رفراندۆم و گەندەڵی ڕەفتاری و ھزری

رفراندۆم و گەندەڵی ڕەفتاری و ھزری
بەڕاستی گەمژەیی و خەیاڵپاڵاوییە ھەمیشە وا بیردەکرێتن کە گەندەڵی تەنھا ڕەفتار و کاری ھاوشێوەی خۆاردنی پارەیە لە لایەن بەرپرس یان بازرگانێک یان دامەزراندنی کەس و کار یان چەند کەسێکە بە شێوەیەکی نەیاسایی یان کاری لەو جۆرە.
جگە لەوەی کە ئەو دیاردەیە ڕەگ و ڕیشەی قوڵی کۆمەڵایەتی و کەلتووری و دەروونی ھەیە، لە ھەڵوێستی سیاسیش و لە ئاستی جیاوازیش دەردەکەوێ. ئەوەتا دژایەتیکردنی ریفراندۆمێک، کە میللەتێک بۆ ئازادی خۆی لە کووت و بەندی شۆفینیزم و دەمارگیری و ڕەگەزپەرێستی بڕیاری لەسەرداوە، چ لەسەر ئاستی تاکی و چ بە گرووپ و لایەنەکانەوە، گەورەترین و کۆشندەترین و مەترسیدارترینی جۆرەکانی گەندەڵییە، بەڵام خەڵکی نایزانن یان خۆیانی لێ لە گێڵی دەدەن. ئەو گەندەڵییە دایکی ھەموو جۆرەکانیتری گەندەڵییە، چونکە جۆرەکانیتری یەکەمی گەندەڵی بە زیانی کەسان و چینێکی دیاریکراو و کەمتر، بەڵام جۆری دژایەتیکردنی ریفراندۆم، دژی (٥-٦) مەلیۆن کورد و کوردستانی، بەڵکۆ (٤٠-٥٠-٦٠) مەلیۆنی ھەموو کوردستان، و دژی ھەموو لایەن و کەس، تەنانەت مردووەکان و داھاتوویەکان و نەسلەکانی ئاییندەش تەواو دەبێ، و دایکی جۆری یەکەمی گەندەڵییە، و جۆری یەکەم بەرھەمی ھەبوونی جۆری دووھەمیان، واتە نەبوونی وەڵات و سەربخۆیی و سەندنی دەرفەتی ھەبوونیەتی، کە خۆی لە خۆی دا گەندەڵییە.
بۆیە دەبێ ئەوانەی لە پەنای ناو نیشان و ئایدۆیلۆژیا و مەھانەی جیاواز، و بەتایبەت ئایینی، دژایەتی خواست و ویست و خەونی نەتەوەکانی کوردستان دەکەن، باش بزانن ھیچ جیاوازییەک نیە لە نێوان ڕەفتار و بیرکردنەوەی ئەوان و ئەو کەسانەی ئەوان ئەو ھەموو ساڵە زۆڕنا و دھۆڵییان بۆ لێدەدەن و بە گەندەڵکاریان وەسف و گلەییان لێدەکەن، و ئێمە نەفرەت لە ھەموویان و ھەر دوو تاخمی یەکەم و دووھەم دەکەین، چونکە، لەگەڵ کۆژاندنەوەی مۆمی ھیوا و ئاواتی ھزار مرۆڤ و گەنج و جەوان و پیر و منداڵی کوردستان، لە خاڵی گەندەڵی دا ھاوبەشن و یەک بیرکردنەوەیان ھەیە و تەنھا لە دەربرشین جیاوازن.
*پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top