دژایەتیکردنی رفراندۆمی سەربخۆیی کوردستانیان نموونەیەک لە سادیسمی ھزری

دژایەتیکردنی رفراندۆمی سەربخۆیی کوردستانیان نموونەیەک لە سادیسمی ھزری
سادیسم(sadism)، یەکێکە لەو چەمکانەی نوسەری گەورەی فرەنسی مارکوس دۆ ساد (Marquis De Sade, ١٧٤٠-١٨١٤) ، لە نێوەرشۆکی چیڕۆکەکانی دا بەکاری ھێ،اوە وەک شرۆڤەیەک بۆ کەسانێک بۆ وەرگرتن و گەیشتن بە لووتکەی تام و چێژی سێکسی، تووندو تیژی بەرامبەر لایەنی بەرامبەر بەکاردێنن. لێرەدا نامانەوێ وردەکاری و جۆرەکانی زیاتر بدەین و گۆتارەکەی پێ درێژ و بێ تام بکەین، تەنھا دەڵێن ئەو چەمکە لە جیھانی ئەدەب و نووسینەوە دا گەیشتووتە نێو فەرھەنگی دەروونناسیدا، و بۆ ھەمان مەبەست و پیشاندانی حەز و ئارەزوویەکی ھاوشێوە لە لای زۆر کەس و زۆر مەبەست و بۆار دێتن، تەنانەت لە سیاسەتدا. بە واتایەکیتر ئەو چەمکە لە دیاردەکانی کۆمەلایەتیش بە ھەمان ڕۆانگە دەردەکەوێ، و نموونەشی ئەوانەی ئەمڕۆ دژایەتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیان دەکەن.
ئەو کەسانە، و خاوەنی ڕەفتار و ھەڵوێست و بیرکردنەوەی ھاوشێوە ھیچ سوودێکیان دەست ناکەوێ جگە لە ئازاردانی خەڵکانێک و لە بەرامبەریشدا تام و چێژ لەو ئازاردانەی خەڵک وەردەگرن. ساد، لە تیۆرییەکەی دا، دەیەوێ ئاماژە بەوە بداتن ئەو کەسانە نەئاسایی و ناوازەن لە ڕووی کەسێتییەوە، کە لە مەینەتی و ئەشکەنجە و ئازاردانی خەڵک و تووشبوون بە نەھامەتیەکان خۆیان بە شاد و بەختەوەر دەبینن. ئەو قەیرانە دەروونییە بەرھەمی ڕابردوویەکی خێزانی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی پر لە گرژییە، کە تاک پێیایدا دەرباز بووە و ھەتاھەتایە ناتوانێ لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی قۆرتاڵی ببێ و ئەو کەسانە بە ھەمان ئاراستەی سادیگەری کۆمەڵایەتی، لە ژیانی خێزانی و پیشەیی خۆیاندا شکسخواردون و تووشی جۆرەھا کێشە و گرفتی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەبن، ھەمان ئەوەی کە لە تاکەکانی دژی ریفراندۆم دا بەدی دەکرێتن و ئەوان لە چاوی کۆمەڵگا و بەھا و نەریتە کوردەوارییەکانی کەم و بێ بەھا کردووە، چونکە نەتەوە و کوردستانێک ئەو جۆرە دوژمنانەی تێایدا بێ ئێمە نابێ و نەدەبوو ئەو ھەموو ساڵە گلەیی لە ئازار و ئەشکەنجی و ئەنفال و کێمیاباران و کۆشتن و بڕین و تاوانەی ئەوانمان بکردایە. دژمنانی خۆمان بەسی خۆمانە. ئافەرین بۆ دژمنانی ناوخۆیی سادیستی، و تام و چێژ وەرگر لە ئازارادانی خوشک و برا و ھاونیشتنمانیانی خۆیان.
ژێدەر: پورافکاری نێرت اللە (١٣٨٠) . فرھنگ معاێر جامع روانشناسی و روانپزشکی و زمینەھای پیوستە،جلد ١ -٢ ،تھران. *پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top