سەربەخۆیی كوردستان ستراتیژیی نەگۆرە و بەدەست دێت

سەربەخۆیی كوردستان ستراتیژیی نەگۆرە و بەدەست دێت
ئێستا ئیتر دۆخی كورد ، چۆتە قۆناغی نوێی خەبات و تێكۆشان ئەویش ئەوەیە كە بۆتە خاوەن گشت سنوورەكانی كانی و خاوەن ئابووری سەربەخۆیی خۆیەتی و هەروەها بە شێوەیەكی سەربەخۆش كاری دیپلۆماسی و سیاسی خۆی ئەنجام دەدات بەو مانایەی كە هیچ پرس و بابەتێكی سیاسی بە بێ‌ گەرٍانەوەی بۆ سەركردایەتی سیاسی كوردستان و هەولێر بە كەموكورتی دەمێنێتەوە . لە هەمان كاتیشدا خاوەن لشكریكی شۆرشگێر و تێكۆشەرو نیزامی وەك پێشمەرگەیە بە بە برٍوا و متمانەبەخۆبوون و دڵسَوزییەوە لە پیناو خاك و نیشتیمانەكەی گیانی خۆی فیدا دەكات . هەرچەند لە دەورو بەر دوژمن ئابڵوقەی زیاد دەكات لەسەر ئێمەی كورد ‌و هەر جارەی ئاریشەیەك دێنێتە ئاراوە تا نەبین بە دەوڵتێكی سەر بەخۆ، هەندێكمان لەنێو خۆمان رێ خۆشكەرین بۆ دوژمنانمان ‌و چەپڵەیان بۆ لێ دەدەین، ئەمەش ئەم ئەركە پیرۆزە قورستر دەكات، كە بوون بە دەوڵەتە، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ڕق فرێ‌ بدەن، بەرگی ئومێدو هیوا بۆ خەڵكی بگێڕنەوەو بەیەك هەڵوێستی هەمووان دەبین بە دەوڵەت ‌و دەچینە ریزی وڵاتانی جیهان ‌و ناومان دەچێتە سەر نەخشەی جیهان ‌و ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەچێتە رێزی ئاڵاكانی وڵاتان، ئیدی ئێمە نە چیتر ژێر دەستیمان قبوڵەو نە دژیایەتی بوون بەدەوڵەت، بە كوێرایی چاوی دوژمن هەنگاو بۆدەوڵەتی كوردی ئەهاوێن، بەڵێ‌ بۆ بەدەوڵەت بوونی كوردستان، بەڵێ‌ بۆ برایەتی‌و تەبایی، بەڵێ‌ بۆ ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی. بۆیە مەحاڵە سەرۆك بازرانی ، پاشكەشێ‌ لە پرسی سەربەخۆیی كوردستان بكات و ئەوە لایی سەرۆك مسعود بارزانی و میللەتی كوردیش ستراتیژییەكی نەگۆرٍە و چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە . ئەو كەسانەی كە پرسی ‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك موزایەدەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەرژەوەندی‮ ‬حیزبی‮ بەكاردێن و چاویان بەو هەموو دەستكەوت و سەروەرییانە هەڵنایەت و دان بەو‮ ‬ڕاستییەدا نانێن كە سەرۆك چ دەسكەوتێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بۆ كورد و كوردستان مسۆگەر كردووە.لە ئاستی‮ ‬ناوخۆ و پرسە نیشتمانییەكاندا ئەگەرچی‮ ‬سەرۆك بە شانازییەوە خاوەنی‮ ‬دەیان دەستكەوتی‮ ‬هەرە گەورەیە و بە لێهاتوویی‮ ‬پێگەی‮ ‬كوردی‮ ‬نەك تەنیا لە عێراق تەنانەت لە ئاستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتیشدا بەرزكردووەتەوە،بەڵام سەركەوتنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬بەڕێزیان لە بواری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬نێودەوڵەتیدا ئەوەندە بۆ كورد و كوردستان پڕ‮ ‬بایەخ و مێژووییە كە هیچ ویژدانێكی‮ ‬ئاگا و بێدار ناتوانێت لەم سەركەوتنە خۆی‮ ‬حەشار بدات و باسی‮ ‬لێوە نەكات‮.‬ ئەگەر چاوێك بخشێنینەوە بە بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە و تەرافیكی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ئاوڕێك لەم هەرێمەی‮ ‬خۆمانیش بدەینەوە،‮ ‬بە ئاسانی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستییە دەردەكەوێت كە كوردستان لە قەبارەی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆدا خۆی‮ ‬نمایش كردووە نەك هەرێمێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬سەر بە حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراق و بێگومان ئەمەش لە دەرەنجامی‮ ‬هەوڵێكی‮ ‬چەندین ساڵە بووە كە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و كەسایەتی‮ ‬و پێگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەڕێزیان گەورەترین فاكتەری‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬باوەڕپێبوونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە لە نێو كۆمەڵگای‮ ‬جیهانی‮. مێژوو و ‬ڕابردووی‮ ‬سەرۆك و سەركەوتنی‮ ‬دیپلۆماسییەتی‮ ‬بەڕێزیان و چاوەڕوانی‮ ‬شەقامی‮ ‬كوردی،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە ئەو‮ ‬ڕاستییە دەسەلمێنێت كە كورد قۆناغێكی‮ ‬هەستیاری‮ ‬لە پێشدایە و بێگومان‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئیجابی‮ ‬سەرۆك دەتوانێت ئامانج و ئاواتی‮ ‬لە مێژینەی‮ ‬كوردان بێنتەدی ، ‬ئەگەرچی‮ ‬هەندێك لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەوەیان پێ قبووڵ ناكرێت،‮ ‬بەڵام‮ ‬ ئەو‮ ‬ڕێگایەی‮ ‬كە دامەزرێنەری‮ ‬بووە درێژەی‮ ‬پێ بدرێت تا ئەو كاتەی‮ ‬كە دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬نەخشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬جیهاندا خۆنوێنی‮ ‬دەكات‮.‬ ئەو بناغە سەربەخۆییەی كە بارزانی نەمر بۆ دەوڵەتی كوردستان نەخشە و دارشتنی بۆ كردەوە ، بە قۆناغ بە قۆناغ و بە پێی بارودۆخی سیاسی ئەوەسای عێراق و رژێمە یەك لە دوای یەكەكان بووە و تا گەیشتۆتە ئێستای دۆزی كورد ،گەر شۆرشی ئەیلوول ئۆتۆنۆمی بەدەستهات بێت ، ئەوا راپەڕین پەرلەمان و حكومەت و فیدرالی بەدەست هاتووە و لەگەڵ هەموو كێشە و ئاستەمەكانی بەردەمی توانیی بكاتە قۆناغی روخانی رژێمی بەعس و نووسینەوەی دەستوور و تێیدا چەسپاندنی مافە رەواكان ،بەڵام وەك بینیمان لە ماوەی رابردوو و تا گۆرانكاری ناوچە لە سووریا و عێراق ، حكومەتی ناوەند ئامادە نەبوو دان بە مافەرەواكان و جێبەجێی كردنی بنێت تا پێشمەرگە بە خوێنی خۆی توانی ناوچە كوردستانییەكان و سنووری كوردستان بگەرێنێتەوە باوەشی كوردستان و سنووری خۆی دەستنیشان بكات .. هەر بۆیە سەرۆك بارزانی توانی ئەم دەرفەتە بۆ كورد بقۆزێتەوە واتە كارێك بكات زۆرترین سەرۆك و سەركردەی وڵاتانی دونیا لە ماوەی ئەو ساڵە بۆ هەرێمی كوردستان كێش بكات، دیبلۆماسیەتی كورد بباتە قوناغێكی زۆر پێشكەوتو تر. ئەی سیاسیەكانی تری كورد خەریكی چی بوون؟ كاتێك سەرۆك بارزانی سەرقاڵی پەیداكردنی هاوپەیمان و پشتیوانان بوو بۆ پارێزگاری كردن لە هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژ بە داعش، ئەوان خۆیان مژۆڵی بنكۆل كردنی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كودستان كردبوو. ئەمە جیاوازی سەرۆك بارزانی و سیاسیەكانی تری هەرێمی كوردستانە، خەونێك لە كە لە سەری سەرۆك بارزانیە كە زۆر مەزنترە لە و خەونەی كە لە سەری بە شێك لە سیاسیەكانی تری هەرێمدایە. ئەو خەونەی بارزانی باوك هەیبوو بارزانی كوڕ هێدی هێدی و بە شێنەیی و عەقلانی خەریكە نوقتەكان دەخاتە سەر حەرفەكان و ڕستە تەواو نەكراوەكەی بارزانی باوك تەواو دەكات، خەونی سەرخۆبوون و ئاواكردنی دەوڵەتێكی كوردی لە ناوچەكە، ئەم خەونە خەونی بارزانی باوك بوو، چوارچێوە سیاسی و جیۆپۆلۆتیكیەكەی ئەو دەوڵەتە كوردییە لە زهنی بارزانی نەمر بوو، بەڵام ئەمرۆ سەرۆك بارزانی خەریكە هێڵەكان بەیەكە دەگەیەنێت. لە كاتێكدا كارەكتەرە سیاسیەكانی تری هەرێم لە بری دەستگیرۆی بارزانی بكەن لەو پڕۆسەیە، بە دەیان جۆر هەوڵی دورست كردنی بەربەست دورست كردنن لەبەردەم ئەم پڕۆسەیە.
Top