هەتایە لە ژێر هەژموونی شیعەگەرایی دابین و رۆژەك لە رۆژان بیر لە سەر بەخۆیی نەكینەوە بۆ ئەوە هەركات كە ئیرادە بكەن سنورەكانمان ببەزێنن ئەوە تیرەكە كە لە كەوان دەرچووە و گەرانەوەی بۆ نییە.
Top