وێستگەی حەسانەوە
July 28, 2017
وتار و بیروڕا
ئەو ڕێگەیەی كە سەرۆك بارزانی پێدا ڕویشتووە و دەڕوات، دروستە وگوزارشت لە ئامانجی پیروزی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان دەكات كە ئەویش هەنگاونانە بەرەو سەربەخویی كوردستان، ئەمڕۆكە هەموو تاكێكی كورد چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردییە لە باشووری كوردستان، بەڵام لێرەولەوێ، دەنگێكی نەشاز، لە ئاوازێكی دژ بە خواست و ویستی خەڵكی كوردستان، دژ بە سەربەخۆیی، دەخوێنێت، ئەگەر لە هەوڵە سیاسی و دیبلوماسییەكانی سەرۆك بارزانی ورد ببینەوە، گشت هەنگاوەكانی بەرەو ئەم ئاراستەیە نیشتیمانییە پیروزەن و لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕزكاركردنی گەل و نیشتیمانەكەی لە ژێردەستی و كوێلایەتی، توانیویەتی بە سیاسەتی حەكیمانەی خوی لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی سەركەوتنی گەورە تومار بكات و دۆزی كورد بگەیێنێتە ئاستێكی وەها كە كومەڵگەی نێودەوڵەتی بە تایبەت وڵاتە زلهێزەكان پشتگیری داوای ڕەوای گەلەكەمان بكەن.
ڕیفراندۆم بۆ گەییشتن بە سەربەخۆیی، مافێكی ڕەوایە، ئازادیش وەردەگیرێت و بەكەس نابەخشرێت، لە پەیماننامە، یاسای مافی مرۆڤ، یاسا نێودەوڵەتی و نێوخۆییەكان دەقێكمان نەبینوە، تانە لە ئازادی گەلێك بدات، هەربۆیە كاتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی هاتووە، پێویستە بە شێوەیەكی ئاشتیانە لەگەڵ عێراقدا، سەربەخۆیی بەدەست بهێنین، ڕۆژەكانمان بەوەی ڕۆیشت و ئەوەی دێت هەر هەموویان مێژووین، كورد بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دونیایەك قوربانی داوە، شەهیدی داوە، ئەنفالكراوە، زیندان و نارەحەتی بینیوە، خەباتی بێ پچرانی كردووە، دەبێت خاڵێكیش هەبێت، لەدواجاردا پێی بگات، كە ئەویش سەربەخۆیی و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستانە، ئەمەیش دەبێتە وێستگەی حەسانەوەی یەكجارەكی بۆ هەموو تاكێكی كورد و كوردستانیان.
ربما تحتوي الصورة على: شخص واحد، وشجرة، ونبات، ونشاطات في أماكن مفتوحة وطبيعة