بڕیاری گەل و ترافیکی تاران و ئەنقەرە و بەغدا

بڕیاری گەل و ترافیکی تاران و ئەنقەرە و بەغدا
بەر لە بڕیاردان لە پرۆسەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان حزبەکانی ژێر هەژمووی قاسم سولەیمانی و نوری مالیکی، پارتیان بەوە تاوانبار دەکرد کە لەگەڵ تورکیا رێککەوتووە و بڕیار لە ئەنقەرە وەردەگرێ، بەڵام بە بڕیاردان لە پرۆسەی گشتپرسی و تەنگاو بوونی تورکیا و پێداگری سەرۆک بارزانی لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەکە، دەرکەوت کە سەرۆک بارزانی بڕیار لە خواستی گەل وەردەگرێ و تەنها گوێ لە بڕیارەکانی گەلیش دەگرێ.
دەی حزبەکانی ژێر هەژموونی قاسم سولەیمانی و نوری مالیکی، ئێوەش وەک پارتی و سەرۆک بارزانی تەنها گوێ لە خواست و بڕیارەکانی گەل بگرن و چیتر چاوەڕوانی بڕیاری قاسم سولەمانی و نوری مالیکی مەکەن، وەک ئەوەی ئێستا وەرگرتنی رەزامەندی تاران و ئەنقەرە و بەغداتان کردۆتە مەرجی بەشداری کردنتان لە پرۆسەی گشتپرسی و گرەنتی سەرکەوتنی بڕیاری خەڵکی کوردستان، لە کاتێکدا تا ئەو رۆژەی دنیا خەراپ دەبێ نابینن تاران و ئەنقەرە و بەغدا سەربەخۆیی بکەنە کێکێک و فەرمووتان بکەن.
ئێستا هەق وایە پارێزەرانی کوردستان و کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان و خوازیارانی سەربەخۆیی و دەوڵەت ویستانی کوردستان بپرسن: ئەرێ کێیە گوێ لە خواست و بڕیارەکانی گەل دەگرێ؟ ئەی کێن ئەوانەی خواست و بڕیارەکانی گەل دەبەنەوە بەردەم ترافیکی هەمیشە سووری ناو سەنتەری تاران و ئەنقەرە و بەغدا.
Top