دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەبێتە سەقامگیری زیاتر بۆسەر وڵاتانی دراوسێ..

دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەبێتە سەقامگیری زیاتر بۆسەر وڵاتانی دراوسێ..
عێراق یەکێک لە وڵاتە هەرە ناسەقامگیرەکانە لەسەر ئاستی دونیا و هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت لە رێگای ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆمەوە ئەو ناسەقامگیرییە بگۆڕێت.ئەگەر ئێستا لەسەر ئاستی دونیا لە هەر هاووڵاتییەک بپرسی کە ئایا لە دونیادا ناسەقامگیرترین وڵات کامەیە، بێگومان وەڵام دەداتەوە کە عێراقە، بەڵام هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەو بارودۆخە بگۆڕێت و کاریگەری ئیجابی لەسەر وڵاتانی دراوسێ دروست بکات.ئەگەر ئێمە سەیری هەڵوێستی وڵاتان بکەین کە سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان رایانگەیاندووە، دەتوانین دابەشی دوو دەستەی بکەین، یەکەمیان هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێی هەرێمی کوردستان و دووەمیان هەڵوێستی وڵاتانی دیکە لەسەر ئاستی جیهان". دەستەی یەکەم بریتییە لە هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ کە ئەوان وا هەست دەکەن ئەگەر دەوڵەتێکی سەربەخۆ دروست بێت ئەوا کاریگەری خراپ لەسەریان دروست دەکات و هەست دەکەن جۆرێک لە ناسەقامگیرییان بۆ دروست دەبێت. لەم روانگەوە تەماشای ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەکەن و لێدوانەکانییان تا رادەیەک دەتوانین بڵێین لە ژێر ئەو کاریگەرییەدا بووە، بەڵام هەڵوێستی وڵاتانی دیکەی وەکو ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئەمریکا و رووسیا و دەوڵەتەکانی دیکە تا رادەیەک بەو شێوەیەک باسیان کردووە و دەڵێن کە ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شەڕکردندایە دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەوان پێیان باشە هەرێمی کوردستان زیاتر تیشک بخاتە سەر ئەو بابەتە و کاتێک کە شەڕکردن لەگەڵ تیرۆریستانی داعش تەواوبوو، ئەوکات دەتوانێت ریفراندۆم ئەنجام بدات.وڵاتانی دراوسێ ئەو باوەرڕەیان هەیە کە هەرێم نابێتە مەترسی بۆسەر ئەوان چونکە هەرێمی کوردستان نەوتی خۆی لە رێگای تورکیا دەنێرێتە دەرەوە و ئیستاش دەیەوێت لە رێگای بۆڕییەوە غاز هەناردەی دەرەوە بکات و پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا هەموو ئەو مەترسییانە دەڕەوێنێتەوە.
Top