کورد خراپ دابەش بووە

کورد خراپ دابەش بووە
کورد لەم قۆناغە هەستیارەدا بەم شێوەیە دابەش بووە:
یەکەم:ــ بەشێک لە سەنگەرەکانی بەرگریدان و بە خوێنی خۆیان کوردستان دەپارێزن، ئەو بەشە خاوەنی کۆی شانازیەکانن.
دووەم:ــ ئەو بەشەش پشت ئەستوور بە قارەمانێتی بەشی یەکەم هەڵگری پەیامی سەربەخۆیی کوردستان و ئەندازیاری بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشن.
سێیەم:ــ ئەو بەشە بە ئاوازی زووڕنای دوژمنان سەما دەکەن و بانگەشە بۆ ژێردەستەیی دەکەن، ئەو بەشە راوی پەیدا کردنی نان دەکەن بە هەر نرخێک بێ.
چووارەم: ئەو بەشە دوودڵ و راڕا و رەوشت نێرەمووکین، کورد گوتەنی: لەگەڵ گورگ گۆشت دەخۆن و لەگەڵ مەڕ شین دەکەن.
پێنجەم:ــ ئەو بەشە چەند بەناو رۆشنبیر و میدیاکاری بێلاین و پەرلەمانتارێکی دەمشڕ و هەڵەوەڕ و پیاوی سەر شاشەی کەناڵەکانن، لە کوێوە بای بێ لەوێوە شەن دەکەن، بە مەرجێک ئەو بایە لەلای کوردایەتیەوە نەیات.
شەشەم: ئەو بەشە گەندەڵ و دزەکانن، تەنها گیرفانی خۆیان دەبینن و ململانێی حزبیش بازاڕی گەرم کردوون و لەپاش مێزەکانەوە دەڵێن: خوایە لەو قەرارەی راگری و لێمان تێک نەدەی.
Top