گەنجان و ڕیفراندۆم: چارەنووسێکی ھاوبەش !

گەنجان و ڕیفراندۆم: چارەنووسێکی ھاوبەش !
توێژی لاوان و گەنجان لە دەروونناسیدا بایەخیان پێدەدرێتن، و ئەو قۆناغەی ئەوان پێیایدا تێدەپەڕن و دەژین، بەگرنگ و کاریگەر دەزاندرێتن. ئەوان مافی خۆیانە کە بێ بەش نەبن لە دابینکردنی پێداویستی گرنگی ئەو قۆناغە، و لەوانەش دەرفەتی ھەلی کار و دامەزراندن، جا چ لە کەرتی تایبەت بێ یان دەزگاکانی میری، چونکە کار و پیشە ئاسایشی دەروونی لای ئەوان مسۆگەر دەکاتن. ھەروەھا پێکھێنانی ژیانی ھاوسەری و ... ھتد، بۆ ئەوان گرنگە.
جێگەی داخە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە کوردستان، و بە ھۆکاری جیاواز و بەتایبەت ئابلۆقەی ئابووری جیھانی و گۆشارەکانی حکومەتی بەغدا لە دژی کوردستانیان، و لەھەمووشیان قێزەوەنتر بڕینی مووچە، کاریگەری نەرێنی لەسەر باری ژیان و دواتر سایکۆلۆژیای ئەو توێژە ھەبووە. دۆخی ئابووری گەنجانی کوردستان، لە ھەموو ئایین و نەتەوە و چینەکان، لەو پەڕی خراپەدایە، و بۆەوەتە ھۆکاری زۆر ئێش و ئازاری دەروونی و کارەساتی جەرگبڕ لە ھەندێ شوێن.
بەڵام ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە " خۆڕ ھەمیشە لە پشتەوەی ھەور نامینێ"، و ئیمڕۆ پشوودرێژی ئەوان، قارەمانێتی و لەخۆبۆردەیی پێشمەرگەی قارەمان بە سەرکردایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و ھەوڵە دیپلۆماسی و کارێزمایەتیەکەی، گەیشتووتە ئەوەی کە دەرفەتێکی زێڕین لەبەردەم کوردستانیان ئاوەلا ببێ تا بە ڕیفراندۆمێکی ئازاد سەربەخۆیی ڕابگەینین، و ئەوەش سەرەتای قۆناغێکی چارەنووسسازە بۆ چارەسەری و نەھێشتنی زۆرێک لە کێشە و گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی ھەموو لایەک، و بە تایبەت گەنجان و کچان و کۆڕەکانمان، و کۆتایھێنان بە زۆر لە کێشە و نەھامەتیەکانیان. کوردستان دوای ئەو قۆناغە لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە زۆر لە ئێستا سەربەخۆتر دەبێ و ھاوچەشنی وەڵاتانی وەک یەونان لە ڕووی ئابوورییەوە لە لایەن زۆر وڵاتی ئەورۆپی و ڕۆژئاوایی و پێشکەوتوو و (UN) ھاوکاریی ماددی دەکرێت، و ئەوەش ھاندەرێکە تا گەنجان زیاتر لە ھەر کەس و لایەن و توێژێک ھەستی بەرپرسیارەتی لایان بەزر ببێتەوە و بە گۆڕ و تینێکی زیاتر ھەوڵی سەرخستنی ئەو ڕیفراندۆمە بدەن. ھیچ نەبێ بە قازانجی ئەوانە و براوەی یەکەم و دوایین ھەر ئەوانن. ئەوان، کچان و کۆڕانی ئێمە، بە ھێزی پۆڵاین و ویستی خۆیان دەتوانن ئاییندەی خۆیان و ساتەکانی چوونی نێو قەفەسی زێڕینی ژیانی ھاوسەری نزیکتر و مسۆگەرتر بکەن، ئەگەر خۆیان بیانەوێ و نەبن ئامیرێکی دوژمنان بۆ دژایەتیکردنی.
*پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top