ئەمریکا لەبەر ڕاگرتنی هاوسەنگی لەگەڵ تورکیا دژایەتی خۆی بۆ دەوڵەتی کوردی دەردەبڕی
July 29, 2017
وتار و بیروڕا
بەشێک لە پسپۆر و چاودێرانی سیاسی لەپێداگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک مەسعود بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم شتێکی تر دەخوێنەوە چونکێ بەشێکی هێزی سیاسی ناو هەرێمی کوردستان لەگەڵ پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نین و ناوەند و ووڵاتانی هەرێمی دژایەتی دەکەن.خوێندنەوەی ئەم بەشەی پسپۆر و شارەزایان لەوە سەرچاوە دەکات هەست دەکەن هێزێکی دەرەکی زل هێز(ئە مریکا) هەیە لە دواوە پشتگیری ئەم پرسە دەکات بۆیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک مەسعود بارزانی بەم شیوە پێداگرە.
هەر ئەم بەشە لەپسپۆر و شارەزایانی بواری جیۆپۆلیتیک پێان وایە دەست کاری کردنی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاوا ئاسان نیە ئەگەر هێزە زل هێزەکان خۆیان گلۆپی سەوزیان بۆ میللەتی کورد و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک مەسعود بارزانی هەڵنەکردبێت؟؟
لە سەرەتاوە نەخشەی ئەم ناوچە دوو هێزی زل هێز( بەریتانیا و فەرەنسا) لە ڕێکەوتنی( سایکس –بیکۆ)بەپێی بەرژەوەندی خۆیان دایانڕشتوە و دابەشیان کردوە بەڵام لە ئێستا دوو هێزی تری هاوشێوەی ئەوان( ئەمریکا و ڕوسیا)هاتونەتە سەر گۆڕەپانی سیاسیەتی نێودەوڵەتی و ئەم دوو هێزە دەیانەوێت واقعێکی نوێ لە ناوچەکە فەڕزکەن.
لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک مەسعود بارزانی پێداگری خۆی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢٥ی ٩ دووپاتکردوە و ئەمەشی ڕوونکردوە کاتی دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هەوڵەکانی لێک تێگەیشتن لەگەڵ هەموو لایەک بە تایبەت ناوەند دەست پێدەکات بەڵام کاتی هەوڵەکانی لێک تێگەیشتن زۆر زۆر ناخایەنێت.
لەم بارودۆخەی هاتۆتە پێشەوە میللەتی کورد بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی داوە و ئەم بڕیارە بە بڕیارێکی زۆر تەندروست پێناسە دەکرێت چونکێ دوای ڕووخانی حکومەتی عێراقی پێشو لەساڵی ٢٠٠٣ حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بە حکومەتی شکست خواردو لەناوە و دەرەوە پێناسە دەکرێت. جگە لە میللەتی کوردیش پێکهاتەی تریش هەیە بەدوای ڕێگاچارەی تر دەگرێت بۆ دوا ڕۆژی خۆی و زۆری پێکهاتەکانی عێراق وازیان لە هەوڵدان بۆ عێراقیکی یەکگرتو هێناوە.
دوو ووڵاتی هەرێمی ناوچەکە دژایەتی خۆیان بۆ پرسی ڕیفراندۆم ڕاگەیاندوە کە بریتین لە( ئێران و تورکیا).ئەم دوو ووڵاتە هۆکاری خۆیان هەیە کە بریتیە لە پرسی کورد لەناو سنوری جوگرافی ئەوان.پەرلەمانتارێکی شیعی کەنەی ویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات ووتی:ئێمە دژی خواستی میللەتی کورد نین و ویستی ئێمە بۆ یەک پارچەیی خاکی عێراق تەنیا لەپێناو ئەجندای کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە عێراق. دەربارەی تورکیاش ئەم ووڵاتە و حکومەتی داد و گەشە کێسی کورد تەنیا بۆ بەرژەوەندی حکومی و حزبی بەکار دەهێنێت ئەگیان دەیان کێشەی تر هەیە لەم ووڵاتە ئەگەر بیانەوێت چارەسەری بکەن؟؟ ئەمە جگە لە کێشەی ئەم ووڵاتە دوای بەهاری عەرەبی لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی و لەکێسی پەنابەران و مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ یەکێتی ئۆرووپا و ئەمریکاش بە جیا.
باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق(دۆگلاس سیلیمان)ووتی: جیابونەوە یان ڕاگەیاندنی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان لە عێراق دەبێت پەپێی یاسا و دەستوری عێراق بێت و ئەم پرسە بە دەیالۆگ و لێک تێگەیشتن لە نێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
هەر بۆیە ئەم بەشەی پسپۆر و شارەزایان پێیان وایە ١-ساردی هەڵوێستی ئەمریکا بۆئەوە دەگەڕێتەوە ئەم ووڵاتە نایەوێت حکومەتی تورکیا و سیاسیەکانیان(ئۆردوگان) پشت لە ئەمریکا بکەن و ڕوو لە ڕوسیا بکەن.٢-هەڵوێستی ساردی ئەمریکا بەوە پێناسە دەکەن کەساردە بەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و پرسی وەرگرتنەوەی چەک لە چەکدارانی کوردی سوریا بۆیە وا هەست دەکەن لەم دوو پرسە ئەمریکا پێوسیتی بە کاتە و کات دەکڕی.٣- ئەمریکا نەخشەی تری خۆی هەیە بۆ کۆی گشتی پرسی ناوچەکە.