بۆ ئەمرۆی نیشتمان، یەكریزی گەرەكە

بۆ ئەمرۆی نیشتمان، یەكریزی گەرەكە
ئەوەی كە لە كاتی ئێستادا زۆر گرینگە یەكریزی و یەك هەڵوێستی گەڵی كوردە،دوژمنانی كورد هەر كاتەك كە كورد پەرتەوازە بووە و نەیتوانیوە رۆۆی خۆی بگێریت توانیویانە كاریگەری لە سەر بكەن و ناكۆكییەكان قوڵتر بكەن و بەو شێوەیەش قۆناغەك لە قۆناغەكانی گەلی كورد بەرەو دواوە ببەن.
هەر بۆیەش باش نەبوونی باری ئابوری كوردستان و ئەو كێشانەی كە لە نەتیجەی سیاسەتە هەڵەكانی بەغدا هاتوتە پێش و كاریگەری لە سەر ژیان و داهاتی خەڵكی كوردستان لە هەموو چینەكاندا هەبووە بۆتە هۆكار بۆ ئەوەی كە هەندەك لایەنی سیاسی ئەو مەجاڵە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی ئایتەنگ لە بەردەم ئەو پرۆسەیەدا دروست بكەن هەرچەندە كە ئەو پرۆسەیە پەیوەندی بە لایەنەك یان حیزبەكی دباریكراوەوە نییە بڵكو پەیوەندی بە تاك بە تاكی گەڵی كوردستان بە هەر چوار پارچەی كوردستانەوە هەیە و ئاستەنگ دروستكردن لە بەردەم چارەنووسی گەڵی كورد نەوەك كێشە بۆ سەر بابەتەكە دروست ناكات تەنانەت دەبَیتە هاندەرەكی زیاتر بۆ ئەوەی كە گەڵی كورد بە متمانەیەكی زیاتر بەشداری لەو پرۆسەیەدا بكەن لە هەمان كاتیشدا دەبیتە هۆكارەك بۆ ئەوە كە ئەو حیزب و لایەنانە زیاتر بەرەو گۆشەگیری لە گۆرە پانی سیاسی كوردستانەوە بچن و پەرتەوازەیی و هەڵوەشانەوەی زیاتریان لێ‌ بەدی دەكرێت.
ئەوەی كە باسی لێوە دەكرێت لە بیرو بۆچوونەكی تەسكی حیزبی نییە بەڵكو مێژووی پر هەوراز ونشێوی گەڵی كورد كە پر لە نەهامەتییە ئەو بابەتەی سەڵماندووە كەرای گشتی لە گەڵ ساسەتی تەسكی حیزبایەتی نییە كە مەبەستی سەرەكییان بە دی هاتنی هەندەك ئامانجە لەو پێناوە كە زیاتر خۆی لە بەرهەڵستی نەتەوەكەمان دەبینیتەوە.
هەربۆیەش تا زووە ئەم جۆرە كەسانە بە تێروانینەكی واقعیانە لە سیاسەتەكانی خۆیان بروانن و لە بەرژەوەندی چارەنووسی گەڵی كورد هەنگاو بنێن و بەرەو ئەو ئاراستەیە هەنگاو بنێن كە چارەنووسی گەڵی كوردی پێوە پابەندە و سیاسەتی یەك ریزی و یەك هەڵوێستی بگرنە بەر بۆ ئەوەی بەختەوەری و بەدی هاتنی زیاتری مافەكانی گەڵی كورد مسۆگەر بیت.
Top