سەرۆك بارزانی ،رێبەرایەتی نەتەوەیەكی بێ دەوڵەت دەكات
July 30, 2017
وتار و بیروڕا
لە ئەنجامی پەیرەو كردنی سیاسەتێكی ژیرانەو راست و دروستانەی سەركردەیەك بووە كە هەموو تەمەنی لە پێناو كوردایەتیدا بووە ئەویش سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەنابی سەرۆك بارزانیە كە جەنابیان توانی گەلی كوردستان بگەینێتە قوناغێك زور پێشكەوتوو لە هەموو روویەكەوە ، ئەمروو زوربەی هەرە زوری ولاتانی جیهان كونسولخانەو نوێنەرایەتی خویان لە هەرێمی كوردستان كردووتەوە ،هەرێمی كوردستان رۆژ لە دووای روژ لە كرانەوەی زیاترە بەرووی جیهان ،رۆژ لە دووای رۆژ پەیوەندیە سیاسی دیبلوماسی ئابوری و سەربازی و كومەلایەتیەكان بەهێز تر دەبن لە سەر بەرژەوەندی هاو بەش ،هەر ئەمەش بۆیتە هوی جولاندنی دووژمنانی هەرێمی كوردستان لە تیرورست و دڵ رەش و خراپەكاران و شوفینی بۆ تێكدان و لە ناو بردنی ئەو ئەزمونە سەركەوتوانە ،بەڵام هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە هەنگاو نان بەرە و سەركەوتنی یەكجارەكی ،كە ئەویش بریتیە لە گشت پرسی بۆ سەربەخۆی كوردستان ئەم قوناغەش بەرهەمی جەنابی سەرۆك بارزانی وگەلی كوردستان كەخەباتێكی پڕلە قارمانیەتی پڕ لە شورش و پر لە فیداكاری و پڕ لە قوڕبانیدان پر لە قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگە كوردستان پڕ لە ئێش ئازاری نەتەوەیەكە ،هەر بۆیە ئەمڕووكە ئەركە لە سەر هەموو پارت و هێزو لایەنەكانی كوردستانی خەبات بۆ یەك رێزی تەبای خەلكی كوردستان بكەن ،كار بكەن لە سەر نەهێشتنی ئالوزی گرفتەكان ،هەر لایەنێكی سیاسی پێویستە خوی ئامادە بكات بۆ رێنمای كردن و ئامادەكردنی خەلكی كوردستان بۆ سەر خستنی ئەم پڕوسەییە دیموكراتییە كە بریتیە لە ڕاپرسی، وابكەین ئەم ڕاپرسییە سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنیت پێشانی هەموو جیهان بدەین كە گەلی كورد دەیەوێت وەك هەموو میلەتانی تر ببێتە خاوەنی سەروەری دەوڵەتی خوی ،چونكە نەتەوەی كورد لە زور نەتەوەی تر لە هەموو رویەكەوە موستە حق ترە كە ببێتە دەولەت ، بوویە پێویستە كاربكەین لەسەر ئەم راپرسیە بۆ بینا كردنی دەوڵەتی كوردی،چونكە راپرسی باشترین رێگایە كە گەل بریاری راستە قینەی خوی بدات لە دیاری كردنی چارە نوسی خوی .
نەتەوەی كورد جگە لە ئاوارەیی و چەوسانەوە و شوێنبزكردن و گۆرینی ناسنامە بۆ سەر وڵاتانی داگیر كەر هیچ خێرێكی نەبینیووە تا بە ئەمرۆ . جەنگی جیهانی یەكەم و دووەم و سیاسەتی داگیركەرانەی ولاتە زلهێزەكان لە جەنگی یەكەمی جیهانی و دژایەتیان بۆ بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەكانی وەك كورد و نەتەوەكانی تر، باجی گەورەی خستە سەرشانی كورد هەروەها كۆسپی گەورەبوون لەبەردەم كوردایەتی و گەیشتنی میللەتی كورد بە مافی رەواكانی لە نێویشیاندا مافی چارەی خۆنووسین كە بەشێك لەو دەولەتانە پڕوپاگەندەیان بۆ دەكرد، دوای دروستكردن و داتاشینی چەند دەوڵەتێكی دەستكرد لە ناوچەكە و دابەشكردنی كوردستان لە چوارچێوەی رێكەوتنامەی سایكس بیكۆ بەسەر چواردەوڵەتی ناوچەكە، ئەمجارەشیان داوای مافی كوردبوون و كوردایەتی بۆ گەیشتن بە مافی ئەو میللەتە لە لایەن داگیركەرانی كوردستان بە سیاسەتی ئینكاركردنی كوردان و جینۆساید و وێرانكردنی خاكی كوردان وەڵامداریەوە.لەو گیرانەوە مێژوویەدا دامانەوەێت لەسەر خاڵێك هەڵوەستە بكەین ئەویش ئەوەیە كە چۆن لە مێژوودا كوردبوون و كوردایەتی باجی قورسی لەسەر بووە و هەر داوایەكیش لەو جۆرە لە لایەن دووژژمنانی كورد دژایەتی كراوە، تەنانەت لە ئێستای دونیای پێشكەوتن و جیاهنگیریشدا لە دەوڵەتێكی وەك ئێران و توركیا ئینكاری بچووكترین مافی كوردبوون دەكرێت، ئەویش خوێندنە بە زمانی كوردی، وەلێ خەریكە لە نێوخۆی خۆشماندا كوردایەتی باجی دەخرێتە سەر، ئەویش بەهۆی پیادەكردنی حزبایەتی و پەنابردنە بەر ململانێ حزبیەكان و زاڵكردنی بەرژەوەندی حزبی و شەخسی بەسەر كوردایەتی، بۆیە لە ئێستادا داكۆكیكردن لە كوردایەتی لە هەرێمی كوردستاندا زۆر جار رووبەرووی رەخنەی توندی دەروێشەكانی حزب دەبێتەوە، بەتایبەت لە دۆخی سیاسی ئێستای هەرێمیدا، كاتێك باس لە یەكریزی و تەبایی دەكەیت، یەكسەر تۆمەتبار دەكرێیت كە بەوەی ئەو مەرجدانانە لەبەردەم هەوڵەكان بۆ سەربەخۆیی كوردستان، لەبەرامەبەریشدا هەر رایەك كە كوردانە داكۆكی لە پرسی سەربەخۆیی بكات دەخرێتە خانەی خزمەتكردن بە لایەنێكی سیاسی، ئەوەیە كە دەڵێین رای كوردانەوە و داكۆكیكردن لە كوردایەتی راستەقینە زۆر سەخت بووە، لەبەرامبەر ئەوەدا نابێت سل لە كوردایەتی بكەینەوە، بگرە كوردایەتی باجی هەرچی بێت دەبێت بخرێتە سەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی تر و بە گیانمان فیدایی سەربەخۆیی كوردستان بێت نەك عێراقی دەستكرد و نەیانی كورد ..