میللەتان بۆ گەیشتن بە " سەربەخۆیی" ، خوێن و گیانیان بەخشیووە و برسیبوون و ناخۆشیان كێشاوە
August 1, 2017
وتار و بیروڕا
شۆرشی نەتەوەیی ئەیلوول هەموو كوردی لە ژێر یەك چەتر كۆكردەوە و بۆ یەكەم جار رژێمی داگیركەری عێراقی ناچار كرد دان بە مافی كورد دا بنێت و بیكاتە خاوەن " ئۆتۆنۆمی ".دواتر لە ئەنجامی شۆرشی گوڵان و بەرەی كوردستانی و خەباتی بەردەواممان ، كیمیاباران و ئەنفال و كۆچیی میلیۆنی و راپەرینی شكۆمەەندی 1991 بووە خاوەن پەرلەمان و حكومەتی كوردستان و دواتر فیدرالی .
دوای 25 ساڵ بووە لە ئەنجامی فیداكاری و خوێنبەخشین و شكستدانی درندەترین دوژمنی
مرۆڤایەتی بە سەركردایەتی سەرۆكێكی كارێزماو پیشمەرگە و لە خۆبوردە توانیی سنووری كوردستان دیار بكات و ئێستاش هەنگاوەكانی بەرەو سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستانە ..
ئیتر با نەیارانی كورد و كوردستان چیتر خۆڵ نەكەنە چاویی خەڵكەوە و نەڵێن كە گەر داوای سەربەخۆیی بكەین لە برسا دەمرین .. ئیتر دەبێت هەموو تاكێكی كورد لەو راستییە بگات كە هەموو میللەتێك لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی خوێن و گیان و برسێتی كێشاوە تا گەیشتۆتە شانازیی سەربەخۆیی .. ریسوایی بو جاش و كۆیلەكان .. سەرفرازی بۆ پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی ئاڵاهەڵگری دەوڵەتی كوردستان ..
پڕوسهی ریفراندۆمی سەربەخۆیی به گرنگ وهربگرین خومان به باشترین شێوه ئاماده بکهین بۆ ئهم ڕوژه مێژووییه سهری بخهین، وه رێگا نهدهین هیچ لایهنێکی سیاسی بابهتی گشت پرسی بۆ بهرژهوهندیه تهسکهکانی بهکار بهێنن،چونکه گشت پرسی بابهتێکی نهتهوهیی و گرنگه چارهنوسی نهتهویهک دیاری دهکات نابێت ئێمهی هاولاتی ئهم چارهنوسه به عاقارێکی خراب ببهین چارهنوسی خومان بزر بکهین له پێناو لایهنێکی سیاسی یان چهند لایهنێکی سیاسی ،بۆ ئهمهش پێویسته دهنگ به بهڵێ بدهین فۆ سهربهخۆی کوردستان، نابێت رێگا به خومان بدهین له بهرامبهر گشت پرسی هیچ ئینتیمایهکی سیاسیمان ههبێت یان ئینتیمای سیاسی بهکاری بهێنین، جگه له ئینتیمای نهتهوایهتی چونکه ئهم پرسه پرسێکی نهتهوییه مولکی نهتهوهیهکه،بوویه با لهم روژه نهتهوهییه ئهرکی نهتهوهی سهر شانی خومان جێبهجی بکهین ئهم رۆژه بکهینه رۆژی سهرکهوتنی یهک جارهکی کورد و کوردستان وبهو مافه نهتهوهییهی خۆمان بگهین که زیاتر له سهدهیهکه خهبات و قوربانی بۆ دهدات بێ ئهوهی چرکهییهک کولی دابێت له خهبات و قوڕبانی دان و تا بەدەستهێنانی ئەو مافەرەوایە ساتێك لە خەبات و تێكۆشان و قوربانیدان راناوەستێت .
پاساو هێنانەوە بۆ بابەتێكی وەك " سەربەخۆیی كوردستان "، دڵخۆشكردن دوژمنانی كورد و ناپاكییە لە كورد و كوردستان . دەبێ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و دواتر ڕیفراندۆم لەسەر شێوازی حوکمڕانی و دەستور و هەربابەتێکی تر کە نیشتیمانی بێت. با هەوڵمان بۆ راهاتن بێت لەسەر کەلتوری ڕاپرسی و ئیرادە بەخشین بە تاک و کۆمەڵگا بۆ دەربڕینی بریار و دەنگیان. گەنجان و لاوانی کوردستان، مەکەونە ژێر کاریگەری ڕاگەیاندنەکانی کە هەوڵی بە ڵاڕێ دابردن دەدەن و بە ناوی نەگونجاوی کات لە ڕیفڕاندۆم ساردتان دەکەنەوە. خۆتان بیر بکەنەوە و بریار بدەن و گوێ لە هەمو بۆچونەکان بگرن وە بزانن کە بەشداری نەکردن و دەنگ نەدان بۆ دەوڵەتی کوردستان چیتان بۆ بە جێ دێڵێت. ئەمە دەرفەتێکی مێژویە و نا بێت لە دەستی بدەین. ئێوە لە ئایندە بە ڕۆڵە و نەوەکانتان دەڵێن: ئێمە بووین دەنگماندا بە سەربەخۆی کوردستان. خۆتان لەو شەرەفە گەورە بێ بەش مەکەن.ئەو لایەنانەی دژی ڕیفراندۆمن غیرەت پەیدا بکەن و بە ڕاستی لەگەڵ خەڵکی کوردستان بدوێن و مەڵێن گونجاو نیە کاتەکەی و شەرت و مەرجی بۆ دامەنێن و بەڕاستی بە خەڵکی کوردستان بڵێن ئێوە دژی ڕیفراندۆم نین بەڵکو دژی سەربەخۆی کوردستانن. ئێوە باوەڕتان بە عێراقیک هەیە هەمو دنیا و خۆشی باوەڕی بە خۆی نەماوە. ڕاستی بە خڵکی کوردستان بڵێن کە داهاتووی عێراق چی لێ چاوەڕوان دەکرێت و شیعە و سونە چۆن پێکەوە ئیدارە دەکەن، ئەوجا چی جا کوردیش لەگەڵیان بێت. ڕاستی و ڕاست گۆی بەرامبەر گەلی کوردستان و لایەنگر و هەوادارەکانی خۆتان کە ئێوە دژی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردستانن لەبەر ئەوەی بە پڕۆژەی سەرۆک بارزانی و پارتی دەزانن نەک لەبەر ئەوەی بۆ گەلی کوردستان باش نیە.ئەو هێز و لایەنەی خوێنی لە پێناو ئەو خاکە بەخشیبێت مەحاڵە دژی سەربەخۆی کوردستان ڕاوەستێت. کاتی ئەوە هاتوە لە پرسێکی گرینگ و چارەنوس سازدا یاری بە وشە نەکرێت و خەڵکی کوردستان خیانەتی لێ نەکرێت. سەرکەوتنی ئیرادەی گەلی کوردستان لە یەکەمین ڕیفراندۆم بە بەڵێ بۆ سەربەخۆی کوردستان ڕێز گرتنە لە خوێنی شەهیدەکانمان.