گوتارێکی نیشتیمانی یەکگرتوو پەیامی گەلی کوردستان بەهێزتر دەکات
August 1, 2017
وتار و بیروڕا
شایانی باسە کوردستانیەکان لە ڕوی سیاسی ،نەتەوەیی،ئایینی چارەنوسیان یەک چارە نوسە بویە پێویستە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن بە تایبەت لە سەر مەسەلە چاەنوسازەکان دا وبە گوتارێکی بە هێزی یەکگرتووی نیشتیمانی مامەڵە لە گەڵ پێشهاتە سیاسیە هەنوکیەکاندا بکەن و هەمویان بێ جیاوازی خویان بە خاوەنی گەل و نیشتیمان بزانن چونکە سەرکەوتنی هەر گەلێک لە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی و تەبابوونی ئەو گەلە دایە ،گەلی کوردستانیش بە درێژایی قوناغەکان هەڕەشەی لە نێو چونی لە سەربووە تا کو ێیستاش هەڕەشەکان بەردەوامییان هەیە کەواتە هەبونی گوتارێکی یەکگرووی نیشتیمانیش لێرەوەیە کە دەبێتە زەڕورەتێکی حەتمی .
لە کومەڵگای کوردستانیدا دو گرفتی سەرەکی بونیان هەیە ئەوانیش بریتین لە گرفتی سیاسی و ئەویتریش نەتەوەیی ئەم دوو کێشەیە نابێ تێکهەڵ بە یەک بکرێن بە شێوەیێک کە ناکوکیە سیاسیەکان ببنە لەمپەر لە بەردەم مەسەلە چارەنوسازەکاندا ئەو مەسەلانەی کە پەیوەندیان بە هەموو کوردستانیەکانەوە هەیە .
ێیستا باشوری کوردستان وا خەریکە دەچێتە نێو قوناغێکی نوێوە و هەنگاوەکان بەرەو ئەو ئاراستەیەن کە گەلی کوردستان بە گشتی بڕیار لە سەر چارەنوسی خوی بدات لە ۲٥/۹/۲۰۱۷ کە ئەویش قوناغی دەنگدانە لە پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی دا ئە م پڕوسەیە تەعبیر لە دەرفەتێکی زێڕین دەکات بو تێکڕای دانیشتوانی باشوری کوردستان بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمیشەوە بویە دەبێ هوشیاری سیاسیمان لە ئاستێکدا بێت بتوانێت لەم دەرفەتە گونجاوەدا کوردستانیەکان ێیڕادەی سیاسی بە هێزی خویان وەک پەیامی گەل و نێشتمانێکی غەدر لێکراو بە هەموو مروفایەتی ڕابگەینێت کە گەلێکە و مافی ڕەوای خویەتی ببێتە خاوەن قەوارەیێکێ سەربەخو بەخوی دوای سەد ساڵ ێینکار کردن لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی دا بە گشتی .
ناکوکیە سیاسیەکانی باشوری کوردستان واتە ئەو ناکوکیە سیاسیانەی کە لە ئارادان ئەگەر بێتو بە شێوەیێکی شارستانی ولە چوارچێوەی یاسا و دستوری وڵات دا ململانێییەکێ تەندروستی نێوان لایەنە سیاسیەکان ڕەنگ بداتەوە ئەمە مەسەلەیلکی ڕەوایە و زوریش سروشتیە لە نێو پڕوسە دیموکراسیەکاندا
بەڵام بە پێچەوانەوە و تێک هەڵ کردنیشیان لە گەڵ مەسەلە نیشتیمانیە جارەنوسازەکاندا دەبێتە هوی دروست بونی زیاتری لە یەکترازانی سیاسی و چارەنوسی گەل و نیشتیمان دەخاتە مەترسیەوە بویە لێرەدایە کە لایەنە سیاسیەکان زەڕورە هەمویان بێ جیاوازی هەست بە بەرپرسیاریەتی ئەم دوخە سیاسیەی باشوری کوردستان بکەن و پشتگیری هەوڵەکانی سەروک بارزانی بکەن بو سەرخستنێ دەنگی بەڵێ بو سەربەخویی باشوری کوردستان بە ڕێژەیکی بەرز وپێچەوانەی ئەمە دەبێ جارێکی تر بو سەدان ساڵی تر چاوڕەێی هەڵێکی زێڕینی تر بکەین کە ئەویش زور ئەستەمە بگەڕێتەوە.
لە کوتایی داهەروەک لە مانشێتی وتارەکەم دا هاتووە ئەمڕو بوونی گوتارلکی نیشتیمانی یەکگروو بو تێپەڕاندنی ئەم قوناغە هەستیارە زەروڕەتێکی حاشا هەڵنەگرە و ڕوژی ئەوەیە هەمو لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتە جیاوازەکانی باشوری کوردستان یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی بکەنە بنەمای سەرەکی خویان لە پێناو سەربەخو بوونی باشوری کوردستاندا بەرژەوەندی نیشتیمان لە سەرەوەی هەمو بەرژەوەندیەکی ترەوە دابنێن .