کەممینێک دژی ڕیفڕاندومی سەربەخویی باشوری کوردستان بوچی؟
July 28, 2017
وتار و بیروڕا
شایانی باسە شاسوار عباڵواحد کە برای سروە عبدالواحدی پارلەمانتاری ێیستای عیڕاقە بەرەی دوژمنایەتی گەل و نیشتیمانیان هەڵبژاردووە و بە فەرمان و پاڵپشتی مادی و مەعنەوی نەیارانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان دەیانەوێت ئەم دەرفەتە گونجاوو لە بارەی کە بو گەلی باشوری کوردستان هاتوتە پێشێ لە بار ببەن ئەمە لە کاتێکدا یە کە شاسوار عبداواحد لە سەر حسێبی خوێنی شەهیدان و ئەنفال کراوانی کوردستان ده وڵەمەند بووە و سروە خانی خوشکیشی کە بەردەوام لێدوان دەدات لە کەناڵە عەرەبیەکان دژی باشوری کوردستان ، مانگانە چەندەها دەفتەر دولار وەردەگرێت وەک ئەندام پارلەمان ،لەسەر حسێبی گەلی کوردستان و لە هەمان کاتیشدا زور بە توندی دژایەتی سەربەرزی و سەرفەڕازی گەلەکەی دەکات .
لە هەمو قوناغەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا چەند باڵ و کەسێک کەوتونەتە خزمەت دوژمنانی کوردستان و سەنگەریان لە گەلەکەی خویان گرتووە و نمونەش زورن پێویست بە ئاماژە پێکردنیان ناکات،
ێێستاش باشوری کوردستان بەدەر نیە لە بوونی ئەم کەس و باڵانەی کە لە بەرەی دژی سەربەخویی باشوری کوردستاندان کەسانێکی وەک شاسوار و سروە بە کاردێنن بو پێکانی ئەم ئامانجە گڵاوەی خویان ولە هەوڵدان باشترین و گونجاوترینی دەرفەتەکان کە ئەویش دەرفەتی زێڕینی ئەمجارەیە لە گەلی کوردستان تێک بدەن لە پێناو جەند ێیمتیازێکی بێ نرخی مادی دا.
هەمیشە بەرژەوەند خوازەکان وەک موحافەزەکار هەوڵ دەدەن دوخی سیاسی گەلەکەیان وەک خوی بمێنێتوە بە چەقبەستویی چونکە لە سەر حسێبی ئەو دوخە سیاسە ی کە هەیە ئەو پەڕی سودمەندن ئەوەی شاسوار و سروە و هاوشێوەکانیان فرمێسکی بو دەبارێنن فرمێسکی تیمساحانەیە و بەس ئەمانە هەر گیز پەروش نەبونە و نینە بو سەربەرزی و ئازادی کەلەکەیان و هیچ کات خویان بە خاوەنی گەلەکەیان نەزاایوە ئەمەو بگرە دژایەتی سەرسەختانە ی دوزی گەلەکەشیان دەکەن بو بەرژەوەندی ئاغاکانیان چونکە باش دەزانن سەرکەوتنی ئەم پرسە نیشتیمانیە پیروزە واتە لە نێو چون و نەمانی بەرژەوەندیەکانە سەرباری ڕیسوا بونیان بەرامبەر گەلی کوردستڵن و مێژوو بویە ئەمانە هەمو هەوڵێک دەدەن بو چەواشەکردنی خەڵک و هەمو هێزو توانایێکیش وەگەڕ دەخەن بو لێدانی پرسی ڕیفڕاندومی سەربەخویی لە باشوری کوردستاندا .
لە کوتایی دا بە هینانەوەی نمونەیێک کوتایی بە وتارەکەم دەهێنم کە بریتیە لەوەی کاتی خوی لە هیتلەریان پرسی قیزەوەنترینی کەسەکان لای توو کێن؟
خو هیتلەر سەرەڕای ئەوەی کە دوژمنی مروڤایەتی بوو بەڵام وەڵامی ئەوە بوو بو ئەم پرسیارە وگوتی:
لای من قیزەوەنترینی کەسەکان ئەو کەسانەن کە سەنگەر لە گەل و نیشتیمانەکەیان دەگرن و ئامادەن هەمو شتێک بکەن بو بەرژەوەندی دوژمنانی وڵاتەکەیان لە پێناو بەرژەوەندییەکی تەسک دا
ئەمانەی لای خوشمان کە ئەمڕو لێرەو لەوێ لە هەوڵدان پرسی پیروزی نەتەوەیی و نیشتمانی گەلێک کە سەدان ساڵە خەباتی بو دەکات و قوڕبانی بودەدات و بە بەخشینی ڕوبارێک خوێن دا گوزەری کردووە تا گەیشتوتە ئەم قوناغەی ێیستا بگەڕێننەوە سەردەمی کارەسات و نەهامەتیەکان دەرفەتە لە بارەکە تێک بدەن و بەرژەوەندی تەسکی خویان و هاوکارەکانیان بەسەر ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان دا فەڕز بکەن بویە داوام لە هاونیشتمانیان ئەوەیە بە درو و دەلەسەکانی ئەمانە هەڵنەحەلەتێن چونکە ئەمانە دەیانەوێ ئاو بکەنە ئاشی دوژمنان ئەو ئاشەی کە ئەمڕو بە پشتگیری نێودەوڵەتی بو دوزی ڕەوای کەلەکەمان لە سوڕاندایە و دەسوڕێت دەیانەوێت ڕایبگرن و لە بەرەو پێشڤەچوون بوەستێنن بەڵام ڕیفڕاندومی سەربەخویی پرسیێکی گەورەی نیشتیمانیە و شاسوار و هاوشێوەکانیشی هەرگیز ناتوانن لە هەمبەر ێیڕادەی بە هێزی گەلی کوردستان دا سەرکەون ،سەرکەوتنی یەکجارەکیش هەر بو گەلی ستەمدیدەی کوردستانە.