روڵی ئابووری كوردستان لە دروست بوونی دەولەتی كوردى دا

روڵی ئابووری كوردستان لە دروست بوونی دەولەتی كوردى دا
دروست بوونی ھەر دەوڵەتیك پیویستی بە 3 بنەمای سەركێی ھەیە كە ئەمانەن. بنەمای سروشتی بنەمای ئابووری بنەمای مرۆڤی: ھەر كام لە مانەی نەبێ ناتوانین دەولەت دروست بكەین، ئەوەی كە من زیاتر ئەمەوی گرنگی پێ بدەم و كاری لە سەر بكەم بنەما ئابوورییەكە. كوردستان لە رووی سامانی سروشتیەوە خاوەنی سامانیكی زۆری نەوت و گازی سروشتی و كانزاكانی ترە. ئەمەش وا دەكات كە ژیرخانیكی باشی ھەبێ لە م رووەوە بۆ ئەوەی توانای دامەزراندنی دەولەتی ھەبێ. چونكە ھەر ولاتیك ژیرخانەكەی سفر بوو ئەوە ناتوانی سەرخانی ھەبێ. گەر نموونەی سرۆشت بینەوەوە كە ھاوكاریكی باشە بۆ ئەوەی كە زۆربەی بەرووبومی كشتوكالی لە كوردستاندا گەشە بكات و باشترین بەرھەم بەرھەم بێت. چونكە رەگەزەكانی ئاوو ھەوا لەم رووەوە ھاوكاریكی باشن بۆ زۆربەی بەرھەمەكان بۆ نموونە: لە رووی بەرزی پلەی گەرماوە بەرزترین پلە مان ھەیە ، وەنزمترین پلەی گەرمیش لەولاتمان تۆمار ئەكریت. خاك رولی سەرەكی ھەیە لە ھاوكاری بەرھەمەكان. كە ھەموو جورەكانی خاك لە ولاتمان ھەیە كەچی بەشیك لە ولاتانی دونیا خاكی باشیان نییە و گرفتارن. رەگەزەكانی تریش ھەموویان گونجاون بۆ ئەوەی باشترین بەرەھەم بھینین لە رووی كشتوكالەوە. لەرووی گەشتیاریەوە كوردستان كەش و ھەوایەكی ماممناوەندی ھەیە و ئەكریت ببیتە شوینكی گەشتیاری بۆ زۆربەێ دەولەتە عەرەبیەكان.ودونیا، جونكە بنەمای سرۆشتی لیرە رۆلی خۆی ھەیە داھاتیكی باشی لیوە بەدەست دیت. لە لایكی دیكەوە ئیستا گازی سروشتی لە لایەن ایران و روسیاەوە بۆ ئەوروپا دابین ئەكرێت، ئەمەش ئەمریكای نیگەران كردووە. لە بەرنامەی ئەمریكادایە كە گازی سروشتی كوردستان بكاتە بەدیلی ئیران و وروسیا، بۆیە گەر دەولەتی كوردستان دامەزرا ئەوە زیاتر لە رووی ئابووری وە گرنگی تایبەتی ئەبێ بۆ ولاتە زلھێزەكان و چونكە كوردستان لە رۆژھەلاتی ناوەراست تاكە دەولەت ئەبێ كە ئەمریكا و ھاوپیمانەكانی لە كاتی بەھیزبوونی خۆیاندا دایمەزرینن.
Top