دوای پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك..چی تر؟
January 17, 2017
وتار و بیروڕا
*تێبینم كرد زۆر له‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان بۆ كردووه پرۆژه و پێشنیازیان هه‌یه به‌ڵام تاكوو ئێستا جگه له پێشنیاره‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت ره‌سول لایه‌نه‌كان نه له میدیا‌و نه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر، ده‌ریان نه‌بڕیووه خواسته‌كانیان چییه بۆیه پێویست ده‌كات گه‌ر بابه‌تێكی زۆر جددی له مه‌ڕ ئه‌و بواره له ئارادایه په‌له بكه‌ن له ڕاگه‌یاندنی چونكه وه‌ك هه‌موو لایه‌كمان به‌ڵه‌دین له هه‌لومه‌رجی هه‌رێمایه‌تی و نه بارودۆخی ناوخۆ له‌وه پتر چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه و كۆبونه‌وه، بۆ كۆبوونه‌وه‌كان و كات به‌هه‌ده‌ر دان لانی كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و تێكڕایی پرۆسه‌كه‌دا نییه. بارودۆخی هه‌رێمایه‌تی وا خه‌ریكه به یه‌كجاری مه‌عالمی نه‌خشه‌ی نوێ ی دوای سایكس بیكۆ ئاشكرا ده‌كات و هه‌ریه‌ك له دوو جه‌مسه‌ری مۆسكۆ، ئێران، سووریا له لایه‌ك و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش لاكه‌ی تر. هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه فاكته‌ری ده‌رنه‌خستنی به‌شێك له‌و سیناریۆ نوسراوانه په‌یوه‌ندی به ره‌سمی هاتنه سه‌ر حوكمی دۆناڵد ترامپه‌وه هه‌بێت بۆ سه‌ر حاكمایه‌تی ئه‌مریكا و كه‌شفكردنی وه‌ره‌قه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی ئاریشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڵام وه‌ك رۆژانه به‌رچاوه مۆسكۆ و تاران هه‌ندێجار ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌سته‌وه‌ستان نین و گه‌ڕی چڕ و پڕی دبلۆماسی و سه‌ربازیان به چڕی به‌رده‌وامه.
* ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه هه‌یه و بۆ ئێمه گرنكه پێده‌چێ دۆسێكه‌یان بۆ واشنتن جێ هێشتبێ وه‌ك دابه‌شكردنی ده‌وره‌كان واتا شه‌ڕی داعش له ئه‌وله‌ویاتی كۆشكی سپیدایه نه‌ك سووریا. لێره‌دا پرسیارێك دێته ئارا كه ئاخۆ دوای شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ. چی؟.
وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسان نییه‌و ڕه‌نگه كه‌مێك له شاره‌زایان په‌ی پێ به‌رن و زانیاریان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێ. ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ كورد په‌له كردنه له پۆشته و په‌رداخكردنه‌وه‌ی ناو ماڵی خۆی چونكه ناكرێ وه‌كو ئێستا بمێنێته‌وه بێ شك له به‌رژه‌وه‌ندی داهاتووماندا نییه.
* به كورتی، خۆلادان به‌ناوی پرۆژه و پرۆژه‌كاری و كات به خه‌ساردان ده‌مانباته عاقارێكی ترسناك بۆیه پێشنیاری سه‌رۆك بارزانی كه پرۆژه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، باشترین ڕێگه چاره‌یه‌و پێویسته بێ دڕدۆنگی و دوو دڵی به پیریه‌وه بێن گه‌ر نا فه‌رموون به‌په‌له‌و بێ دواكه‌وتن له‌و عه‌رز و گه‌زه بزانین كێ چیتری پێیه.