شکۆی بارزان

شکۆی بارزان
زیادتر لە (۱٦) جار دوژمن هەوڵی سڕینەوەی (بارزان)ـی، دا. بەڵام لەهیچ جارێک نەیتوانی بگات بە ئامانجی پڕ لە قین و شەڕانگێزی خۆی.
یاسا عورفییەکان بۆ نەهێشتنی جامانەی سوور ببوونە تەبریری دوژمن و دەیانەویست بە یاسا شوناس و کلتوری (بارزان) بنئاخ بکەن.
دوژمنی قین لەدڵ هەموو هێزی لە سڕینەوەی (بارزان) بەکارهێنا ، بەڵام شکۆی مەزن و پڕ لە ئیرادەی (بارزان) توانی سەرکەوێت بەسەر هێزی تاریکپەرست و شەڕخوازدا.
لە (۳٤)رەمین، ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی (۸٠٠٠) مرۆڤی بێتاوانی (بارزان)، سەربەرەو خوار لە ئاست مەزنی و شکۆیان ڕادەوەستین ، پەیمان و وەفا دەدەین کە تاکوو کۆتایی بوونمان لەسەر ڕێبازەکەیان بەردەوامبین.
Top