پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و روسیا و لێكەوتەكانی لە داهاتودا

پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و روسیا  و لێكەوتەكانی لە داهاتودا
رۆژنامەی مانیفستوی ئیتالی نووسیویەتی" كورد ئێتر دەیەوێ لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا ببێتە خاوەن قسە و بریار، لە چوارچێوەی سیاسەتی باشی ئابووری و بەرێوەبردنێكی رێكوپێكدا ئابووری كوردستان لە ناوچەكەدا بووەتە جێگای سەرنجی هەر كەس ولایەنێك و كوردیش وەكو رابردوو تەنیا تەماشەكەر نییە بەڵكۆ جێبەجێكارە.رۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش دەنووسێ" بارزانی لە نێوان رۆژئاوا و رۆژهەڵاتدا بووەتە سیاسەتمەدارێكی یەكجار گرنگ و بەهێز
ئەوە لە درێژەی ئەو پەیوەندییانە دێت كە هەرێمی كوردستان توانیویەتی لە درێژەی سیاسەتەكانی خۆی لە جیهان بە گشت و روسیا بە تایبەتی، دروست بكات. رووسیا یەكەك لە ووڵاتە زڵهێزەكانی جیهانە كە لە رووی سیاسی،ئابوری و نەوت و سامانە سروشتییەكان و لە هەمووی گرینگتر لە رووی چەكی ئەتۆمییەوە یەكەك لە جەمسەرە هەرە گرینگەكانی جیهان هەژمار دەكرێـت،حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتەكانی توانیویەتی بە شێوەیەكی ئەرێنی هەموو قۆناغەكان ببریت هەر ئەوەش وایكردووە كە رووسیا لە سیاسەتەكانی لە هەمبەر پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی سیاسەتەكی ئەرێنی هەبیت
هەر وها ڕووسیای فیدراڵ یەكەم ووڵات بە فەرمی كونسوڵگەری گشتی ووڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان كردەوەو لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعشیش رۆڵی خۆیان بینی بۆ هاوكاریی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا".
هەر لەچوارچێوەی ئەو پەیوەندییانەش چەندین جارنوێنەری تایبەتی سەرۆكی رووسیای فیدراڵ بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا میخائیل بۆگدانۆڤ سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكومەتی هەرێم نێچیروان بارزانی، بە دەعوەتی فەرمی سەردانی ئەو ووڵاتەیان كردووە و بەشداری لە كۆنفرانسی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە مۆسكۆ ولەدوایین سەردانیشدا سەرۆكی حكومەت توانی لە كۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانت بترسبێرگ زنجیرەیەك ڕێككەوتنیان بۆ فراوانكردنی هەماهەنگی نێوانیان لە بوارەكانی بەدواداگەڕان و بەرهەمهێنانی هایدرۆكاربۆن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لۆجیستی واژۆ كرد
كۆمپانیای روسنەفت كە 50%ــی خاوەنەكەی ووڵاتی رووسیایە گرینگییەكی تایبەتی بۆ كوردستان هەیە بە تایبەتی كە یەكەمجارە حكومەتی هەرێم گرێبەستێكی فرۆشتنی نەوت لە گەڵ دەوڵەتەك واژوو دەكات و نەوتی خۆی راستەوخۆ دەفرۆشیت، ئەوەش لە زۆر بوارەوە كاریگەری خۆی هەیە بە تایبەتی كە جیهان بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی لە قۆناغەكی هەستیاری بریاردان لە چارەنوسی خۆیەتی و پاڵپشتییەكی بەهێز دەبیت بۆ ئەو دەوڵەتە سەربەخۆیەی كە لە داهاتوو دروست دەبیت
كاریگەری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە ئاستەك كە لەساڵی 2014 دا، میخایل بۆگدانۆڤ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ‌لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی ریا نۆڤستی رایگەیاند:" لە ئەگەری پارچەبوونی عێراق لەلایەن داعش و گروپە چەكدارییەكانەوە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی و چەند پێكهاتەیەكی تر ئەگەرێكی كراوەیە.بۆگدانۆڤ گووتیشی كە رووسیا لە پاڵ یەكێتی خاكی عێراقدایە ، بەڵام ئەگەر گروپە تیرۆریستییەكان عێراقییەكانی بەرەو پارچەبوون برد ئەوا مۆسكۆ ئەگەری دروستبوونی دەوڵەتی كوردی سەربەخۆ یان دروستبوونی پێكهاتەی تر لەبیرناكات".ئەوە ئەو هەڵوێستەیە كە كە لە ئاكامی ئەو پەیوەندییە سەركەوتوانەدا دروست بووە و لە كاتی ئێستاشدا چاوەروانی پشتیوانی زیاتر بۆ سەر بەخۆیی كوردستان لێ دەكەویتەوە.
Top